دکتۆر بەرهەم له‌ بەردەم تەوالێتا هاوڵاتییه‌ک نامه‌ی پێ ئه‌دات!

Friday, 16/10/2009, 12:00

1869 بینراوە


کاتژمێری 10ی شەوی 8 \ 9 ی 10 2009 دکتۆر بەرهەم بۆ نانخواردنێکی هەروا هاکەزایی دەچێت بۆ ئوتێل لالەزار لە سەرچناری سلێمانی . لەو نانخواردنانەی کە لەسەر مێزێک بۆ تەنها ژەمێک چەند هەزار دۆلارێک دادەنێت . هەر ئەو دکتۆر بەرهەمی کاتی خۆی لە لەندەن تەلەفۆنی ماڵەکەی وان وەی (one way) بوو ، واتە بەس تەلەفۆنی بۆ دەهات ئەوەش لە تاو بێ پارەیی، کە ئەمە شتێکی عەیب نییە. بەڵام ئێستا نەدەتوانیت لە خۆی بپرسێت ئەو پارانەی لەکوێ بوو نەدەوێرێ وەڵامی ئەو جۆرە پرسیارانە بداتەوە . لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی ئەو جۆرە ترسانەی شکاندوە و ئەو وەڵامەی بۆ دەدەنەوە و دەڵێن ئەو پارانە هەمووی پارەی دزیە و لەو میلەتە دەکرێت . ئەمەش جارێ گرنگ نیەو ڕۆژی خۆی دێت بۆ لێپرسینەوە . ئەوەی گرنگە ئێستا دەمانەوێت ئەوەی پێڕابگەیەنین بڵێین ke که‌ من وه‌ک خوێنه‌رێکی کوردستان پۆست لەهەموو کونج و کە لەبەرێکدا بوونمان هه‌یه‌ و ده‌زانین ئه‌م به‌رپرسه‌ ناپاکانه‌ چی ده‌که‌ن و چۆن ده‌ڕۆن و چی ده‌خۆن بۆیه‌ کوردساتنپۆستیش بە دوا چوونی تەوایان لەسەر دەکات و ناعەدالەتی و نامرۆڤایەتیان و دیوە ناڕاستیەکەیان بۆ کۆمەڵگەی کوردی ئاشکرا بەبێ ڕەتوش ئاشکرادەکات .لەگەڵ ئەوەش ماهیەتی سوک و کەمیان لەبەردەم بێگانەدا دەردەخات .
ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وه‌بوو، که‌ دکتۆر بەرهەم پاش نان خواردنەکەی لەو ئوتێلە چاوی بە ئاغای زڵمای خەلیل زادە دەکەوێت، دیاره‌ زلمای خه‌لیل زاده‌ ئیستا دۆستی ئه‌مانه‌ و به‌رده‌وام سه‌ردانی کوردستان ده‌کات و ده‌می چه‌ور ده‌کرێت، به‌ڵام بینینینه‌که‌ی هه‌ردووکیان ئه‌وه‌نده‌ بچوکبوونه‌وه‌ی د. به‌رهه‌می تێدا بوو بەڕاستی خۆمم لە بەرچاو کەوت کە کوردم لەبەر ئەوەی هێندە بەکەمی و زەلیلی بینی لەبەردەم کەسێکی سیخوڕی وەک زڵمای خەلیل زادە، ئاخر شەرمە بۆ میللەتێک ئەم جۆرە کەسایەتیانە بەم زەلیلیەوە بەڕێوەی بەرن . با ئەمەش وازلێ بهێنین بۆکاتی خۆی. ئەوەی جێ ی سەرنج بوو لام لەو کاتەی کە دکتۆر چوو بۆ تەوالێت و هاتەوە کەسێک فرسه‌تی هێنا چوو بۆ لای دکتۆر بەرهەم و نامەیەکی دایە دەستی، گەرچی لە ناوەرۆکی نامەکەی نازانم بەڵام گومان لەوەدانیە کە ئەو نامەیە نامەی ئازار و نەهامەتیەکانە و بێ ئیرادەکردنی تاک و کۆمەڵە... ئاوا لە بەر چاوان دەبینرێت خەڵکان لە تاو حەیاو حورمەتی خۆی بە زەلیلی داوای یارمەتی دەکات . جا هیچ جیاوازیەک نابینرێت لە سیاسەتی بێ ئیرادەکردنی تاکی کۆمەڵ لەسەردەمی بەعسدا و سەردەمی ئێستای ئەم دەسەڵاتە . هەمان بەعسیزمی جارانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە