فەرهەنگی ڕاشکاو

Friday, 15/11/2013, 12:00

2427 بینراوە


 پێشەکی ئەبێ ئیشارە بەوە بکەم کە نووسینی کوردی من، بە هۆێ کەم کار کردن لە کۆردیدا، هێندە بە هێز نیە وڕەنگە لە هەڵبژاردنی ووشە کوردیەکاندا، تووشی هەڵە بووبێتم. هەروا کە پێشتر، بە جێ ووشەی " ڕاشکاو"، ووشەی" ڕەوا"م، بە کار هێنابوو، کە جێا لە نادرووستی وهەڵە، مەبەستی منیشی بۆ بابەتەکە تێکدابوو.(لەم نووسراوەیە، ئەو هەڵەیەم ڕاست کردووتەوە). هەڵبەت نووسینی فەلسەفی بە زووانی کۆردی، زۆر زۆر کەمە و نووسەرو زووان ناسەکانی کورد، لەم بابەتەوە، کەمتەرخەمیان کردووە. یان لە ناخدا بۆ بڕێک ووشەی تازە، بە ناچاری، هەر ووشە ئەسڵیەکەی خۆی، بە کار دێنم. وەکوو ووشەی فنۆمن، لە دەزگای فیکری ئیدمۆند هۆسرل، بە ناووی فنۆمنۆلۆژی. (بۆ فنۆمنۆلۆژی، ڕەنگە بتووانین ووشەی" دیاردە ناسی" بە کار بێنین، بەڵام من هێشتا لە سەری ساخ نەبوومەتەوە)!
 *
 لە زمانی فارسیدا وشەیەک هەس بەم جۆرە" ێراحت"، کە لام وایە ئەو وشە، لەناخدا، عەرەبیە . ئێمە بۆ ئەو وشەیە ڕاشکاو، بە کار دێنین کە مانای بێ ڕوودەربایسی_ بێ پەردە و شاردنەوەی شتێک _ڕێک و ڕاست، ئەگەینێت.  باسی ئەم نووسراوە هەڵئەگەڕێتەوە بۆ ئەم وشەیە. ڕەنگە بتووانین بڵین کە لە فەرهەنگێکی تایبەت بە ناوی فەرهەنگی"ڕەوایی"باس ئەکەین و ئەگەر چووارچێوەئێکی هەیە، ئەو چووارچێوە وورد ئەکەینەوە.  لە ئاکامدا بڕێک چەمکی فەلسەفی بە دەس دێت کە لام وایە، ئەبێ کاریگەریەکی باشی لە فیکر وجهیانی فەرهەنگی ببێت.
 بە پێجەوانەی ڕاشکاوی، بەرانبەرین لە گەڵ شتێک بە ناووی "درۆ" لە هەوەڵ هەنگاودا!
 کەسێک کە بتووانێت درو بکات، بەناچاری ناتووانێت، ڕێک و ڕاست، یان ڕاشکاو بێت. چونکوو درٶ لە گەڵ ڕێک و ڕاستیدا نائێتەوە.  کەسێک کە درۆ ئەکات، (بە هەر مەبەستێک) لە هەنگاوی هەوەڵدا، ڕاستیەک ئەشارێتەوە، باسێک و ڕووداویک یان فەلسەفیتر بڵین فنۆمنێک(دیاردەیەک_ شتێک)، ئەشارێتەوە. بە شاردنەوەی ئەو فنۆمنە، کە لەکاتی ئیستادا(زەمانی ئێستە) ئێمە نایزانین، کەسێ کە درۆەکەی کردووە، بۆ کاتێکی سنووردار، هەل و مەرجەکەی، جێ بە جێ ئەبێت. بەڵام ڕێک هەر لەو کاتی درٶ کردنەدا، لانی کەم" خۆی" ئەزانێت کە ئەو شتە، ناڕاست وناواقیعە!
 لێرەداچەن دیاردە، بوونیان هەیە کە گرینگترینیان سێ دیاردەن کە بەرانبەری یەک وێستاون، یەکەم درۆ، دووهەم ڕاستی، سیهەم، شاردنەوە!
 ئەو کەسەی کە هیچ ناشارێتەوە، بە وواتایەکی زانستی فنۆمنێکی کراوەیە(بازە). ئەوەی باسی ئەکات لە قسە و نووسین و کردەوەدا، پیویستی بە درۆ، یان شاردنەوە نیە. بە وەها فنۆمنێک ئەڵین ئازاد وڕاست. کە ڕیک لە بەرانبەری ناڕاست ولار ونائازاد و ئەسیر یان دیل، وێستاوە. پێچەوانەی فنۆمینی کراوە_ شتێکی  بەستراوە.
 گووتمان دیل و ئەسیر! هۆی قسەکە لەوەدایە کە، دیاردەی ناڕاست و لار، بە هۆی شتێک یان شتهایەکەوە، کە درۆی لە سەری کراوە، ئەسیر و دیلە و خۆی ئەوکەسەیش، ئەزانێت کە ووتراوەکەی(لە هەر شکڵێک دا)واقیع و ڕاست نیە، بۆیە ئەسیر و دیلی درۆیە و ناچارە، واقیع و ڕاستی بشارێتەوە. هەڵبەت پێشتر ووتمان کە ئەمە کاتیە بۆ ئێمە، بەڵام نەک بۆ خۆدی ئەو کەوسە. لە درێژەی زەمان و کاتدا، ڕەنگە، بۆ ئێمەیش ڕاستی و واقیعی ئەو بیستراوە درۆیە، دەر کەوێت، کە ئیستا لە سەری ناڕۆین.
 لە بواری فەرهەنگی جیهانیدا، درۆکردن، قەد بە شتێکی باش نەزانراوە. واتە هەمووی فەرهەنگەکان و کۆمەڵگاکان، تێدەکۆشن فەرهەنگی ڕاستی، باو بکەن و پەرەی پێ بدەن! هەڵبەت هەمووان ئەزانین کە ئەمە خۆێ ڕاست و واقیع نیە! بۆ وێنە، لە بواری سیاسەتدا، هیچ سیستەمێک لە هیچ وڵاتێکدا نیە کە، درۆ نەکات، لە هەمووی سازمان و حیزبەکاندا، ئەم درۆگەلە، باون، بەڵام ئەوەی کە ڕوو ئەدات یان ئەیبیسین یان ئەیخۆینین، بە زاهیر ڕاستەو لە ناوەڕۆکدا، زۆربەی زۆربەیان، درۆیە!
 ئیمە بۆ وورد بوونەوەی باشتر لە باسەکەی تاکوو ئیستا، ئەبێ لە وێنەکانی هەر دوو لای ئەم باسە، وەکوو ڕاستی و واقیع_ناڕاستی و ناواقیع،  پەردە لابەین، تا بۆمان دەرکەوی کە ئەم دوو فەرهەنگە، چ دیاردەگەلێکن!
 کەسێک کە "کراوە" وئاشکرایە، بە نەشاردنەوەی واقیعەکان و ڕووداوەکان، ئەبێتە هۆی بڕێک، چەمکی دیکە. تایبەتی ئەوەی کە لە هەنگاوی هەوە ڵدا، بە درۆ نەکردن و کراوە بوون و نەشاردنەوەی دیاردەکان، بۆ خۆی سەخڵەتی و سەختییەک فەراهەم ئەکات، کە پێشتریش، خۆی ئەیزانی ئاکامی کارەکەی چی ئەبێت؟! ڕەنگە گیانی خۆی لە دەس بدات. هەڵبەت لە ناخی ئەم بابەتەوە، ئەوە کۆمەڵگایە کە سەخڵەتیەکە، بۆ ئەو کەسە درووست ئەکات. ڕووناکبیری ڕاستەقینەی وڵاتێک، هەرگیزای هەرگیز، لە ووتن و بەیانی، ڕاستیەکان لانادات. بۆیە نووسەر، یان ڕووناکبیری ڕاستەقینەو ڕەسەنی ئەو وڵاتە، لە هەوەڵین هەنگاودا، بە دەستی خۆدی هاو وڵاتیەکان، ئەکەوێتە ژێر سەختی و سەخڵەتی، بگرە گیان لە دەس دانی. بۆیە ئەبینین، زۆربەی ئەو ڕووناکبیرانە ئەکەونە، دەرەوەی وڵاتەکەیان کە ئەمڕۆ، پییان ئەڵین خەڵکی هەندەران! بە مانائێکی ڕێکتر و فەلسەفیتر، ڕووناکبیری ڕاستەقینە، لە ئەسڵ و ڕەسەندا، زۆرترلە دەستی خۆدی هاووڵاتیەکانی، ئێش و زام ئەکێشێت، چونکوو ڕووناکبیرەکان، لە ناخدا ئەبن بە باعیسی ئاوارەبوونی خەڵکی لە ماڵە فیکریەکانیاندا. ئەو ئاوارە بوونە، ئەبێتە باعیسی ئێش وزام بۆ خەڵکی. چونکوو ئەوان پێان خۆش نیە کە لە ماڵە فیکری و ئایینی و فەرهەنگیەکانی خۆیان، ئاوارەبن. بۆیە ئەبینین کە ڕووناکبیرەکان بە دەستی هەر ئەو خەڵکە، لە بەین ئەچن، یان خەڵکەکە، بە خاتری پێشگیری کردن لە ئاوارە بوونیان، دژبە ئەو ڕووناکبیرانە ئەویستن و زۆر جاریش، ژیانی ئەو کەسانە ئەکەوێتە خەتەر و گۆمانی کۆشتن و تیرۆرەوە. 
 ئەو کەسەێ کە دەست بە کۆشتنەکە ئەدات، بڕوائێکی قووڵی هەیە لە ناخی خۆیدا، بەرانبەر بە سیستەم و دەزگای دینی و ئایدۆلۆژیای خۆی و کۆمەڵگاکە.  بۆیە هیچ لە کۆشتنی دڵسۆزترین ئینسانی ووڵاتەکەی خۆی، خەمێک یان ئێشێکی دەروونی یان ویژدانی، نیە و بە دڵێکی ئاوەڵاوە، خۆێنی ڕووناکبیرەکە ئەڕێژێت. ئەگەرتۆزێک ووردتر ببینەوە، ئەبینین کە ڕووناکبیرێک کە تووشی وەها ڕووداویک ئەبێت، تەنانەت خەمی بکوژەکەێ خۆیشی هەیە! چوونکو بە باشی ئەزانێت کە ئەو کەسە، دیلی ئایدئۆلۆژیایەکە و ئەسیری چووارچێوەیەکە بەستراو وسنووردار، کە ناتووانێت لەو چووارچێوەیە، خۆی ڕزگار بکات. لێرەدا ئەبێ ئەوە دەسنیشان بکەم کە، چووارچێوەکان و ئایدۆلۆژیاکان، تاڕادەیەکی زۆر سەیر، لە نێو خۆلیای" میتافیزیک دا" بوونیان هەیەو بەدی ئەکرێن. ئەوەیش ئیزافە کەم کە، میتافیزیک و ئایدەئالیسم و ئەفلاتوون باوەڕی، هەر سێ، لە بناخەو ئەسڵ و ڕەسەنی خۆیاندا، یەکێکن. و یەکێک لەشاخەکانی میتافیزیک، دیاردەی دینەکان و مەزهەبەکانە.  
 لیرەدا بە ووردی ئەگەر بڕووانین، ئەبینین چەندین فنۆمنی دیکە، هاتوونەتە ئاراوە. دیاردەکانی" درۆ_ڕاستی_ واقیع_ناڕاستی و لاری_ ووڵات_ هەندەران_ هۆنەرمەند_ ڕوناکبیر_میتافیزیک_دینەکان_ ئایدیالۆژی_سنوور".
 ئەوەی بە سەری فنۆمنەکانی وڵات وڕووناکبیر، لەم باسەدا، دێت، زۆر جێگای سەرەنجە. چونکووهیچ ڕووناکبیرێک بەدی ناکرێت کە لە هەندەراندا، ژیانێکی بێت، کە خۆی بە تەماو ئارەزوویەتی. واتە ژیانی ئەو کەسانە بە هۆی درۆ نەکردن و لە گەڵ سیستەمدا، تێکەڵ نەبوون، شتێکی ناحەز و ناخۆشە. بۆ وێنە، دووری ئەو کەسانە لە وڵات و کەس و کار و فەرهەنگی ڕاستەقینەێ بناخەیی وزمان وشاری خۆیان . ئەو دووریە، نابێت بە هاسان وەربگیرێت. هەرچەن بە خاتری ئەو دووریە، بڕێک شتی تر ڕوو ئەدات. یەک لەوانە، خەم و خەمۆکیە. دووهەم گۆمکردنی شەخسیەت و" خۆد"ە. سیهەم درووست کردن وخزمەتە. چووارەم ناساندنی فەرهەنگێکە کە لێوەی هاتووە، بۆ ئەو کەسانەێ کە لە هەندەراندا، یان ئەو شار و وڵاتە دووهەمە، ئەژین. ئەم پڕۆسەیە، دەورانێکی زۆر سەختی لە گەڵدایە کە هەمووان، نەیانتووانیوە و ناتووانن بە سەریدا، تێپەڕن و دەرباز بن، بەڵام ئەوەی کە دیارە، فەرهەنگی ڕاشکاو، زۆرتر بە دەستی ئەوانە کە وێژراون یان نووسراون. مەبەستمان لە درووست کردن ئەمە بوو.(وتن یان نووسین یان بەیانی ڕاستیەکان بە شیوازی ڕاشکاوانە).
 لە بیر نەکەین کە ئەم دەستەیە، هەرگیز ڕەها(مۆتڵەق)نین، بەڵکوو لە نێو خۆدی وڵاتدا، بڕیک زۆر کەم، هۆنەرمەند و ڕووناکبیر ئەژین کە، پێ بە پێ، هەندەران، هەر ئەو ڕاستیانە، ئەڵێن. هەرچەن شیوەی کاری ئەم دوو گرووپەی، نێو وڵات و هەندەران، وەکوو یەک نین. بۆیە لێرەدا، جۆرێکی تر لە درۆ(ئیستەعارە_ ڕەمز و ڕاز) پێ ئەنێتە نێو ئەم مەیدانەوە. بەڵام بە زانینی ناوەڕۆکی ئەوەی کە وێژراوە، یان کێشراوە یان نووسراوە(یانی کاری ڕووناکبیرەکان_ درووست کراوەکان) ئەبینین، ئەو فنومنانە هەر ئەو ڕاستیانەن کە بە دەستی هەندەرانیەکان، بەیان کراون. بەس ئەمان ڕێک و ڕاست تر و بێ شاردنەوە و ڕەمز و ڕاز و نهینی و بە تەواوی" ڕاشکاوانە"، ئەوان بە پێجەوانەوە، بە ڕەمز وڕازوجۆراوجۆری شاراوە، بەیانیان کردووە! بەڵام لە ناخ وڕەسەن بوونی باسەکە، کە ڕاستی بێت یان فەرهەنگی ڕاشکاوبێت، شتێکی ئەوتۆ، نەگۆڕدراوە، هەرچەن پیویستمان بە ووردکردن و شی کردنەوەێ، کاری ڕووناکبیری نێو وڵاتە، چۆنکوو بێ ئەم وورد بوونەوە و شی کردنەوە، فنۆمنەکان، لە حالەتی ڕەسەنی خۆیان، کاڵ یان وون ئەبن.
 تیکۆشانی فەلسەفی ڕاست و درووست ئەوەیە کە نەهێڵێت، دیاردەی ڕەسەن و واقیع، ئەو تایبەتمەندیەی ڕەسەنی خۆی لە دەس بدات، ئەگەینا، درووست کردن(تولید)باش یان خراپ، لە جێگای خۆیە و درێژەی هەیە.  هەڵبەت ئەوەیش لە بیر ناکەین کە ئەو شتانە کە درووس کراون(بە دەستی هەر لایەنێک)چ کاریگەریەکی، لە هاونیشتمانی و ووڵات(یان ڕێک و ڕاستتر بڵین ووڵاتی جیهانی) ئەکات؟! ئەمە گرێنگترین خاڵی ئەم باسەیە.
 ئەو قەڵەمەی کە ها لە خزمەتی سیستەمی زۆردار، یان چووارچێوەئێکی هێزدارو هێز باوەڕ(قۆدرەت)، ناتووانێت کاریگەریەکی باشی لە سەر کۆمەڵگادا، هەبێت. قەڵەمی راشکاو، ئازاد، ڕاست و نەترسە، کە لە درێژایی کات و زەمان و فنۆمنی مێژوودا، ئەمێنێتەوە. بۆیە ئەبینین لە درێژایی میژوودا، ناووی شاعیرەکان و نووسەرەکانی بارەگاکانی حوکمڕانی، سڕاونەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە، ناووی چەن کەسێکی زۆر کەم، تاکوو ئەمڕۆ هاتووە و هەروا ئەڕوات. پرسیار لێرەدا ئەمەیە، کە ناوەڕۆکی ئەم واقیعە میژووییە، چیە؟!
 وەڵام بەم پرسیارە، چۆنیەتی و کەیفیەتی ڕەسەنی دوو فەرهەنگی " ڕاستی و درۆ" دەر ئەخات. ئەگەر وەڵام بەم پرسیارە نەتووانێت، تەواوی دیاردەکانی دەوروبەری ئەم دوو فەرهەنگە، ئاشکرا بکات، لام وایە کە پەردە لە زۆر شتی داپۆشراو، لائەبات. ئینسانی ئەمڕۆ، زۆرتر لە نەفەس و هەوا بۆ سینگی، پێویستی بە لا بردنی ئەو پەردە ڕەش و تارمایانەیە، کە لە سەر زۆربەێ فنۆمنەکان، داکێشراون. بە دەر خستنی ڕاستیەکان و واقیعەکان، کۆمەڵگاێ جیهانی، لە دەستی " درۆ و ناڕاستی و لاری" کە دژی ئینسان بوونی ڕەسەن و سرووشتیە، ڕزگارئەبێت. 
 دمۆکراسی خۆی گەورەترین درۆیەکە، کە بە دەستی ئینسانی ئەمڕۆ، بەیان کراوە! سەر سوورهێنەر ئەوەیە کە چەندین رووناکبیرو نووسەری لێهاتوو، بە تیکرارو زەخت، باسی دمۆکراسی ئەکەن،بێ ئەوەی کە جیاوازیەکانی نێوان فەلسەفە و بڕوای دووفەیلەسۆف بە ناوەکانی، دمۆکریت و ئپیکوور، بزانن. جیا لەمانە کە باسی بناخەیین لە ووشەێ دمۆکراسی و ئازادی، ئاگایان لەوڕاستیە نیە کە بەناوی دمۆکراسی، ئەمڕۆ لە هەر گۆشەی جیهاندا،(تایبەتی ئەو ووڵاتانەی کە زۆرتر ئیدەعای دمۆکراسی ئەکەن)ڕێک و ڕاست، دەورەی کۆیلە دارییان(بەردە داری)هێناوتە بەر چاو! 
 هەر لەم بۆارەدایە، کە فنۆمنیکی دژی ئینسانی و ڕاستی، بە ناوی" ڕاسیسم"هاتووتە ئاراوە. بۆ نموونەی ئاشکرا، کەسێک بە ناوی(جیمی ئۆکسۆن) سەرۆکی پارتی دمۆکراتی سوید و سەر دەستەی ڕاسیستەکانە، لە وڵاتی سویددا، کە بیر و بڕواو و ووتراوەکانی لە مێدیاکاندا، بە ئاشکرایی، ڕووی هیتلەری، سپی کردووە. لەساڵی٢٠١١ یەکێکی تر، هەر بەو فەهم و زانستی ڕاسیستیە،  لە وڵاتی نۆرویژ، بە ڕەگباری چەکی قۆرس، لای نەوەد و دوو کەسی گەنج و بێ هیچ تاوانێک کۆشت(یەک لەوانە ژنێکی کۆرد بوو). ئەمانە، ڕووەکانی(پێکهاتەکانی ئەرەستوویی) ئەمڕۆی دمۆکراسین!!
 پێشترگوتمان کە، ئینسانی ئەمڕوی مۆدیڕن، زۆرتر لە نەفەس و هەوا بۆ سینگی، پێویستی بە لابردنی ئەو پەردە ڕەشانەیە کە لە سەر زۆربەی فنۆمنەکان، داکێشراون. ئەو کارە، بێ فەرهەنگی ڕاشکاوی، ناکرێت و جێ بە جێ نابێت. مانای دیکەی ئەم باسە ئەوەیە کە ڕووناکبیر و ئازادیخوازەکان، ناچارن بە شیوازیکی رەوایی و بێ هیچ شاردنەوەیەک، راستیەکان و واقیعەکانی کۆمەڵگا، بەیان بکەن. بەم جۆرە، ئەو پەردە ڕەشانە لە سەر فنۆمنەکان، لائەچێت و زۆربەی ڕاستیەکان، ئەکەونە بەر چاوی جەماوەر.
 ئەگەر پرسیار ئەوەیە کە ئەو پەردە تارمایانە بۆچی لە سەر واقیعەکان، کێشراون؟ ئێمە بەس لێرەدا، ئەڵین هۆی یەکەمی ئەو ڕووداوە، دەگەڕێتەوە بۆ فنۆمنێکیتربە ناوی" هێز"(قودرەت_ توانا_ دەسەڵات). هۆی دووهەمیش شتێکە بە ناوی" رەهاگەری"(مۆتڵەق کردنی فنۆمنەکان و بڕواکان و ئەندیشەکان و سیستەمەکان).
 سەرجەم ئەبینین کە کار و ئیشی هۆنەرمەند و نووسەری ڕاشکاو، رەسەن و دڵسۆزی ڕاستەقینەی کۆمەڵگاکان، قۆرستر لەوەیە کە، دێتە بەر چاو!
 ***
 سێ چەمکی گرینگ،  دا ئەنێم بۆ نووسراوویەکی دوواییتر وجێاواز ١_ دیاردەی ئیعدام(کۆشتن و تیرۆر). ٢_ فنۆمنی بەستراو.٣_فنۆمنی ئازاد(کەلە نێو ئەم نووسراوە ئیشارەیەکی کۆتامان پێ کرد). بابەتەکانی ژمارەێ یەک و دوو، ئەکەونە بەرەی میتافیزیاوە، بۆیە لای من گرینگن و ئەبێ دوواتر بە ووردی لە سەری لیکۆڵینەوەیەکی زانستی و فەلسەفیمان هەبێت.
 *****
 ئەو لینکە لە خوارەوە لە یوتیوب، خەوەری ئەو کارەساتەی شاری ئۆسلۆیە. 
 
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە