یەكێتى خانەقینى فرۆشت

Friday, 27/08/2010, 12:00

868 بینراوە


نیگەرانیەك لە نیو لایەنگرانى یەكێتى دروست بووە لە خانەقین كە لەو بڕیارەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى داویەتى كە مەڵبەندى خانەقین ببێتە بەشێك لە مەڵبەندى گەرمیان و لەبەر ئەوەى وایان لێكرد كە مەلا بەختیار تا ئەم شارەى تاڵان كرد و دواتر كە خۆى لەم سنورە نەما ئیتر فرۆشتى و ڕێزى بۆ ئەو شەهیدانەیان دانەنا كە خانەقینیەكان لە پێناو گەلى كوردستان داویانە بە خانەقین رەوا نابینن كە مەڵبەندى هەبێت بەڵام بە كۆیە دەبینن كە شوێنى جەلال تالەبانیە و خانەقین لە كات و ساتێكى زۆر ناسكدا تێدەپەرێت و پارتى ئەو هەلەى بۆ خۆى قواستۆتەوە ڕۆژانە بە سەدان كادرى یەكیتى دەچنە ریزەكانى پارتیەوە و بە پارەو و ئیمتیازاتى جۆراوجۆر دەیان خەڵەتێنن و مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد بۆ كاتى تاڵان كردنەكە خاوەنى خانەقین بوون و داگیر كردنى باخ و دیزینى نەوت و ئەو پرۆژانەى كە لەلایەن پاریزگاى دیالەوە بۆ خانەقین جێ بەجێ دەكرا مەلا بەختیار بە تەنسیق لەگەڵ سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە ئیبراهیم باجەڵان لوشیان دەكرد و كەسیش نەیدەوێرا قسە بكات و ئێستا خێرات لەم سنورە نەماوە كەچى خاوەنى خانەقین نین و دایانە دەستى خواوە و زۆربەى كادرەكانى یەكێتى زۆر بیزارن لەو بریارە نابەجێیەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى داویەتى بەرامبەر بەخانەقینیەكان و لەروى جوگرافیەوە خانەقین سنورێكى بەربڵاوى هەیە ئەتوانیچت پێ بلێن پارێزگاى دیالە ئیتر جۆن مەڵبەندى پێ ڕەوا نیە وكیشەى خانەقین یەكلایى نەبۆتەوە و بەبەردەوامى لە لایەن پارێزگاى دیالەوە كێشەى بۆ دروست دەكرێت و خانەقین فرۆشەكانیش بێدەنگن لەم بریارەو پارتیش بەڕۆژى خۆى دەزانى و ڕێژەیەكى زۆر لە ڕێكخستنەكانى یەكێتى بوونەتە پارتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە