KURDISTANPOST
هاوڵاتییان
سەد كوڕى وەك تۆم هەبێ ئەڵێم وەجاخم كوێرە
Saturday, 11/07/2009, 12:00
1919
بینراوە
زۆرم پێ سەیرە ئەم كۆمەڵگەیەى ئێمە گەورەو پچوكى تێدا نەماوە ئەو مناڵەى دوێنێ خەریكى سەرسەرێتى بوو ئەمڕۆ بووە بە بەڕێوەبەر , دیارە لێرەدا ئەمەوێ باسى نا (سەردەشت حمە ێالح) بكەم كە بەڕێوەبەرى سایتە چاو كوێرەكەى مەلا بەختیارى دزو درۆزنە .
تۆیەك لە سایتەكەتانەوە ڕوو پۆشى بۆ بێ ئەخلاقیەكانى مەلاى زوڕناژەن ئەكەى , باشە پێمان ناڵێیت مەلا بەختیار چى بۆ ئەم گەلە كردووە بێجگە لە بڵاو كردنەوەى فەسادى ئیدارى و ئەخلاقى و سیاسى ؟ .
مەلاكەى تۆ تا دوێنێ جوێنى بە مەسعودو دارو دەستەكەى ئەیا ئەمڕۆش ماستاوى بۆ ئەكا مەلاكەى تۆ خەیاڵى بەس لاى پارەو سێكس و مەلهایە مەلاكەى تۆ دژى گۆڕانە بۆى ئەمانەى لە كیس نەچێت ئەزانێت كە گۆڕان هات قوڕ ئەكرێت بەسەریا ئەوسا وەكو فیرعەون چۆن خاپوور بوو لەوە خراپترى بەسەریەت .
تۆیەك كە حەددى ئەوەت نییە باسى كاك نەوشیروان بكەى , چونكە كاكە نەوە دڵى گەلە شۆرشگێرە میللەت لەیاد ناكات هیوای دوا ڕۆژى ئێمەیە نەك ئێوە , كاك نەوشیروان داهێنەرى گۆڕانە بەس گۆڕان هى گەلە !!
تۆ ئەى نا سەردەشت كاتێك لە پەیمانگا بوویت هاورێكانیشت چارەیان نەئەویستى , خۆم لە نزیكەوە ئاگادارى هەڵسوكەوتت بوم لە پەیمانگا بێجگە لە بێڕەوشتى و بێ ئەدەبى هیچى تر لە تۆ چاوەڕێ ناكرێت بۆیە لاى مەلاى زوڕناژەنیش بویتە بەڕێوەبەر ئەشەومابیلا ئێوە هەر بۆ یەك كراون تەواو كەرى یەكن.
دیارە سایتەكەتان چاوكوێرە چونكە نابینێت ئەو هەموو گەنج و لاوەى ئەمڕۆ چ پشتگیرییەكیان هەیە بۆ گۆڕان نابینیِت چۆن دەستەو دایرەى مامە و كاكە رسوا ئەكەن نابینێ كە ئێوە هیچ شەرمێكتان نیە هەركەسێ بوایە لە جێگاتان سەرى شۆڕەكردوو ئەڕۆى كەچى ئێوە كورسییەكانتان بە ........... گرتووە !!
هاوڵاتییهک
© 2019- Kurdistanpost