KURDISTANPOST
کادیرێکی ینک
هەواڵێكى بەپەلە لە هەولێرەوە تەنها كۆدەتا بۆ ئەم مۆرانانە دەرمانە نەك هەڵبژاردن
Saturday, 25/07/2009, 12:00
1979
بینراوە
لە گەڕەكى خانزاد/بەستەپیازەى كۆن, ڕێك قوتابخانەى ڕەنج نزیك سوپەرماركێتى كۆك زیاتر لە شەش سەیارەى فەلەك (فەرماندەى لەشكرى كوردستان) وەك لەشەڕدابن وابوو هاتنە خوارەوەو سەریان بەسەر قوتابخانەى ناوبراو داگرت و چوونە ژوورەوە و دەنگى تەزویرو بەناهەقیان دا بە لیستى كوردستانى..
ستافى كوردستان پۆست، ئەم هەواڵەى كە كۆمسیۆن بۆ درێژكردنەوەى سەعاتێك ڕایگەیاند تەنهاو تەنها بۆ بەرژەوەندى لیستى كوردستانى بوو! ئەو چەتانە تا پێش نیوەڕۆش كۆتاییان پێ هاتبوو بەڵام بەداخەوە ئەو تەزویراتەى كە ئێمە وا بەچاوى خۆمان دەیبینین لەشارى هەولێر وێنەى نییەو مەگەر تەنها خودا خۆى بزانێت چلۆن ئەم تەزویرە دەڕوات بەڕێوە!!! لیواى تایبەتى و زێرەڤانى بەناو بنكەكان وەربوونە!!!!
هەر ئێستاش لە كاتى نووسینى ئەم هەواڵەیە ئەم هەواڵە بەپەلەیەشمان پێگەیشت: 300 كەس لە هەوادارانى لقى دووى پارتى بەرەو گەڕەكى سورچییان بەڕێكەوتوون تا دەنگى تەزویر بدەن بە زەبرى هێزو چاو سوور كردنەوە. سەرەڕاى هەڕەشەكردن لە نوێنەرانى هەردوو لیستى گۆڕان و خزمەتگوزارى..
ئەفسووس ئەفسووس كە لە هەڵبژاردنى 2005یش ئەم تەزویرە سەیرە بەڕێوە نەچووە.
تەواوى پرۆسەى هەڵبژاردن نەك نەكەوتۆتە ژێر پرسیارەوە؟ بەڵكو دەبێت ئێوەو تەواوى چاودێرە ڕسەنەكان و لیژنەكانى دەرەوە و تێكڕاى قەوارە سیاسییەكان لەم هەقیقەتەیە ئاگادار بكرێنەوە تاكو پرۆسەى ئەمجارەى هەڵبژاردنەكە ڕەتبكرێتەوە. تكایە بەزووترین كات ئەم هەڵبژاردنە ڕەفز بكرێتەوە.. تكایە.. تكایە.. تكایە..
کادیرێکی ینک
© 2019- Kurdistanpost