بانگەواز.. بانگەواز

Friday, 25/03/2011, 12:00

1294 بینراوە


بانگەواز.. بانگەواز

نەورۆزی پشتگیری
بەسەرپەرشتی "کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/نەرویج" خەلکی کوردستان لەوڵاتی نەرویج هەڵدەستن بەسازدانی میتینگی (نەورۆزی پشتگیری) لەبەردەم پەرلەمانی نەرویجیدا. ئەم میتینگە کاتژمێر (5:00)ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 25/03/2011 دەست پێدەکات و چەندین وتارو کاری هونەری تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ پشتگیری و داکۆکی لەخواستەکانی خەڵکی خۆپیشاندەری کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانیدا. ئامانجمانە لەم خۆپیشاندانەدا پشتگیری لەخەڵکی ناوچە سەرکوتکراوەکانی هەولێرو بادینان بکەین و ببینە فشارێکی دەرەکی بۆناچارکردنی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچانە، تا دەست هەڵگرن لەڕێگری ئازادی و بەهانەی میلیتاری بۆڕێگری خۆپیشاندەران. کەمافێکی ڕەوای خەڵکە و چیتر قابیلی قبوڵ نیە مافەمەدەنیەکان بەبەهانەی وەهمی پێشێل بکرێن.

ئاماددە بوونی رەوەندی کوردستانی لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەماندا پێویستیەکی گەورەیە بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە جەماوەریەکان و داکۆکیکردن لەخوێنی قوربانیانی ئازادی.. لەڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داوادەکەین بەدروشم و پشتگیری مەدەنیانەوە ئامادەی ئەو میتینگە ببن.

کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە