نامەیەكی كراوە بۆ جەماڵ عەبدوڵا و گۆڤاری بەڵگەكەی

Thursday, 25/02/2010, 12:00

1443 بینراوە


بەڕێز جەماڵ عەبدوڵا كاتێك شایانی ئەم ستایشە دەبیت بەڕێزەوە مامەڵە لە گەڵ دەوروبەرتا بە لایەنگرو نەیارتەوە بكەیت,بەڕێزت ئازادیت هەرچی گەندەڵی ئەم كۆمەڵگایە هەیە بڵاو بكەیتەوە,من دەست خۆشیت لێدەكەم ئەگەر بەڵگەو زانیاریەكان لە ناشرینترین دەزگا وەربگریت وەك باسی دەكەن,چونكە كەسی گەندەڵ مافی گشتی پێشێل كردووە و جێی خۆیەتی ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێت بۆ خەڵك,وەلێ بەڕێزت ئازاد نیت لەوەی گۆڤارەكەت بكەیت بە مینبەری گاڵتە كردن بە یەكێك لە تێكۆشەرترین تاكی گەلەكەمان نەك لە باشوور بگرە لەسەر ئاستی هەموو كوردستان.
پێشتر چەند كەسایەتیەكت بە ناوەكانی كاكە برایم مەلا زادە و كاكە د.ڕێبوار فەتاح و كاكە د.محەمەد ناڕەوایانە وەك ئەوەی هەنگوینت لە دارا دۆزیبێتەوە دایە بەر پەلاماری ناڕەوا ,كە ئەو مرۆڤانە لە باشترین ڕۆڵەكانی ئەم گەلە بوون.
ئێستا دوو ژمارەیە دوا لاپەڕەی گۆڤارەكەت تەرخان دەكەیت بۆ هۆنراوەی گاڵتە جاڕی بەسەر كەسێكدا لە ژیانت بە هەموو زانیاری و پاراستنتەوە بەدوای بچووكترین لەكە بگەڕێن بە مێژوو و ڕەوشتییەوە,بە كار و هەڵسوكەوتیەوە.... شك نابەن,ئەوجا لە ڕێگای كەسانی داڕوخاوەوە هانا بۆ وشە ڕیز كردن دەبەن گوایە شیعر دەنووسن.
قادر نادر قەت پێویستی بە داكۆكیكردنی من نییە,چونكە كار و كردەوەكەی ,مێژوو و هەڵوێستەكانی ,دەست و داوێن و دەم و قەڵەم پاكییەكەی ,هەموو شایەدن,چونكە ئێستا و ڕابردووی خۆی و بنەماڵەكەی سپی سپی سپیتر لە گلێنەی چاوەكانتان.
ئەو قارەمانانەی بە ناوی خوازراوەوە ژەهر ڕێزە كەن بۆ لە خۆیان ناپرسن ئەوان چییان بۆ ئەم گەلە كردووە,فەرموون با ڕایبگەیەنن,بۆ ناوێرن بە ناوی خۆیانەوە ئەو وشانە ڕیز بكەن,دیارە ناوەكانیان ئەوەندە ناشرینە ناوێرن ئاشكرای بكەن.
باڵای كارو هەڵسوڕانی قادر ئەوەندە بەرزە كە خۆیان و ئاغاكانیان نەتوانن پێیا هەڵشاخێن.
قادر لە سەر ئەرك و گیرفانی خۆی دەیان كاری گەورەی بۆ ئەم گەلە كردووە,ئەوەندە نموونە زۆرە لە كارەكانی كە لێرە جێگای نەبێتەوە باس بكرێت و بژمێردرێت,ئەوەندە گەورەن حكوومەت و حیزبەكانتان پێیان نەكرێت .
ئاخر قادر لەو بازرگانانە نییە درۆ ڕێك بخات بە دوای پلەو پایەی هەلپەرستیدا وێڵ بێت وەك زۆرێك لەوانەی لە هاندەرانەوە دەڕۆنەوە.
هیوادارم بەخۆتا بێیتەوە داوای لێبوردنی لێ بكەیت پێش ئەوەی پەنجەی پەشیمانی بگەزیت,چونكە مرۆڤە دانسقەكان بەو وشە بازاڕیانە تێك ناشكێن,ئەوەی زیان دەكات تەنها خۆتیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە