له 29ی مانگی رابوردو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له 7 خاڵ پێكهاتبو، داوایكرد، رێگه له سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بگیرێت له ئاست ده‌ستوه‌ردانیان له کاروباری حکومه‌ت و پارله‌مان و دادگا و ئاسایش و پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتبو، پێویسته دامه‌زراوه‌کانی ئاسایش و زانیاری و پاراستن و پێشمه‌رگه ده‌ستنه‌خه‌نه ناو کاری سیاسی خه‌ڵک و چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ش به که‌سانی بێلایه‌نی پیشه‌یی بگۆڕدرێن.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئاماده‌كردنی زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دور له ساخته‌كاری و گێڕانه‌وه‌ی موڵک و ماڵی داگیرکراوی حکومه‌ت و خه‌ڵک له‌لایه‌ن حیزبه‌کان و کاربهدهستهکانیانهوه، له‌گه‌ڵ كێشانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سیسته‌می حوکمڕانیه‌وه؛ به‌شێكی دیكه بون له‌و خاڵانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئاماژه‌یان پێدرابو.