نەورۆز

Thursday, 21/03/2013, 12:00

1139 بینراوە





‌ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم
‌ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم
‌یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی
‌لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی
‌بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە
‌دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە
‌بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ
‌لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ
‌ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی
‌بۆ لەمەو دوابێ بێ خۆپەرستی
‌دەبا ئازادی سەرچۆپی بگرێ
‌ڕێی چەوسانەوە و نەگبەتی بگرێ
‌ئەو ژیانەی هاتوو ڕویی و تێپەڕی
‌کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری
‌گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران
‌گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان
‌گەلێ پیرو جوان مناڵی ساوا
‌لەخوێن خەمڵێنران وا بەناڕەوا
‌بۆچی کەس نەبوو لەوە بپرسێ
‌شەرمەزارییە مرۆڤ وایلێ بەسەربێ
‌کواماف و دادپەروەری لەچ شوێنێ ؟
‌کە ئەڵێ هەیە با بۆم بسەلمێنێ !
‌بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە
‌ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە

‌ سەعید سەدیق
‌ ١١-٣-٢٠١٢
‌ بەریتانیا
‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە