هەواڵێكى بەپەلە لە شارى هەولێرەوە پارتى هەر ئیستا بەم درەنگانەى شەو لە شارى قەڵاو منارە تەقەى دۆڕانیان دەست پێكرد!!

Monday, 27/07/2009, 12:00

2162 بینراوە


سەرەتا تەقەكە تێكەڵ بوو، ئاڵۆزى بەخۆیەوە بینى. كەس نەیدەزانى كێیە تەقە دەكات؟ هەندێك دەڵێن لە بارەگاو چەند بنكەیەكى گۆڕان دەستى پێكرد، لەپاشان تەقەیەكى زۆر ئاسمانى شارى هەولێرى گڕدا.
سەعات (11.30)ى شەو بەكاتى هەولێر..
سایتى كوردستانپۆست ئاگادار دەكەینەوە، هەر ئیستا بەم درەنگانەى شەو لە شارى هەولێر تەقەیەكى زۆرو بێ مەعنا ئاسمانى هەولێرى گڕدا بێ ئەوەى كەس لەمەبەستى تەقەكە تێبگات؟! بەڵام وادیارە تەوجیهاتى سەركردایەتى پارتییە بۆ خوارەوە كە تەقەى سەركەوتنى هەڵبژاردنەكانى شارى هەولێر هەر ئیمشەو بكەنە ملوانكە بۆ ملى لقى دووى (پشتیوانییان) و هەوادران و لایەنگرانیان!! پاش ئەو شكست و برینە قۆرەى كە لەشارى سلێمانى و زۆربەى شوێنەكان دووچارى هاتن و شۆكبوون و دۆش دامان بە هۆى ئەو شكستەى گەورەیەى لیستى گۆڕان دەرخواردى دان.
وادیارە لقى دووى پارتى ئەو زەڕبە قازییەى كە بەریان كەوت لەشارەكانى كوردستان بە تەقە قەرەبووى دەكەنەوە بۆ ڕازیبوونى (سـەركردایەتى).

بەڕێزان، خودى تەقەكە خروقاتێكى دیكەى لیستى كوردستانییە كە بەم شەوە درەنگە شارى هەولێریان كردۆتە ئاگرباران، گوایە سەركەوتنە؟؟؟
گۆڕان تەقەى نەكرد لە سلێمانى كە سەركەوتنییان بەدەست هێنا. ئەمەش سەركەوتنێكى دیكەى مەدەنیانەى لیستى (گۆڕانە) بەسەر لیستى كوردستانى قەبیلەوانى. كەى خۆشییەكان بەتەقە دەربڕاون، لە هیچ داب و ئەتەكێتێكى جیهان ئەم دیاردە نامۆیە ئیعڕابى هەیە، مەگەر تەنها لە عورفى عەقڵە (بەستەنییە) بەستووەكان!، نەریتى بنەماڵە نەخوێندەوارەكان ئەم دابە دواكەوتووە وجودى هەبێت!؟ ئیستا سەعات دوانزەى تەواوە، زیاتر لە نیو كاتژمێرى ڕێكە تەقە بەردەوامە لە ناو شارى هەولێرو هەرچوارلاو دەورو بەرى. بێ ئەوەى هیچ تەسریحێكى ئیعلامیمان گوێ لێ بێت لە كەناڵەكانییان؟؟ ئەمەش یەكێكە لەسەیرو سەمەرەكانى حیزبى تەقەى (دۆر) دڕاو!!
ئەم شێوە دەربڕینە لە تەقەكردن لە شارى قەڵاو منارە بەڵگەیە لەسەر پەشۆكاوى و سفر بوونەوەى ڕەسیدییان لە تێكڕاى شارو شارۆچكەكانى كوردستان. ئەمە تەقەى دۆڕانییانە، خەمخۆرانى دیموكراسیەت.

ئەم خروقاتەى ئیمشەو ئیدانەو پرۆتستۆ بكەن. بەدونیاى دەروەى بگەیەنن كە چلۆن دەسەڵاتێك جڵەوى لە كوردستان بەدەستەوەیە؟
وا دیارە تەسریحەكەى دكتۆر كەمال میراودەلى لە كەناڵى (كەی ئێن ئێن) كە زیاتر لەچەند جارێك دووبارە كرایەوە، ئیمشەو سەركردایەتى پارتى نیگەران و تەنگە تاو كرد!! بۆیە نازانن چی بكەن؟ چۆن هەڵس و كەوت و ڕەفتار بنوێنن لە قەهرو خەفەتان؟؟ تا بەم چركە ساتە كردیان بەتەقەو یەك پارچە ئاسمانى هەولێریان بەئاگرى گوللەكانییان تەم و خەماوى كرد. ئەو بوغزە پەنگخواردووەى ئیمشەو، نیشانەى شكست و دۆڕانە كە تووشی هاتوونە لە هەڵبژاردن. هەڵبەتەپاش هەوڵدان و تەزویراتێكى زۆر. دەیانەوێت بە خەڵكى هەولێرى قەڵاو منارە بڵێن: ئەها ماوین؟ دەبینن چەندە بەهێزو پتەوین؟ وەك چاوترسانێك بۆ خەڵكى ئەم شارە. من گومانم نییە ئیمشەو گەر بەتەقەى دۆڕاو خۆیان خاڵى نەكردبایەوە سەد دەرسەد زۆربەیان لە مەسولین و هەوادارانیان لەم شارە شەقیان دەبردو تووشى جەڵتەو سەكتە دەبوون. ئیستا چاڵى نەمان وا بەدەستى خۆیان هەڵدەكەنن بێ ئەوەى هەستى پێبكەن.
لە كۆتاییدا ئەوەندەش دەڵێین: ئەگەر تەقەكان هى لیستى گۆڕان بن ئەوە هەڵەیەكى زۆر گەورەیان دەرهەق بەم شارە كردووە، چونكە ئەوان باسى گۆڕان و پێشكەوتن و مەدەنییەت دەكەن كەواتە نابێت پێچەوانەى پرەنسیپەكانیان هەڵسوكەوت بكەن؟؟ وەك شارى سلێمانى.
ئومێد دەكەین ئەوان نەبن و دووربن لەم تەقە كردنەى ئیمشەوى شارى هەولێر كە تا ئیستاش هەر بەردەوامە.
ئەم نەریتە دواكەوتووە هەرگیز لە گۆڕان ناوەشێتەوە.
دەبێت ئەوەش لەبیر نەكەین كە غەدرێكى گەورە لە لیستى خزمەتگوزارى و لیستى گۆڕان لە هەردوو شارى هەولێرو دهۆك كراوە. دەبێت دەنگمان بخەینە پالأ دەنگى دكتۆر كەمال میراودەلى بۆ ڕەتكردنەوەى هەڵبژاردنەكانى هەردوو شارەكە لەبەر تەزویراتى زۆرو ئەو دزییەى كە لەبنكەكانى دەنگدان كراون لەلایەن لیستى كوردستانییەوە. با بەڕەسمى ئەنجامەكان ڕابگەیەنرێن لەلایەن كۆمسیۆنى (كەلەپچەكراو!) ئەوكات دەزانین چى قەوماوە گەلۆ؟ هێشتا موفاجەئە نادیارە گەورەكەى لیستى كۆمسیۆنى تەزویرى كوردستانى ماوە، سبەى یان دوو سبەى دەیبینین؟؟؟!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە