KURDISTANPOST
تۆڕی دامه‌زراوه کوردیه‌کان له
سیمینار ده‌رباری سیسته‌می سیاسی له ئه‌ڵمانیا
Friday, 14/09/2012, 12:00
1300
بینراوە
تۆڕی دامه‌زراوه کوردیه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23/9/2012 سیمینارێک بۆ (ئازاد خۆشناو) ساز ده‌کات به ئاماده و به‌شداربوونی ئه‌ندامی فراکسیۆنی SPD له په‌رله‌مانی هه‌رێمی نیده‌رزاکسن (مارکۆ برونۆته). ئه‌م سیمیناره سه‌عات 15 له‌سه‌نته‌ری که‌لتوری پاڤیلۆن /هانۆڤه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. ئازاد خۆشناو به گشتی ده‌رباره‌ی ده‌ستورو سیسته‌می سیاسی ئه‌ڵمانیا ده‌دوێت.له به‌شی دوه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی SPD (مارکۆ برۆنۆته) سیاسه‌تی هه‌رێم و کۆمونه‌کان بۆ ئاماده‌بوان ڕوون ده‌کاته‌وه. ئاماده‌بوونی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌بێته سیگنالێک که مارکۆ ده‌توانێ له گه‌ڵ خۆی بیگوازێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ ناساندنی ڕه‌وه‌ندی کوردی. جێگای باسه ئه‌م سیمیناره هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به لایه‌نی حزبیه‌وه نیه، ته‌نیا ناساندنی ڕه‌وه‌ندی کورده به‌و سیسته‌مه‌ی که تێیدا و له سێبه‌ری ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا بێت پێی و ماف و ئه‌رکه ده‌ستوریه‌کانی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بزانێت...
خۆشحاڵ ده‌بین به ئاماده‌بونتان سیمیناره‌كه‌مان گه‌شتر و ڕازاوه‌تر ده‌بێت ....
شوێن :Pavillon, Listermeile 4, 30161 Hannover
کاتژمێر: ١٧ ی ئێواره
تۆڕی دامه‌زراوه کوردیه‌کان له شاری هانۆڤه‌ر
تۆڕی دامه‌زراوه کوردیه‌کان له شاری هانۆڤه‌ر
© 2019- Kurdistanpost