خوشکه‌ گوێگره‌ به‌ڕێزه‌کان، ئه‌م کاته‌تان باش، تکایه ته‌له‌فون بۆ ڕادیۆکانی کوردستان مه‌که‌ن

Monday, 02/11/2009, 12:00

2131 بینراوە


ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی لیوه‌ ده‌که‌م، له‌ ناسیاوێکی خۆم رووی داوه‌،  كە دەمێكە ئەو جۆرە رەفتارە قێزەونانە لەناو راگەیاندنە حزبیەكان بەتایبەتى هى پارتى بوونى هەیە، ئەو شتەش بریتیە لەوەى كە برادەرانى رادیۆى زارى كرمانجى دەسەلاتى ئەو دەزگایە بۆمەرامى نائینسانى خۆیان بەكاردێنن و دەیانەوێت لەپاڵ ئەو رادۆیە پەیوەندى سێكسى وەدەست بێنن و هەڵمەتى ڕاوی کیژانی پێ بكەن.
ئەو ناسیاوەم گوێگرێكى بەردەوامى ئەو رادیۆیەیە و لەزۆرێك لەبەرنامەكانیش بەشدارى دەكات ئەو شێكێى لەبارەى بەشى پەیوەندەیكان بۆ باسكردم كەبریتیە لەوەى خواروە.
لەكاتى گرێدانى پەیوەندى ئەوە كەسێك لە بەشى پەیوەندیەكان بەناوى(كاروان) بەم ژمارانە پەیوەندى وەردەگرێت(4251219_ 4952626_ 0663502626_0663506262) ئەگەر هاتوو كەسى گرێدەر پیاوبوو ئەوە بەروى دادەخرێتەوە، نەخاسمەش ئەگەر ئافرەت بوو ئەوە راستەوخۆدەلێت " دایخەوە خۆمان بۆت دەكەینەوە واتە بۆ كچان سەنتى پەیوەندیش بەلاشە دواتریش تێر گڤتوگۆ لەگەڵ كچەكە دەكەن و ژمارەى شەخسیش پێیان دەدەن و جارجاریش پێن دەلێن ئەگەر شوت نەكردوە ئەوە برادەرێك بریارى داوە ژن بێنێت؟
یاخوت دەلێن لەكوێیت، دێم، تا بینم و تەعارفێك بكەین هتد...
من لێردەدا هیواى ئەوە دەخوازم لایەنى پەیوەندارى پشت بەخشى ئەم رادیۆیه‌ که‌ ڕاوی کیژان ده‌که‌ن، مشورێك لە حەیاى چوى خۆیان و رادیۆكەیان بخۆن.

ئاسۆ سورچى: هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە