داوا دەکەین کارزان کەریمی ڕۆژنامەنوس لە وادەی کۆتایی زیندانیکردنه‌که‌یدا بێ کێشە ئازاد بکرێ

Saturday, 11/05/2013, 12:00

1462 بینراوە


دوای ئەوەی لەرۆژی 10 / 11 / 2011 کارزان کەریمی ڕۆژنامەنوس لەلایەن چەند چەکداريکی نەناسراو بەخۆی و ئۆتۆمۆبیلەکەی دور لەهەموو مامەلەیەکی یاسایی و دادوەری ، دەیرفێنن و دواتر هەموو جۆرە فشار و ئەشکەنجەیەکی دەدەن ، بەرادەیەک تا ماوەی 6 مانگ هیچ جۆرە پەیوەندی و زانیاریەکی نەدەزانرا و بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدان بوە . ئەم شێوە رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەبەرامبەر چەند نوسینێکی کارزان کەریم هۆکاری ئەوەبوو کە بەنازناو لەمالپەری کوردستان پۆست چەند بابەتێکی نوسیبوو ، کە کۆی بابەتەکان ، باس لەگەندەڵی و تاوانی پۆلێ بەرپرسی باڵای فرۆکەخانەی کردبوو . بۆیە بەئاشکرا دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر پێیان راگەیاندبوو ، کەلەتۆلەی ئەونوسینانە ، ئیمە تۆمەتی سیخوریت دەدەینەپاڵ .
ئەوکارە مەترسیدارەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە هۆکاری ئەوەی کەکەمپینەکەی ئیمە و دەیان کەنالێ تری راگەیاندن و رۆژنامەنوسانی کوردستان ، هەلمەتيکی بەرفراوان بۆ رسوا کردنی ئەو کارە مەترسیدارەی دەزگاکانی ئاسایسی هەولێر دابنێنن و لەدەرەنجامدا کەیسی کارزان کەریم لەکەیسیکی ناو ئاسایش پەریەوە ناو ناوەندە سیاسیەکان و ڕێکخراوە جیهانیەکان و ناوخۆی کوردستان . بەم شیوەیەش ، پیلانەکەی دەزگا ئەمنیەکانی ئاسایشی هەولێر شکستی خوارد ، ئەو سزایە ی کەخۆی لەزیندانی کردنی (15 بۆ 20) سالەی بۆیان دانا بوو ، نەیان توانی بەسەریدا بیسەپێین چونکە چاوی کامیرا و میدیاکان و ڕێکخراوە جیهانیەکان چوە سەر کەیسەکە ، کەلەکۆتایدا لە بەرواری 19 / 3 / 2012 سزای دوسالیان بەسەردا سەپاند

هاوکات بڕیار وایە هه‌فته‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15 / 5 / 2013 ماوەی زیندانی کارزان کەریم تەواو دەبێ بۆیە ئێمە داوا لەدەزگا ئەمنی و دادوەری هەولیر دەکەین
بێ هیچ کێشە و تۆمەتی تر ، کارزان کەریم لەو بەروارە ئازاد بکەن هاوشیوەی سەید ئەکرەم کێشەی یەک لەدوای یەکی بۆدروست نەکرێ ، بەپێچەوانەوە هەر هەوڵێکی تر بدرێ دژی ئاراستەی قانون و دادپەوەریی، ئێمە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا چالاکییە مەدەنییەکانمان دەستپێدەکەینەوە. لە هەمان کاتیشدا، دۆسیەکە جارێکی تر دەگەیێنینەوە ناوەندە جیهانییەکانی داکۆکیار لە مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین لە ريکخراوەکانی وەک هۆمان رایت ووچ و ئامنستی و ڕۆژنامەنوسانی جیهانی و پەرلەمانیەکان دا هەروەک چۆن پێشتریش لەسەر ئەم کەیسە پێکەوە کارمان لەگەڵ کردون و پێی ئاشنان."

کەمپینی ئازادیی بۆ کارزان کەریم

10 / 5 / 2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە