كۆلێژى یاساى سۆران ئەزمونێك لە دیكتاتۆریەت

Tuesday, 28/06/2011, 12:00

1733 بینراوە


بێگومان ئێمە حەزناكەین شت لە سەر كۆلێژەكەمان بنوسین , چونكە هەرچۆنێك بێت ولاْ مان هەیە بۆ كۆلێژو شارەكەش, بەلاّم ئەو ە حەقیقەتەو غەدرە ئەگەر بیشارینەوە

ئێمە هیچ پەناگەیەك نیە هاوارى خۆمانى بۆ بەرین , چونكە كەس گوێمان لێ ناگرێ , ئێمەى قوتابى مافو ئەركەكانى خۆمان باش دەزانین , بەڵام كاتێك مافت بە تەواوى پێنادرێ و ئەركەكەشت لە سەرگران ئەكەن, ئەوا هاوسەنگى تێكئەچى و وەك نا هاوسەنگى زۆر هەیە,

وەك ئاشكرایە كۆلێژى یاساى سۆران سەر بە زانكۆ بێهەڵوێستەكەى سۆرانە كەمێژووى دروست بوونى بە پەنجەى دەست دەژمێردرێت كەچى بە هەڵوێستە دیكتاتۆریەكانى دەیەوێ خۆى وەك كۆلیّژێكى پێشكەوتو نیشان بدات,ئاخر ناوى بێ ناوەرۆك سودى چى یە,

كۆلێژى یاساى سۆران لە یەك بەش پێكهاتوە كە ئەویش بەشى یاسا یە,كە هەمووى قوتابى زیرەك و بە توانا كە بە نمرەى بەرز هاتونەتە ئەم كۆلێژە, بەلام دەپرسین ئاخۆ هۆكارى چى بێت ئەم قوتابیە زیرەكانە بەرەو دواوە هەنگاو دەنێن ئاستى زانستیان گەشەى بە خۆوە نابینێت و سەرەنجام بێئومێدى قوتابیانى لێ ئەكەوێتەوە,ئایا كامیان هۆكارن , قوتابى یان كۆلیژ, ئەگەر قوتابى هۆكار بێت ئایا بۆ چى %75 قوتابیان ئەكەون, ئەوانەى دەرچون بە پەسەند و ناوەند دەرچون,ئایا هەمووى قوتابى تەمبەلن و ناخوێنن , ئەى بۆ لە ئامادەیى دەرەجەكانیان وا بەرزە,ئایا مێشكى هەموویان هیچ وەرناگرێ...... بێگومان مەنتقى نیە ئەوەى بەو قوتابیانە بڵى ناخوێنن یان مێشكیان وەرناگرێ, بەلكو هۆكارى تر هەیە كە كۆلیژى یاسا خۆى داینەمۆى ئەو بارودۆخەیە, ئێمە لێرەدا بۆتان روون ئەكەینەوە كە فعلەن كۆلێژى یاسا بەرپرسیارە لەو بارودۆخە:

1)كەمى مامۆستاى لیهاتوو مختێ:پێش كردنەوەى زانكۆى سۆران ,كۆلێژى یاسا سەر بە زانكۆى سەلاحەدین بوو, كە لقێك بوو لە زانكۆى سەلاحەدین,كە ئەو بیّ ویژدانیەى زانكۆى سەلاحەدین لە گەلّ ئەم كۆلێژەى كرد كەس بە كەسى نەكردوە. چونكە كام مامۆستاى باش و چالاك هەبوو بۆ خۆى بژێر ئەكرد و ئەوى تریش كە دەرچووى تازە بوون لە ماجیستیر بۆ ئەم كۆلێژەیان نارد, كە تا ئیستاش ئیمە بە دەست ئەم مامۆستایانەوە ئەناڵێنین .

2)مامەڵە كردنى مامۆستا لە گەڵ قوتابى: مامەڵكردنى مامۆستا لە گەڵ قوتابیان وەكو مامەڵەی حاكمێكى زاڵم لە گەڵ محكومێكى داماو وایە,كە زۆر بەداخەوە ئاستى زانستى و سەقافى هەندێك لە مامۆستاكان بەگوێرەى پێویست نیە, كە زۆربەیان وا دا ئەنێن كە تا ئیستاش لە قوتابخانەیەك دەرس ئەلێنەوە نەك كۆلێژێكى بەرزى وەك یاسا,چونكە وەك قوتابى ناوەندى سەیرى ئیمەومانان ئەكەن,وەك حەق بوونى قسەى مامۆستاو نا ماقوڵى قسەى قوتابى,كە زۆرجار قوتابى ئەشكێنرێتەوەو شەرم لە خۆى ئەكاتەوە كە ئەم جۆرە كەسانە مامۆستاى ئەون.

3)بێهەڵوێستى رێكخراوى یەكێتى قوتابیان: ئەوەى زۆر سەرنجى ڕاكێشاوین لەم كۆلێژە ئەوەیە كە پێشتر وا زانراوە كە یەكێتى قوتابیان بۆ بەرگرى كردن لە مافى قوتابیان دانراوە لە كۆلێژەكان , بەڵام نەك هەر بەرگرى لە مافى قوتابى ناكەن بەڵكو بەرگرى دەكەن لە مامۆستایان و راگر و بونەتە پشت راست كەرەوەى قسەى ئەوان, كو وەكو تەمسیلى رەجەب ئەوەى ڕاگرو مامۆستا وتیان , رێخراوى قوتابیانیش ئەڵى (ئمم) .



** تاقى كردنەوەكانى كۆتا ساڵ و لیژنەى تاقى كردنەوەكان......!!!

أ) لە یەكەم ڕۆژى دەست پێكردنى امتحانات و بینینى پرسیارەكان ئامانجى كۆلێژمان بۆ روون بۆوە كە بە هەموو شێوەیەك ڕێگرن لەوەى كە قوتابى دەربچێت ,چونكە قوتابیەكان زیرەكن وە رێژەى دەرچوون زۆرە ,بۆیە كەوتونەتە وێزەى قوتابى بێ گوناه كە گوایە ئەم گران كردنە بڕیارى كۆلێژە, چونكە نایەوێت ناوى كۆلێژ وا بروات كە رێژەى دەرچوونى زۆر بێت, بەڵكو ئەبێت كەوتومان هەبێت جا بۆ هێنانەدى ئامانجەكەیان هەموو رێگەیەكیان گرتۆتە بەر.

ب) تێحیح دانى دەفتەرى امتحانات ومیزاجى مامۆستایان لە دانانى پرسیارەكان و ێح دانى دەفتەرەكان ,كە هەردەفتەرەو بە شێوەیەك ێح دراوەو, كە قوتابى هەیە لە گەڵ هاورێكەى لە قسم داخلى بەیەكەوە خوێندویانە , كە هاتونەتە دەرەوە وەڵامەكانیان وەكو یەك بووە, كەچى لە ئەنجام دا یەكێكیان كەوتوەو ئەوى تر دەرچووە كە لە كۆششى ساڵانەش یەكسان بوون, كە قوناغى یەكەم لە كۆلیّژ كە لە%90 قوتابیكان كەوتونەتە دەورى دووەم.بە تایبەت لە وانەى مناقشات القانونى كە دەرسێكى لاوەكى و زارەكیە, وە لە وانەكانى مدخل قانون بە زمانى ئینگلیزى و دیموكراسى و ماف وە وانەى كۆمپیوتەر لە زۆربەیان كەوتون.,,,

یان هەندێك لە مامۆستاكان بە میزاجى شەخێى و ركابەرەیاتى مامەڵەیان لە گەڵ دەفتەرە امتحانات كردوە,نمونەش مامۆستای ئینگلیزى قۆناغى سێیەم چونكە لەتواناسازى ناوى درچوە بەڵام ڤیزاى پێنادرێ بۆ سەفەر كردن, كەوتۆتە ویّزەى قوتابیەكانى 3/2 قوتابیەكان لەو وانەیە كەوتون.

ج) لە هەموو شوێنێك ئەتوانى گازەندە بگرى لە دەفتەرى امتحانات و ئەنجامەكانى, بەڵام لە كۆلێژى یاسا چەند قیدێكیان داناوە ,كە بۆ یەك دەرس گازەندە گرتن 5000 دیناریان لە قوتابى وەرگرتوە, واتە ئەگەر 4 دەرس گازاندە بگرى ئەبێ 20000 دینار بدەى,كە گازەندە گرتنەكەش تەنها سەیرى كۆكردنەوەى نمرەكان ئەكرێتەوە , نەوەك دەقتەرەكە بدەنەوە دەستت یان سەیرى وەڵامەكان بكەنەوە...

كێشەیەكى تر ئەوەیە كە مامۆستاكان زۆربەیان لە إختێاێى خۆیان وانە ناڵێنەوە,كە:

قانون ئیدارى بە زمانىئینگلیزى قۆناغى دووەم مامۆستاى إختێاێ سیاسى ئەیلێتەوە,

كۆمپیوتەر لە لاى إختێاێى قانون دولى ئەڵێتەوە كە بە داخەوە نازانێ خۆى داتا شۆ داگیرسێنێت.ئەبێ لە ئاى تى بێن دایگیرسێنن.

قانون عمل لە لاى إختێاێ دولى ئەوترێتەوە.

اێول بحس لەلاى اختێاێ شریعەى ئیسلامى.

تاریخ قانون لە لاى إختێاێ دولى

مدخل دراسە قانون لە لاى إختێاێى دولى ئەوترێتەوە.

من لێرەوە بە بەرێز سەرۆكى زانكۆ ئەڵێم واوەیلێ بۆ ئێوە,كە سەروبنى (فوقانِ تحتانِ) زانكۆ تەنها 4 كۆلێژى هەیە كە ئاوا بێباكانە و تاریك بینانە بڕیاربدەن لە چارەنووسى قوتابیان,هیوادارم بە خۆیاندا بچنەوە چونكە هەموومان بە هیوایەكەوە هاتوینەتە زانكۆ بێئومێدمان مەكەن,چونكە ئەوكێشانەى باسكراون كیشەى زۆر زیندون, جگە لە چەندەها كێشەى تر وەك نەبوونى بینایەوكافتریاى باش و چیمەن وباخچە لە كۆلێژ, كە لە هۆڵى خوێندن بێیتە دەرەوە رێك مەنزەرەى قبیحى دەبلیو سیەكانت دیتە پێش , وە لە كافتریا ئەبێ چاوەریێ هەلسانى قوتابیان بكەى تاكو مێزێكت بەر ئەكەوێ,بۆ باخچەكەشى خوا هەڵناگرێ بە پیاسەیەكى كیسەلأ ئاسا بە 2 خولەك هەمووى ئەپێوى.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە