بۆ موراقەبەتان نەخستە سەر دزەكان

Friday, 29/05/2009, 12:00

3295 بینراوە


ئاسیا سیل مراقەبەى خستوەتە سەر موبایلى ئەو كەسانەى كە كادرى پێشكەوتووى لیستى گۆڕانن لەكاتێكدا هەر كەسێك پەیوەندى یان پیچوە ئەكات یەكسەر دەنگێك (توتەیەك) دێت ئەمەش بەئاشكرا دیارە گەموراقەبەیە ئەخرێتە سەرى و بۆ ئەوەى بزانن كە كێ پەیوەندى یان پێوە ئەكات وچى ئەڵێن و هەر ئەمەش زیاتر تۆقاندوونى چونكە ئەزانن كە چەند پەیوەندى ى دڵسۆزان هەیە .

بەڵام ئەوەى مەبەستمە لێرەدا بیڵێم ئایا ئەم ئاسیا سێلە ئەگەر دڵسۆزە بۆچى ئەم گوێ گرتن وموراقەبەیەى نەخستە سەر ئەوانەى كە بەهەوەستى خۆیان وبێ ویژدانانە سەروەتى ئەم گەلەیان بەتاڵان ئەبرد؟ ئیتر مەسول بوایە یان هەر فەرمانبەرو شتێكى تر.

خۆ ئەگەر ئەمەیان بكردایە زۆر پیرۆز بوو خەڵكیش پێ ى خۆش ئەبوو وە كەسیش نەى دەوێرا لەترسانا گەندەڵى بكات وناوى كوردو حكومەت وحیزبیش ئاوا ى لێ نەدەهات یەكڕیزیش ئەپارێزرا.وەكەسیش بیرى لەگۆڕان نەدەكردەوە.

هەر چەندە ئەمە زۆر نایاسایى یەو زۆریش ناڕه‌وایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە