سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆ ئەمریکا دژایەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەکات؟

Saturday, 31/05/2014, 12:00

1905 بینراوە








لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا لە رێگای فەتحوڵا گولەنەوە ئەمریکا زۆر هەوڵیدا شکست بە پارتی فەرمانڕەوای تورکیا ئاکەپە بهێنێت، بەڵام تێدا سەرکەوتو نەبوو. لە ئێستاشدا کە تورکیا ئەیەوێت تاکلایەنە لەگەڵ پارتی نەوتی هەرێم بە ئەوروپا بفرۆشن، هەر ئەوەش وایکردوە تورکیا خۆی بەخاوەنی نەوتی کوردستان دەزانێ و پارتیش زۆر بێباکانە لە هەڵوێستە توندەکانی ئەمریکا ئەروانێت و بە توندی لە رێگای فەلاح مستەفاوە وەڵامی توندی ئەمریکا دەداتەوە.

ئەم هەڵوێستە تاکلایەنانەی تورکیا و پارتی، کە ئەمریکا دژی وەستاوەتەوە و ئەیەوێت نەوتی کوردستان لە رێگای حکومەتی عێراقەوە بفرۆشرێت و لە ژێر چاودێری حکومەتی عێراق و ئەمریکادا سەرپەرشتی بکرێت، نایەوێت تورکیا لە رێگای ئەو قازانجە زۆرەی کە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەستی ئەکەوێت ئابوری خۆی پێ بەهێز بکات. کە ماوەیەکی زۆرە ئەمریکا هەستی بەوەکردوە ئاکەپەی حزبی حوکمڕانی تورکیا لە رێگای بە هێزکردنی پێگەی ئابورییەوە مل بۆ سیاسەتەکەنی ئەمریکا و ئیسرائیل شۆر ناکات و تا رادەیەکیش دژی بەرژەوەندیەکانیان لە ناوچەکە وەستاوەتەوە. ئەمە وایکردوە ئەمریکا زۆر دژی کوێخایکردنی تورکیا بە نەوتی کوردستانەوە بوەستێتەوە. هەر ئەمەش بووەتە هۆی خاڵی کۆکەرەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا و بەهەردوولایانەوە پشتیوانی لە مالیکی دەکەن بۆ ولایەتی سێیەم ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، تەنانەت ئەمریکا و ئێران هاوڕابوون لە هەڵسانەوەی یەکێتی بە تەزیورات و ساختەکاری، بۆ ئەوەی یەکیتی بەکار بهێنن بۆ دژایەتی پارتی و ئەو سیاسەتە تاک لایەنەی پارتی، لەبەر ئەوەی پشتیوانیان لە بزوتنەوەی گۆڕان نەکرد چونکە لە هیچ کام لەو دوو بەرەیەدا نییەو باش ئەزانن نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی تەسلیم بە ئیرادای هیچ کام لەو دوو بەرەیە نابێت. ئەوەی یەکێتی بۆ ئێرانی دەیکات بزووتنەوەی گۆڕان نایکات، ئەوەیشی پارتی بۆ تورکیای ئەکات بزووتنەوەی گۆڕان نایکات. هەر بۆیە هەموو ئەو ساختەکاریانەی کران بۆ یەکێتی زیاتر لە زەرەری بزووتنەوەی گۆڕان شکانەوە نەک پارتی. بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان کەوتە نێوان ئەو دوو بەرداشەوە و یەلکەکان لە سەری ئەودا شکێنران.

تەشکیل نەکردنی حکومەتیش بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ، هۆکارەکەی بۆ بەیکدادانی بەرژەوەندیەکانی تورکیا ئەمریکا لەلایەک و نزیک بوونەوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و ئێران لەلایەکی تر دەگەڕێتەوە. لە ئێستاشدا چارەنووسی کوردستان لە چاوەروانیەکی نادیاردایەو چەقی ململانیەکانی نێوان زلهێزەکانی دوونیا بە هۆی دەرهێنانی ئەو نەوتەوە کەوتوەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە. ئایندەی کوردستان لە ئاوێکی لێڵ دەچێت و هەموو لایەک بە کەیفی خۆی مەلەی تێدا دەکەن. زەرەر مەندی یەکەمیش لەم هەموو ململانێ نێوان زلهێزەکان داردەستەکانیان کە یەکێتی و پارتین تەنها خەڵکی کوردستانە. ئەوەتا برینی موچە تەنها خەڵکی کوردستان زەرەر ماند بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە