وەڵامێك بۆ بابەتی ئابروچوون دوای ئابرو چوون , سەبارەت بە حاكم هاوار حەمە خورشید

Monday, 04/05/2009, 12:00

1858 بینراوە


سەرەتا دەمەوێت ئەوە باس بكەم , ئێمە ئاگاداری چۆنییەتی و سەرچاوەی ئەو پەیوەندییەی تاریق ڕەمەزان هەین و یەكەمجار پەیوەندی بە ئێمەوە كرا بۆ ئەوەی ببینە پردی زانیارییەكان , لەو بەشەی خۆی بە بێتاوان دەداتە قەڵەم باش نییە باوەڕ بە وتەكانی بكەین و بە سووك و سانایی لە هەموو تاوانێكی بشۆینەوە لە كاتێكدا ئەو ئەفسەری فڕۆكەوانی بووە , هەڵەبجەشی بۆردومان نەكردبێت ئەوا ڕۆژێك لە ڕۆژان شوانێكی شەهید كردووە , وەلێ سكانداڵی وێنەكانی لە كاتی ئازاد كردنیدا بەسە بۆ دادگایی كردنی تاڵەبانی و مامۆستا سەیفەدین .
سەبارەت بە خاتوو حاكم هاوار حەمە خورشید كە ناوی هاتووە , ئەوەندەی من ئاگادار بم , كەسێكی زۆر دڵسۆزی هەڵەبجەیە و لە پرۆسەی دادگایی ئانرات لە ڕێگەی بەندەوە 20 بەڵگەنامەی دا پێمان بۆ دادگاكە , كە هۆكاری سەرەكی زیادكردنی حوكمەكەی ئانرات بوو , وە كاریگەرترین بەشداری بەڵگەنامەیی كورد بوو لە كولی پرۆسەكە .
بۆ كاری دیكەش بەردەوام لەگەڵماندا بووە , خۆزگەم كەسانی وای دیكە زۆر بوونایە .
فەرموون بابەتەكەی ناوی حاكم هاوار هاتووە :

HTML clipboard

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e0fbc352



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە