داگرتنى وێنەى مەلامستەفا هەرا دەنێتەوە

Saturday, 18/02/2012, 12:00

1792 بینراوە


دواى دەست بەكاربوونى وەك سەرۆكى پەرلەمان ئەرسەلان بایز ئەمجارەیان فرسەت لە پارتى ئەهێنێت و بڕیارێكى جەریئانە ئەنێت و وێنەكەى مەلامستەفا لە نوسینگەى سەرەكى سەرۆكى پەرلەمان دائەگرێت . یەكەم جارە ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى بریارى وا جەریئانە بنات بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەندامانى ئۆپۆزسیۆنیش بوایەتە سەرۆكى پەرلەمان نەى ئەوێرا كارى وابكات .
ئەم كارەى ئەرسەلان بایزى تازە سەرۆك پەرلەمان پارتیەكان و بنەماڵەى بارزانى بەتەواوەتى تورەئەكات ئەوەتا ئەدهەم بارزانى لەدژى ئەمكارەى ئەرسەلان بایزى سەرۆكى پەرلەمان لە فەسیبوكەكەى خۆیەوە نامەیەكى نارەزاى ئاراستەى جەلال تاڵەبانى سەرۆكى یەكێتى ئەكات ئەلێت (براى خۆشەویستم مام جەلال من لەنزیكەوەبۆچونى جەنابت نسبەت بەمەلا موستەفاى بارزانى ئەزانم من دەنگى خۆم وەك ئەدهەم بارزانى بەجەنابت رائەگەینم و ئەڵێم: چۆن جەنابت قەبول ئەكەى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى یەكەتى نشتمانى كوردستانى هاوپەیمانمان وێنەى مەلا موستەفا بێنێتەخوارەوە! براتان ئەدهەم.) كاتى خوپیشاندانەكانى (17)ى شوباتى 2011 ئەدهەم بارزانى وتى ... ئەگەر پارتیش لەوكەسانە خۆشبێت جامانەى سوریان سوتاند ئەوە ئێمە وەك بارزانیەكان لەو كەسانە خۆشنابین. جگە لە ئەدهەم لایەنگرانى پارتى بەشێوەیەكى توند دەستیانداوەتە هێرشكردنە سەر ئەرسەلان بایز هەروەها پەیجەكانى یەكێتیش لە فەیسبوك بەتوندى وەلامیان ئەدەنەوە
ئایا ئەرسەلان بایز لەسەر بریارە بوێرانەكەى بەردەوام ئەبێت و وێنەگەورەكەى مەلا موستەفا ئەهێنێتە خوارەوە كە ئەندامانى ئۆپۆزسیۆن بەشانازیەوە وێنەى لەپاڵ ئەگرن! یان دواى ئەم نامەیەى ئەدهەم بارزانى بەخشكەیى وێنەكەى مەلامستەفا ئەخاتەوە شوێنەكەى خۆى؟ یان ئەوتا لەترسى پارتى جەلال تالەبانى ئەرسەلان بایز لە سەرۆك پەرلەمانى لائەبات؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە