پەپولەى گۆڕان

Friday, 11/09/2009, 12:00

2138 بینراوە








پەپولەیەك هەواڵم بۆدێنێ
هەواڵێكى خۆش
ناسك
بەشێوەى باڵەكانى
نەرم هێواش
ئەچرپێنێ
ناسك ناسك
هەرئێستا
هەواڵى تازەو گەرم
بەگوێما ئەدركێنێ
هەواڵى خونچە
هەواڵى باخچە
لەگەڵ باڵەكانى ئەمبا
هێواش هێواش
بەرەو دنیا
بەرەو ژیان
سوارى پەڕى باڵى ئەبم
بۆ ڕابردوو
بۆ یادگارى
بۆ نزارەكان
گەڕانەوە لە سەر باڵى
بۆ مناڵى بۆ شیرینی و تاڵى
هێواش هێواش
بۆدنیایەكى بەچرپە دواو
بە ناسكى ژیاو
دڵێكى پڕ لە ئاوات و داخورپاو
ئەمبا ئەمبا
بە هێمنى
بەهیمنى
پەنجەم ئەكا بە هەنگوینا
دەست ئەبا بۆلاى تاڵى
قسەى وشكى ڕابردوى بێتامى
هەواڵیك سڕمەكا
تەزوى خۆشەویستى
تامى گەرمى و هەست و نەستى
بەگیانم ئە بەخشێ
پەپولەیەو
فریشتەیەو
ئارامیەو
هیوایەو
ئامانجە
پێشكەشەكا
ئەمبا
ئەمبا
لەفسانەى بونیش
لەنیشانەى ڕابردووى
حاڵیمەكا
حەكیمەو دڵم خۆشەكا
:نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە