عوسمان ئەنکیدۆ و ڕادیۆ نەواو پ ك ك

Tuesday, 19/07/2011, 12:00

2041 بینراوە


کەسێتی و کارەکتەر و هزراندنی مرۆڤ دنیابینی ئەو دەکرێت خود بێت و دەڕبڕینەکانی زادی هەمان ئەو چەمکانە بێت،ئەووتەیەی کە دەوترێت لە دز وایە هەمووکەس دزە دەکرێت شیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی زانستی خودی مرۆڤ بێت ئیتردنیابینی و هزراندنی ئەو بەوجۆرە کاردەکات و دەپێوێت بەواتایەکیتریش ئەگەربشفڕێت هەر بزنە،مرۆڤێک کە خودی خۆی لە خیانەت و وڵات فرۆشی و جاشێتی و بێئەخلاقیدا نغرۆ بوبێت ئیتر ئاسایی یە سیفەتی بێئەخلاق بداتە پاڵ هەرکەس هەئەوەشی دەبێت لێ چاوەڕوانبکرێت چونکە چەمکی ئەخلاق لایئەم بەوجۆرە پێناسەدکرێت.

لەگەڵ هێرشی کۆماریتیۆکراتی پەتو سێدارە بۆسەر باشور و پژاک خۆفرۆشەکانی شەڕی تایبەت کەوتنە جوڵە ئەوخۆراگری و قارەمانێتیی یەی گەریلاکان مانگەشەوە و قەڵسی کردوون خەونەکانی لەباربردوون تەنهابژارێک کەمابێت بەگەڕخستنی ئەو کەسانەن کە پێڵاوەکانی ئاغا لەکوێدابێت ئەوان لەوێوەدانیشن ،یەکێک لەمزاتانە عوسمانە کە بەفەرهاد ناسراوە وە شایستەی ئەوە نییە پاشناوی ئۆجەلانی پێ بدرێت نەک لەبەر ئەوەی برای بەڕێزعەبدوڵا ئۆجەلانە بەڵکو ئەمزاتە لەگەڵ ئەوەی داماڵراوە لە کەسێتی و هەڵوێستی شۆڕشگێڕی هەرگیز ناکرێت پاشناوی ئۆجەلان کە بەواتای تۆڵە سێن دێت وەرگرێت لەکاتێکدا کە ویستی شۆڕشێکی مەزن بە دۆلاری ئەمریکی هەرزانفرۆش بکات.

هەڵبەتە ئەم زاتە زۆر لەمێژە ویستی لە پال پاشناوی تۆڵەسێنیدا بگاتە ئامانجەکانی بەڵام سەرکەوتوو نەبووسەرەتا لەکۆنگرەی ٣ی پ ك ك دا پاشان لە سەروبەندی ڕفاندنی بەڕێز ئۆجەلان و تەسلیم کردنەوەی بەتورکیا لە کۆنگرەی ٣ دا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان لێی توڕەدەبێت تەنانەت پێی دەڵێت تۆ کەریت مرۆڤێک هێشتا تواناینەبێت کادیرێکی باش بێت چۆن خۆی بۆ سەرکردایەتی پ ك ك هەڵدەبژێرێت؟پاش جیابونەوە و ڕاکردنی لەچیاکان بەهەمان پاشناو ویستی بگەڕێتەوە تورکیا بەڵام گەل لەباکور باشیدەناسن هەرلەبەرئەوەش بوو هەوڵدانەکانی بۆ چونەوە بۆ باکورسەری نەگەرت بۆیە ئەو پاشناوەی وەک تۆڵە لەبەرامبەر پ ك ك دا بەکاردێنێ ئەو ویستی کەسێتی خۆی لە پ ك ك دا بەرجەستە بکا و پ ك ك ویستی ئەوکەسێتی یە بداتە ئەو کە ئەویش وەک هەریەک لە سەرکردەکانی ئێستای ئەو تەڤگەرە ڕۆڵی پێشەنگێتی بگرێتە ئەستۆ و ناوی لەداستانەکانی قارەمانێتی و ئازادی گەلدا تۆمار بکرێت ئەم دوچەمکەش تەواو دژبەیەکن و پێکەوە ناگونجێن بۆیە ئەوتۆڵەیەی کەدەبوو لە داگیرکەرانی بکاتەوە دەیەوێت لە پ ك ك ی بکاتەوە کەتێیدا خۆی بەنامۆیی بینی یەوە و ناچارما ڕابکات ،لەڕاستیدا باشترین پاشناو کە لەگەڵ کەسێتی ئەو بگونجێت ئەنکیدۆیە ئەو ئەنکیدۆیەی لەمێژووی گەلی کوردا بەیەکەم خیانەتکار ناوی تۆمارکراوە ئەمڕۆ لەکەسێتی عوسماندا هەمان کاراکتەری ئەوە مێژوو کۆپی دەکاتەوە ،لێرەدا هەق وایە پرسیارێکیش لە رادیۆ نەوا بکەم هۆکارێک کە پاڵی بەوانەوە ناوە عوسمان ئەنکیدۆ لە پەراوێزەوە بێننەوە سەری دێڕ چی یە؟ئایا ئەمزاتە سیاسەت مەدارە؟ دەتانەوێت چیمان پێ بڵێن چیمان تێبگەیەنن کە زاتێکی ئاوادێنن شۆڕشی گەلێک لە کەسێتی پ ك ك دا بە بێ ئەخلاق پێناسە بکات؟ئەمە یە میدیای ئازاد ئەمەیە ئەخلاقی ڕۆژنامەگەری ؟،مافی خۆمانە هەرکات زانیمان ئەم هەموو ملیۆنە لەکوێوە دیت و میدیای ئازادی پێبەڕیوە دەچێت ئەوکات باوەڕ بە ئازادی ئەوانیش بکەین.

دێمەوە سەر ئەنکیدۆ کەی سەردەم ئالودە بونی عوسمان بە خۆفرۆشیی یەوە خستوێتی یە ڕەوشی ئەوکەرەوە کە مینی پێدەتەقێننەوە

سەرەتای خیانەتەکانی ئەو تەسلیمبونی بو بە ی ن ک لەساڵی ٩٢ داو کەوتنەژێر سیاسەتی ی ن ک بوو سەرکردایەتی ئەوکاتی پ ك ك بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند لێ بەڕێز جەمیل بایک لە پەرتوکی مێژوویەک لەئاگردا جێبەجێ نەکردنی ئەوسزایەدەخاتە ئەستۆی خۆی کە باوەڕی بەهەڤاڵاندێنێت شانسێکیتر بدرێتەوە عوسمان بەوجۆرە لەسزای مەرگ ڕزگاری دەکات و لەسەرکردایەتی هێزی گەریلاوە دەیکەنە نانەوا و خزمەتکاری گەریلا تەنانەت پیشەی نانەوایش کە لەباشور لەشاری کۆیە پاش ڕاکردنی لە چیا کردبویە سەرچاوەی بژێوی ژیانی لە پ ك ك وە فێردەبێت ،لە ساڵی ١٩٩٩ سەرلەنوی پاش ڕفاندنی بەڕێز ئۆجەلان دێتەوەسەرشانۆی سەرۆکایەتی پ ك ك کە هەق نەبوو ئەودەرفەتەی پێ بدرێت لەگەڵ ئەوەی لە خیابی بەڕێز ئۆجەلاندا بو هەڵەیەکی کوشندەی هەڤاڵانی سەرکردایەتی ئەوکاتیش بوو ،لەخیانەتی ٩٢ بەدواوە ئەو کەوتبووە ژێر کاریگەری سیاسەتکانی ی ن ک وە لەوەش کارەساتبارتر ئەرکدار کردنی عوسمان بوبەرپرسێتی ئەوناوچانە کەلە دەسەڵاتی ی ن ک ەوە نزیک بوو،لەوکەناڵەوە ئیتر پاش هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دەبێتە کرێگرتەیەکی گونجاوی سەپاندنی تەسلیمیەت لەبەرامبەر ئەمریکا بەسەر پ ك ك دا لەهەمانکات هاوکاری کردنی سەرخستنی ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستەش دیسان پاشناوی ئۆجەلاندەکاتە پاساو تەنانەت وەک پێغەبمەر بەڕێز ئۆجەلان دەناسێنن گوایە ئەوان پەیڕەوی بەڕێز ئۆجەلانن چونکە لەم کەناڵەوە دەتوانن پ ك ك لەت بکەن بیخەنەدەست خۆیان ،زانایانە لە کۆنگرەی ٥ م دا هەوڵی لەتکردنی پ ك ك دەدات لەبەرئەوەی باشترین دەرفەتی لەتبوونی پارتەسیاسیەکان کۆنگرەیە دەکەوێتە جموجۆڵی زۆر جدی وەک بەڕێز جەمیل بایک دەڵێت لە پەرتوکی مێژوویەک لە ئاگردا ئەگەر هەستیارانە هەڵسوکەوتمان نەکردایە ئەنجامیان دەگرت،بەکورتی دەکرێت بڵێین پ ك ك ی بەدەردی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی باشور دەبرد بۆ هەتا هەتایە پاکتاوی دەکرد ،ئەوپڕۆژەیەش کە بەناوی ماڵباتی دیموکراتی بۆیان داڕشتبوو کەئامانجی پاکتاوکردنی هێزی گەریلا بوو ئەنکیدۆ ڕۆڵی مەلای دەبینی و کچ و کوڕەگەریلاکانی لەیەک مارەدەکرد و کۆتایی بەژیانی شۆڕشگێڕیان دەهێنا ،بەڵێ ئەخلاق لە هزراندن و دیدی ئەنکیدۆی سەردەمدا ئەوەیە کە شۆڕشێک هەرەس پێبێنیت کە هیوای ئازادی ملیۆنان مرۆڤە و شۆڕشگێڕانی بەلاڕێدا بەریت و ڕەنجی لەگۆڕ بنێیت و بێئابڕوانە یاری بە بەهاکانی کە بەهەزار ویەک ڕەنج بەدەستی خستون بکەیت خیانەت لەخوێنی ئەوهەزاران ڕۆڵە قارەمانە کچ و کوڕانە بکەیت کەوەک جگەرگۆشەیەکی ئازیزی ئەم خاکە پیرۆزە گیانی خۆیان بۆئازادی ئەمگەلە هەژارە ڕژاند ،هەموو مانگیک لە پارووی دزراوی گەل لەباشور ٥٠ هەزاردۆلار وەک بەخشیشی خیانەتەکانت وەرگبریت ،بەڵێ ئەمەیە پێناسەی ئەخلاق ئەمەیە پیناسەی ویژدان لای ئەم سیاسەتمەدارە بۆیە سیاسەتەکانی پ ك ك بە بێ ئەخلاقانە پێناسەدەکات.
 لینکی ڕادیۆ نەوا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە