گەیتس بۆچى هاتووە بۆ كوردستان،چەندین هەواڵى گرینگ لەكوردستانەوە؟؟؟؟؟

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

1657 بینراوە


سیاسەتمەدارێكى كورد ئیمڕۆ بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەوەزیرى بەرگرى ئەمریكا بەمەبەستى دڵنیاكردنەوەى بەرپرسە كوردەكان لەوەى چیتر ئەمریكا پشتگیریان ناكات گەیشتۆتە هەولێر و پێدەچێت ئەم پاشنیوەڕۆیەش بگاتە دوكان ئەو سیاسەتمەدارە ووتى بەشێكى ترى ئەجێنداى سەردانەكەى گەیتس سەبارەت بەو كۆبونەوەیەى دوێنێ یە كەلەسەر پەكەكە لەتوركیا بەڕێوەچوو هاوكات ئەوەشى ڕوونكردەوە كەسیاسەتێكى تڵخ لەم سەردانەى گەیتس بەدیدەكرێــــت بۆ كوردستان چونكە لەگەڵ گەیشتنى سوپاى عێراق پەلامارى كەمپى ئەشرەفیان دا لەوەڵامى پرسیارێكى كوردستان پۆستدا كەئایا ئەگەرى پەلاماردانى پەكەكە لەلایەن ئەمریكاوە هەیە؟سیاسەتمەدارەكە بۆ كوردستان پۆستى ڕوونكردەوە ئەمریكا لەتوانایدانیە پەلامارى پەكەكە بدات چونكە پەكەكە موجاهیدینى خەڵق نیە پەكەكە چەكى بەدەستەوەیە و چۆن توركیاى ڕیسوا كرد ئەوهاش لەتوانایدایە ئەمریكا ڕیسوابكات سەبارەت بەئەگەرى ترساندنى پارتى و یەكێتى بەوەى هێرش بكەنە سەر پەكەكە لەبەرژەوەندى توركیا سەرچاوەكەى كوردستان پۆست ڕەتیكردەوە كەپارتى و یەكێتى بكەونە ژێر فشارى ئەمریكاوە،بۆ هێرشكردنە سەر پەكەكە.
هاوكات سەرچاوەیەكى بەرپرس لەسكرتاریەتى گشتى یەكێتى شەوى ڕابردوو بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند هەر دواى دەركەوتنى ئەنجامە سەرەتاییەكانى هەڵبژاردن جلال تاڵابانى بەتەلەفۆن نێچیربارزانى و مەسحود بارزانى لەوە دڵنیاكردۆتەوە كەیەكێتى پۆستى سەرۆكى حكومەتى ناوێت ئەو پۆستە شایەنى پارتیە!
هەرلەچوارچێوەى هاتنى وەزیرى بەرگرى ئەمریكا بۆ هەرێم كۆمەڵە و دیموكرات پەشۆكاون و لەوەى بەشێوەى موجاهیدین پەلاماربدرێن چونكە ئەگەرى ئەوە هەیە لەلایەن ئەو پێشمەرگانەوە پەلاماربدرێن كەسەربەسوپاى عێراقن،
كوردستان پۆست لەسەرچاوەیەكى نزیكى لیستى كوردستانى زانیویەتى كەپارتى نیگەرانە لەوەى تیڤیەكانى یەكێتى هیچ پەرچە كردارێكیان نیە لەبەرامبەر لیستى گۆڕان و لیستى چوارحیزبەكە،پێشتر كوردستان پۆست هەواڵى ئەوەى بڵاوكردبۆوە كەپارتى هەردوو كەناڵەكەى خۆى ڕاسپاردوون بەوەى پەلامارى لیستى گۆڕان و چوارحیزبەكە و كمال میراودەلى بدەن،
پێشتر كوردستان پۆست بەڵێنى پێدابوون كەبەشێوەیەكى بەردەوام هەواڵى پەیوەست بەهەڵبژاردنەكانتان بۆ بگوازێتەوە،لەمبارەیەوە نێردراوى كوردستان پۆست لەناو كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى هەرێم ڕایدەگەیەنێت كەلەلایەن مەسرور بارزانیەوە هەڕەشە لەفەرەج حەیدەرى كراوە بەوەى كەنابێت دەنگى هیچ سندوقێكى هەولێر و دهۆك بەتالأ بكاتەوە،ئەگینا پاشەڕۆژێكى ڕەش چاوەڕوانى دەكات.
كوردستانپۆست بەردەوام دەبێت لەبەدواداچوونى ورد لەسەر پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى هەرێم و لەداهاتویەكى نزیكدا چەندین هەواڵى سەرنج ڕاكێش دەبینن.
په‌یامنێری کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە