وێستگەیەک بۆ بەرپرسە مەزنەکان یان مرۆڤە مەزنەکان ؟؟

Saturday, 16/10/2010, 12:00

2428 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا لە شاری سلێمانی لەلایەن مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیەوە شتێک گوایە بۆ مرۆڤە مەزنەکان سازکرا ، سەرەتا من وەک یەکێک لەو بەناو مرۆڤە ماندوانە بووم کە بانگهێشت کرابووم بەڵام ئەوەی بەڕاستی تووشی شۆکی کردم ئەوە بوو کە هەر لە بەرپرسی مەڵبەندەوە تا دوا بەرپرسێ ئیداری هەموو هاتبوون و لە کورسیەکانی پێشەوە دانیشتبوون و جێگەی هیچکام لە من و هاوڕێیانم و تەنانەت برادەرانی پۆلیس و ئاسایش و ئەوانی تریش لە دەرەوە وەستابوین و شوێنمان نەبوو لەو هۆڵ و بۆنەیەی گوایە بۆ من و ئەوانی وەک منن بەڵام شتێکی ئاساییە لە سلێمانی تەنها خۆ دەرخستنە گەرنا پێویست بوو لە جێگەیەکی وا ئەو شتە سازبکرایە جێگەی ئەو مرۆڤانە ببوایەتەوە کە بەڕاستی سەربازی ونن و بەداخەوە سێبەر نشینانی وەک بەرپرسە بێ کەڵکەکان دەیخۆن ، تەنها پەرپرسان دانیشتبوون و لە تەلەڤزیۆنیش تەنها بەرپرسان دەردەکەوتن هەرواش بووە کوا کاتێک شتێک بۆ خەڵکی کرابێت لەبەر بەرپرسان کە لە پێشی پێشەوە دادەنیشن و شیرینی و ئاوی سارد دەخۆنەوە و یەکی بە سێ چوار دێڕی بێ سەرەو بەرە ئەو مەراسیمانە سازدەکرێن ! لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە کە هیچ بەرپرسێک ئاگای لە ماندوێتی و قوربانیانی ئەو مرۆڤانەی نیە ئیدی بزانە ئەوەش بیرۆکەی چ بیرمەندێک بووە گەرنا پەرپرسانی ئەم ولاتە ئەوەندە خەمخۆر نین و جگە بۆ پارە و کورسیش مێشکیان فۆرماتە لە ئاست چەندین شتی جوانی مرۆڤانەی هاوشێوە ، هەرچەندە گەر هەرکەس بهاتایە ئەو وێستگەیە هەستی دەکرد ویستگەیەکە بۆ مرۆڤە بەرپرسەکان چوونکە تەنها ئەوان دەبینران و تەنانەت بۆ چاوەزاریش بێت کرێکارێک یان پۆلیسێک یان هەر کارمەندێکی تری ماندونەناس لە پێشەوە دادەنیشت یا دەبینرا ئەو کارە قسە زۆر هەڵدەگرێت بەڵام من بەوەندە کۆتایی پێ دێنم تا ئارەقەی نێوچاوانم بسڕم لە جیاتی ئەو برادەرانە
‌هاوڵاتییه‌کی بانگهێشتکراو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە