ئۆجه‌ڵان بۆ پاریزه‌ره‌کانی: با كەس لەبەرگری رەوا بەهەڵە تێنەگات

Friday, 05/06/2009, 12:00

4485 بینراوە


رەوشی تەندروستیم وەكو رابردووە، شتێكی نوێ نییە. هەواڵی زەمانەی دڵ هەبوو، شتێكی بەوشێوەیە نییە. ئەم هەواڵانە لای منەوە پێشناكەون، بێ ئاگاداری من پَشدەكەون. من كێشەیەكی لەوجۆرەم نییە. دكتۆر لەمبارەیەوە هیچی بەمن نەگووتووە. ئەگەر هەبوایە دكتۆر دەیگووت، من دەپرسم. بەڵام من كێشەیەكی بەوشێوەیەم نییە.
وابزانم ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام دەكەن، من لەم باریەوە شتی خۆم یەكلایی دەكەمەوە. وابزانم بەهەڵە لە من تێگەیشتوون. لە كۆێ كوژراو دراوە؟ رەوشی گابار چۆنە؟ رەوشی لیجە چییە؟ دەگوترێت دوو ژن بووە؟ ئەوانەی لیجە كاریان لەوێ چی بووە؟ كێن، ئەركیان چی بووە؟ ناویان چییە، خوێندكاری زانكۆ بوون، لە شارەوە هاتبوون؟ چەند سەرباز كوژراون؟ بۆ هیچ لێدوانێكیان نەداوە؟ پێدەچێت لە مەلازگرد دوو كوژراو هەبێـت. كێن ، ناویان چییە؟ لەنێو گەلەوە هاتوون یان...؟ رەوشی ئێران چییە؟ ئەنجوومەنی ئاسایش كۆ دەبێتەوە، تەنگاو دەبن. رەوش چییە؟ پێدەچێت پێكدادان چڕوپڕ بێت، هێزی پەژاك لە ئێران چەندە، لەهەرێمەكەدا زۆر بڵاوبوونەتەوە. دیارە لەوێ جموجۆلێك هەیە. بەشداری بۆ رێزەكانی گەریلا زۆرە، بەشداری ئێرە ـ توركیا ـ چۆنە؟ پێدەچێت بەشداربوون زۆرە، بەگوێرەی پێویست بەشداربوون هەیە. لە (سوریا)وە هەواڵ هەیە؟
ئەگەر ئەمە یارییەك بێت رەوشەكە زۆر مەترسیدار دەبێت. من دەمەوێت ئەوە بزانم كە ئەم قسانە پارچەی یارییەكە یان دەیانەوێت هەنگاو بۆچارەسەری بنێن. لەبەرئەوەی ناتوانن حاكم بن ئەرگەنەكۆن تەنگاویان دەكات؛ بۆ بەربەرستكردنیان تووشی زەحمەتی دەبنەوە؟ ئەمە پرسێكی گەورەیە كە بۆ من یەكلایی نەبۆتەوە. دەمەوێت ئەمە بزانم، لەم بارەیەوە بۆچوونم دەوێت. رۆژەڤ زۆر چڕوپڕە. پێكدادان لەئارادایە. ئەم دیموكراتانە چی دەكەن؟ من پێشتر چەندین جار بەمانەم گوتبوو. بۆ ئاشتی و چارەسەری پێویستە رەنجێكی گەورە بدەن. بۆ ئەو لایەنە چەپ و ئەوانە دەستنیشانبكرێت كە كاروخەباتێكی راست و دروست پێویستە. باشە ئەمانە زۆر لە پاشن، بۆچی تێناگەن؟ من گوتبووم، ئەمانە هەمیشە پێكەوە دەبن دێنە لای یەكدی بەرەیەكی دیموكراسی ئاوا دەكەن. لە (ئیسپانیا)دا لەسەردەمی فرانكۆدا ئەوانەی بەخۆیان دەگووت لایەنگرانی دەستووری بنەڕەتی، لایەنە دیموكراتەكان هاتبوونە لای یەكتری و تێكۆشانیان كردبوو. من لێكۆڵینەوەم لەسەر ئیسپانیا كرد. لە ئیتالیا ئەم تێكۆشانە لاواز مایەوە، بەڵام لە ئیسپانیادا بەرەی دیموكراتی بەهێزبوو و لەبەرئەوە ئیسپانیا، لە ئیسپانیا و ئەوروپادا بوو بە یەكێك لەوڵاتە هەرە دیموكراتەكان. من دەڵێم لایەنگرانی دەستووری دیموكراتی. وا بیر دەكەمەوە لەتوركیاشدا شتێكی وەها بكرێت.
ئۆپەراسیۆنی چڕوپڕ هەیە. من پێشتر گوتبووم كۆمیتای ئیتحاد و تەرەقی. كوڕی مەندەرس لەبارەی باوكییەوە هەندێك شت باس دەكات. ئەمڕۆش لەگەل 27ی ماس رێككەوت. سەبارەت بەشتەكانی باوكی، بەرپرسیارێتییەكانی دەزانێت. ئەمانە لەتوركیا لەپێش چارەسەری گروپێكی بەربەستن. ئەم گروپە رابردوویەكی سەد ساڵەی هەیە. لەساڵی 1905 بەملاوە بەردەوام دەكات. ئەم گروپە لە راستیدا توركی سپین. لەناویاندا توركی راستەقینەش نییە. ئەمانە پەیوەندییان بەتوركێتییەوە نییە؛ ئەمانە تورك نین، توركی سپین. لێرەدا دوو سەلمێنراو ـ تەسپیت ـ ی گرنگم هەیە؛ ئەمانە سوڵتان عەبدولحەمیدیان گەمارۆدا و دەوریان گرت. دواتریش مستەفاكەمالیان گەمارۆدا. ئەم شتانە لێكۆڵنەوە بكەن و گفتوگۆی بكەن. دەبینن كە بەوشێوەیەیە.
لەسەردەمی شەڕی رزگاریدا سێ لایەن هەبوو. لایەنێكیان چەپە كۆمۆنیستەكان، لایەنێكی تریان ئیسلامییەكان، لایەكەی تریان كوردەكان بوون. كۆمۆنیستەكان لە شەڕی رزگاریدا پشتگیریان كرد. مستەفا سوبحی و هەڤاڵەكانی بۆ یارمەتی توركیا هاتبوون. سەعید نەورەسی، محمەد ئاكیف و ئەوان پشتگیری شەڕی رزگاریان كرد. كوردانیش لە شەڕی رزگاریدا رۆڵی ئاكتیفیان گێڕا. مستەفاكەما لەئامەد دەچێتە سیلڤان ماوەیەك لەوێ دەمێنێتەوە. لەسەرهەڵدانی كۆچگریدا هیچ كێشە رووی نەدا، رێككەوتن هاتە ئاراوە. دواتر پرۆڤەكاسیۆنی شێخ سەعید هاتەكایەوە. ئەم لایەنانە پێكەوە شەڕی رزگاریان بەرێوەبرد. مستەفاكەمالیش لە شەڕی رزگاریدا پێشەنگ بوو. مستەفاكەمال لەنێوان رزگاریدا هەموو ئەم لایەنانەدا هەمیشە هاوسەنگی پاراستووە. لەسەردەمی شەڕی رزگاریدا هەموو ئەم لایەنانە لەنێو رێككەوتنێكدا بوون. مەتنی ئەم رێككەوتنەش دەستووری بنەڕەتی ساڵی 1921 بوو. ئەگەر دانەیەكی بۆ من بنێرن باش دەبێت.
مستەفاكەمال لەدژی كوردان نەبوو، دەركی بەوە كردبوو ئۆتۆنۆمی بداتە كوردان. ئینگلیز پاش ئەوەی مستەفاكەمال و توركیا پەلكێشی رێبازەكەی خۆی كرد. خستییە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە، دواتر دەستی بەتەسفیە كردنی ئەم سێ لایەنە كرد. بەهەندێك پرۆڤەكاسیۆن سەعید نەورەسی و محمەد ئاكیف و ئەوان و ئیسلامییەكانی تەسفییە كرد.
رووداوی مەنەمەن دواتر دەكەوێتە قۆناخی دووەمەوە، (مستەفا سوبحی)یان لەدەریادا خنكاند. ئیسلامییەكانیان تەسفییە كرد. لەگەڵ پرۆڤەكاسیۆنی شێخ سەعیددا كوردانیشیان تەسفییە كرد. دژە كۆمۆنیزم، دژە ئیسلامی، دژە كوردیان پێشخست. لە رووداوی شێخ سەعیددا فەتحی ئۆكیار سەرۆك وەزیران بوو. لەبەرئەوەی گوتبووی، من بەسەر پشتی كورداندا ناڕۆم. خێرا لەسەرۆك وەزیران لایاندا، عیسمەت ئینۆنۆیان هێنایە شوێنەكەی. بەمشێوەیە دەوروبەری مستەفاكەمالیان گەمارۆدا. لەسیۆقاست ـ ئیغتیال ـ ەكەی ئیزمیردا مستەفاكەمال جەنڕاڵەكانی بەپرسیار بینی. مارشاڵ فایز چەكماك هەبوو. ئەو رۆژەی كە لەسێدارە بدرێت هەموو پادشا ـ جەنراڵ ـ ەكان جلی سڤیلیان لەبەر كرد و هاتنە نێو دادگا. ئەمە پەیامێكی گەورە بوو بۆ مستەفاكەمال گوتیان ئەگەر تۆ ئێمە هەڵواسی، لەنێوببەیت ئێمەش تۆ لەنێو دەبەین. هەڵبەت لەم ماوەیەدا لەبەرامبەر یەكدی چەند لەسێدارەدانێك دروست بوو؛ جاڤید، بەهیجە هەڤاڵی هەرە نزیكی و منداڵی ئەو بوو. دەوروبەری مستەفاكەمالیان باش گەمارۆدا لەچانكایە حەپسیان كرد. مستەفاكەمال پاش ئەوەی هێزی ئەوانی بینی لەگەلیان رێككەوت.
مستەفاكەمال دوو تاقیكردنەوەی گرنگی هەیە. لەهەر دووكیشیاندا سەرنەكەوت. خواستی ئۆتۆنۆمی بداتە كوردان، هەروەها دروستكردنی پارتییەكی تاقیكردەوە. فرقەی كۆماری سەربەست دەزانن فەتحی ئۆكیار دایمەزراند. لەنێویدا خۆشكی مستەفاكەمالیش هەبوو. ئەم تاقیكردنەوەیە لەگەڵ رووداوی مەنەمەندا هەرەسی هێنا.
ئەمانە لەژێر كاریگەری ئینگلتەرا، جموجۆڵ دەكەن. قۆڵی ئەڵمانیشیان تیادایە. ئەمانە عیلمانییەتیشیان بەهەڵە راڤەكردووە. كەمالیزمیان كردووە بە دەستووری بنەڕەتی. مستەفاكەمال لەدژی ئەمانە و كەمالیزمیش بوو. هەروەكو چۆن ماركسیش لەسەردەمی خۆیدا لەدژی ماركسیزم بوو. ئەمانە لەدەروەی خۆیان هەركەسێك، مێژووی، چەندین كەلتوور، زمان و كەمینەیان لەنێو برد. جیا لەخۆیان هەموو كەسێكیان دوژمن بینی. رەجەب پەكەر لەوسەردەمەدا یاساكانی مۆسۆلۆنی ئیتالیا وەردەگێڕێت و دەیهێنێت. مستەفاكەمال ئەمەی نەدەویست بەڵام توانا و هێزی بەشی نەدەكرد، لەدژی ئەمانە سەرنەكەوت. ئینۆنۆ هەڵیگرت و بردی . ئینۆنۆ سەرۆك وەزیران بوو. یەكێك لەوانەی كردە وەزیری دەرەوە. ئەوەندە درێژمانەوەی فەوزی چاكماك لەسەركار، هۆكارەكەی لەمەوە دێت. بەوشێوەیە گەرەنتی كۆنترۆڵی خۆی كرد.
لێرەدا شتێك پێویستە تێبگەیشترێت ئەوەیە. لەنێوان ساڵی 1925-1945دا ئینگلتەرا لەتوركیا حاكمییەتی رەهای توركیای بەدەست خست. لەساڵی 1945بەدواوە. ئەمریكا و ئینگلتەرا بەهاوبەشی حاكمییەتیان دامەزراند. تا 5ی تشرینی دووەمی 2007. لەچلەكاندا هەندێك پادشا لایەنگری قۆڵی ئەڵمان بوون. لەساڵی 1944 پاش ئەوەی زانییان ئەڵمانیا لە شەڕەكەدا دەیدۆڕێنێت. شازدە ئەفسەریان بۆ پەروەدرە رەوانەی ئەمریكا كرد. حاكمییەتی ئەمریكا پێشكەوت. لەساڵی 1952 توركەش بۆ پەروەردەی شەڕی تایبەت نێردرا بۆ ئەمریكا. هەموو ئەوانەی رەوانەی ئەمریكا كران بۆ پەروەردەی شەڕی تایبەت، خەرجیان لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرا. ئەم ئەندامانەی شەڕی تایبەت رووداوەكانی 6-7ی ئەیلولیان پرۆڤەكە كرد، ـ تێكدا ـ مەندەرس دەیخواست خۆپیشاندان رێكبخات، بەڵام لەكۆنترۆڵ دەركەوت و پرۆڤەكە كرا. مەدەرسیش وەكو دەزانن دواتر لەسێدارە درا، بەڵام بۆچی لەسێدارە درا بۆ خۆشی نەیدەزانی. تەلعەت تورهان لەبارەی ئەم شەڕەخوازە تایبەتانەوە زۆر كتابی هەیە. گرنگن. ئێوە دەتوانن بیخوێننەوە. دەستنیشانی ئەوە دەكات كە رابردووی ئەمانە زۆر قووڵە. ئەمریكا لە زۆر وڵاتدا لەدژی مەترسی كۆنترۆڵی روسیا دروستی كردوون. ئەم دائیرەی شەڕی تایبەتە لەساڵی هەشتاكاندا تەسفییەكران. هی یۆنانستانیان تەسفییەكرد. لەنێو شەڕەخوازەكانی ئیتالیادا كۆسیگا ئاندرۆنیكۆ و ئەوان هەبوون. ئیتالیا هەندێك لەمانە خاوێن كرایەوە. هێشتا بەرلۆسكۆنیینەكان هەن. لەئیسپانیاش خاوێن كرانەوە.
دەتوانرێت بگوترێت لەتوركیادا ئەمانە، شەرخوازە تایبەتەكان ـ ئەرگەنەكۆن ـ هێشتا بەهێزن. 70%هێشتا لەنیۆ سوپادان و لەبیرۆكراسیدا بەهێزن. راستە حیلمی ئۆێزكۆێك توانیویەتی چوار كودەتای بەربەست بكات. حلیمی ئۆێزكۆێك لەسەردەمی خوێدا لەدژی ژەهراویكردن خواردنی لەماڵی خۆیان خواردنی دەهێنا. لەفرۆكە و كەشتی ژێردەریادا تەنها دەهاتە خوارەوە جەسارەتی ـ ئازایەتی ـ خۆی نیشاندەدا ـ عەرز دەكرد ـ لەدەفتەری تێَبینییەكانی مستەفاباڵبایدا بۆ حیلمی ئۆێزكوێك دەڵێت: ئێمە نەوت و نۆ تۆ یەك. لەدژی ئێمە دەتوانێت چی بكات تەحەمول ناكات. لێرەدا هەركەسێك لەدژی حیلمی ئۆێز كوێكە، حیلمی ئۆێزكوێك تەنها خۆیەتی. هەمانشتیشیان بەمستەفاكەمالیش كرد. ئەویش تەنها خۆی بوو. ئەم هەڵوێستەی حیلمی ئۆێزكوێك واتای تێكدانی نەریتی شەست ساڵەی كودەتایە. حیلمی ئۆێزكوێك دەڵێت: پێویستە سیاسەت رۆڵی خۆی بگێڕێت. دەڵێت سوپا تێكەڵی سیاسەت نەكەین. واتە لێرەدا حیلمی ئۆێزكوێك دەڵێت سیاسەت، حقوق رۆڵی خۆیان بگێڕن، سوپا لە سیاسەت جیا دەكاتەوە، مستەفاكەمالیش سیاسەت و سوپای لەیەكدی جیاكردبۆوە.
بەڵام سیاسەت رۆڵی خۆی نەگێڕا و ناشگێرێت، ئاكەپە لەپێنج ساڵی یەكەمدا سوودی لەم هەڵوێستەی حیلمی ئۆێزكوێك بینی و ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆی بەكارهێنا. تا ئەرگەنەكۆن گەیشتە خۆیشی بۆ ئەمریكا و بەملاو بەولادا رایدەكرد و داوای هاوكاری دەكرد. دواتر هێرشی كردەسەر ئەرگەنەكۆن. قسەكانی قەرەدای هەبوو. من دەسەڵاتم لە ئاڵتین تەپە رادەستی مەسعود یەڵماز كرد، بەڵام نەیتوانی راست بەكاری بهێنێت. بەهەمان شێوە كڤرك ئۆغلویش هەمان شتی بۆ ئەجەوید كردبوو. قەرەدایی و كڤرك ئۆغلو هەندێك شتییان دەزانی. ئەوانیش لایەنگیری ئەوە بوون بەشێوەیەكی رێژەیی هەنگاو بنرێت. ئەوانە هەر لەپێش حیلمی ئۆێزكوێك بوون، ئەگەر هەڵوێستی ئەوان نەبوایا، رێگەیان واڵا نەكردبا، حیلمی ئۆێزكوێكیش بەوشێوەیە هەڵسوكەوتی نەدەكرد.
كێ بخوازێت لەگوندی بیلگە تێبگات، پڕە لە وانەی زۆر گرنگ. قەتلۆعامی گوندی بیلگە، لایەنگرانی بەربەستكردنی چارەسەری كێشەكە، كاری ئەرگەنەكۆن بوو، ئەمانە بەوشێوەیە خۆیان نیشان دەدا.
لە ئیسپانیادا ئەوانەی لەدژی رژێمی دژبەرانی دیموكراسی تێكۆشانیان دەكرد، دەزانن ناویان لەخۆیان نابوو چی؟ لایەنگرانی دەستووری بنەڕەتی دیموكراتی. لە توركیاشدا بەوشێوە لایەنگرانی دەستووری دیموكراتی دەتوانن هەنگاوێكی لەوشێوەیە دەستپێبكەن. لەئیسپانیادا لەسایەی ئەم تێكۆشانە. سیاسییەدا دیموكراتیش پێشكەوت. لەگەڵ زاپاتیرۆدا زیاتر قووڵ بووەوە. ئیسپانیا لە ئەوروپادا بوو بە یەكێك لە وڵاتی هەرە دیموكراتەكان. من هەفتەی رابردوو باسمكردبوو لەتوركیا دا سێ گروپی دیموكراسی هەیە. یەكەمیان دیموكراتی موحافزەكارە؛ ئەمانە لەناوەوە و دەرەوەی ئاكەپەدا هەن. دووەمیان دیموكراتی لیبەڕاڵە. ئەمانە دەوروبەری رۆژنامەی تارەف و زۆربەی ئەو رۆشنبیرانەی نێو ئەو گروپانەی كە دەزانرێت. سێیەمیان دیموكراتی رادیكاڵە، ئەمانەش كوردان، دەتەپە، سۆسیالیستەكانە. ئەم سێ گروپە دەتوانن بێنە لای یەك بەرەی دیموكراتی دروست بكەن. هەروەك ئەوەی ئیسپانیا. خۆیان بەلایەنگرانی دەستووری دیموكراتی هەڵدەسەنگێنن. هەنگاوێكی دیموكراسی دەستپێدەكەن. بەرامبەركەی ئەمەش وەكو هێڵی نەتەوەپەرەست، میللیگەرا، فاشیست هەڵدەسەنگێنم. ئەمانەی بیرۆكراتەكان، سەربازەكان، جەهەپە و مەهەپە نوێنەرایەتی دەكەن. نەتەوەپەرستەكان ئەمڕۆ ئەو توركە سپیانەن كە گوتمان. هێڵی فاشیست لەنێو سەرباز، بیرۆكراسی و گۆڕەپانی سڤیلدا زۆر بەهێزن. هەرە زۆر لەنێو گۆڕەپانی سڤیلدا خۆیان رێكخستووە. هەرچەندە ئێستا ئەمانە بەشێكییان دەستگیریش كرا بن، بەڵام هێشتا هێزی خۆیان دەپارێزن، ئەوەتا داڵان و ئەوان لەئەمریكان. ئەمانە زەمین ئامادە دەكەن. فرسەت ببینن دەست بەسەر دەسەڵاتدا دەگرن، كاتێك زانییان ئیتر ناتوانن دەسەڵات بگرنەدەست قەیران و گێژاو دروست دەكەن. ئەگەر بەرەی دیموكراتی سەركەوتوبێت، بەرەی نەتەوەپەرەست، میللیگەرا، فاشیست لاواز دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەمریكا هەندێك پشتگیری ئەمانە بكات ئەمانە كودەتاش سازدەدەن. من لەنێو سوپاشدا ناڵێم هەركەس بەوشێوەیەیە. لەنێو سوپادا ئەوانەی ئەمە دەزانن، كەسانی لایەنگری چارەسەرین. ئەوەتا حیلمی ئۆێزكوێك دەڵێت كرانەوەی گۆڕەپانی سیاسی. سالیم دەروێش ئۆغلو خانەنشینی هێزی دەریایی و ئەوان بابەتەكە دەزانن، تێدەگەن. بەڵام ئەمانە لاوازن، بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا ئەڵمانەكان لەسەر جەهەپە زۆربەكاریگەرن پێویستە لەبیرنەكرێن.
بۆ بەرێز سەرۆك وەزیران دەڵێم، تۆ هەموو جۆرە دەسەڵاتێكت هەیە. هەموو جۆرە دەسەڵاتێك لەدەستە. من پێشتریش نامەم بۆ ناردی. لێرەدا بۆ چارەسەری چی لەدەستم بێت دەیكەم. تۆ ئەگەر ئەم كێشەیە چارەسەر نەكەی كۆتایی تۆش وەكو ئەوانی دیكە، وەكو مەندەرس، ئۆزال دەبێت. بەرێز سەرۆك وەزیران، تۆ دەتوانیت ئەم كێشەیە چارەسەر بكەیت. دەتوانیت رۆڵی دیار بگێڕێت.
ئۆپەراسیۆن دەكرێت. نامەوێت بەرگری رەوا بەهەڵە تێبگەن. وابزانم بەهەڵە تێگەیشتوون. من لێرە زۆر بەئاشكرا دەیڵێیم. ئەمە وەها نابێت. من بە كەسم نەگووتووە خۆت نەپارێزە. پێشتر چل جار گوتم. مێروولەیەك و رووەكێكیش خۆیان دەپارێزن. تەنانەت گوڵێكیش بە دركەكانی خۆی دەپارێزێت. پشیلەیەك تەنگاو بكەیت، پەلامارت دەدات. حقوق چییەكان، دەزانن بەرگی رەوا هەیە. هەركەسێك مافی خۆپاراستنی هەیە. من لەدادگاشدا ئیفادەم داوە. تەنانەت مێروولەیەكیش رەوشی خۆپاراستنی هەیە. من ئەمانە بۆ هەركەسێك دەڵێم. بۆ دەتەپەش دەڵێم، پێویستە دەتەپە بەرگری لەخۆی بكات. حقوق، دەستووری بنەڕەتی باش بزانێت. پێویستە باش بەرگری لەخۆیان بكەن.
بڕیاری بێ چالاكییان تا یەكی حوزیران وەرگرتووە، ئەمە بڕیاری پەكەكە خۆی بوو. لەم سەردەمەدا ئۆپەراسیۆنی زۆر چڕوپڕ دەكرێت، با كەس بەهەڵە لەبەرگری رەوا تێنەگات. ئەگەر ناتوانن بەرگری لەخۆتان بكەن. بۆچی دەركەوتنە چیا، كارتان چی بوو؟ ئەگەر بەرگری لەخۆتان نەكەن، وەها دەكوژرێن و دەرۆن. ئەگەر تۆ بەرگری نەزانی كاتێك هاتە سەرت دەتكوژن، ئەمە ئەو كارەیە كە تۆ دەیزانی. هەر یەكەیەكی گەریلا یەكەیەكی ئۆتۆنۆمە. با ئینسیاتیڤ ـ موبادەرە ـ ی لەدەست بێت. لەوكاتەدا چی بكات باخۆی بڕیار بدات، باكەس لەم بابەتەدا بەهەڵە لەمن تێنەگات. دەزانرێت پێشتر بەهەڵە لەمن تێكەیشتبوون لە ساڵی 2002دا ئیسماعیل بێشكچی و ئەوان بۆ منیان گوتبوو: (ئاپۆ تەسلیم بوو)ە. هەڵبەتە ئەوان تێناگەن. من كاتێك دەڵێم بەرگری رەوا مەبەستم ئەوە نییە، بێ بەرگری بمێننەوە. بەرگری رەوا پرەنسیپێكی حقوقی ناونەتەوەییە. لەچیادا كاتێك گەمارۆدران تۆش بۆ بڵاوە پێكردنی ئەم گەمارۆیە هەموو شێوە بەرگرییەك دەكەیت. هەتا تۆش هێرش دەكەیت. لێرە ئەفسەرە ئەركدارەكان دەستنیشانیان كرد، هەتا كاتێك من لەدەرەوەش بووم لەم بارەیەوە لەرێگەوە پەیامیان بۆ دەناردم. لێرەدا پلەدارێك چاوی پێ كەوتم، گوتی: لەوانەیە لەناو ئێمەشدا كەسانێك هەبن، ئەم قۆناخە پرۆڤەكە بكەن. تا دەزانن نییەتێكی راستەقینەی ئاشتی هەیە، ئێوەش هەتا دوایی بەرگری رەوای خۆتان بكەن. ئەوە لێرە پلەدارێكی سەربازی پێی گوتم. دەتوانن ئەمە بەدەمانشێـت بڵاو بكەنەوە.
كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی با لەنێو كۆبوونەوەی بەردەوامدا بن.
كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی دەتوانێت دەستەی جێبەجێكردنی دایمی دروستبكات. دەتوانن بەردەوام لەنێو جموجۆلدا بن. بێ ناوبەر كار بكەن. دەیان كۆمیسیۆن دروست بكەن. لەجێگەی ئەوانەی دەستگیر كراون بەهیتر شوێنیان پڕ دەكرێتەوە. پێنج كەسیان دەستگیر كرد، دە كەس دێتە جێگەیان، دە كەس دەستگیر كرا بیست كەس دێتە جێگەیان . هەروەها ئەگەر دیسان دەستگیریان كرد لەجێگەیان بەسەدان، بەهەزاران دانێنن. با ئەو قۆناخە باش بۆ خەڵك روونبكەنەوە. هەروەها ژمارەیەكی زۆر كادیر رەوانەی ناومیللەت بكرێت. هەم سەبارەت بە ئاشتی باسی كارەكانیان بۆ بكەن، هەم لەسەردەمی ئاشتیدا باسیان بۆ بكرێت، كە نەكەونە نێو ئەو یاریانەی كە قۆناخەكە تێبكدات. باهەركەس بەشداری كۆنگرەی دیموكراتی بكات، شەرەفەدین ئەلچی، مەلیك فرات، هەتا سەرتاچ بوجاك و ئەوانیش بەشداربن. بائاڵتان تان و هی وەكو ئەویش بەشدار بن، بۆ بەشداریكردنی ئەوانیش برۆن بانگیان بكەن، بەشدار بن. لەبری ئەوەی ئاوەها دەڕوات چەپ و راست بەهەستێكی باش بەشێوەیەكی نادیار قسە دەكات، دەخوازێت چ بڵێت بابێت لەنێو خەڵك دا بیڵێت. بائیسماعیل بێشكچیش بێت. بانگی ئەویش بكرێت، لێی بپرسن؛ لەبارەی ئەم كێشەیە، ئیسماعیل پێشنیاری چارەسەری چییە؟ پرۆژەی چارەسەری چییە ئەوانە بڵێت. ئەنجامی ئەمانە تا ناوەڕاستی تەمووز بەمن بگەیەنن. بەدواداچوون بكرێت. ئەگینا رەخنەی گران دەكەم بەرپرسیارتان دەبینم.
پێشتریش گوتبووم. مسۆگەر ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراتی دروستبكرێت. تەنانەت ئاكەپەش 300 دانەی هەیە. ئێوە جەسارەت ناكەن یەك دانەش دروستبكەن. ئەمانە تێناگەن یان ناخوازن تێبگەن. لەهەرێمەكەدا كێشەی دیكەش هەن. دەتەپە دەتوانێت ئەمانەش چارەسەر بكات. ئەركێكی دیكەی سیاسەتمەدار كێشەكانی كۆمەڵگاش چارەسەر بكات. لەبەرامبەر میكرۆكێشەكان، میكرۆچارەسەری نیشانبدات. بۆ چارەسەری كێشەكان بەدەیان شاند و فڵان رەوانە بكەن. ئەم شێوە كێشانە بكرێتە ئامرازی ئاشتی. هەتا لەگوندەكەی ئێمەشدا لەنێوان خێزانە دراوسێكاندا ئەركی زۆر خێزان دەكەوێتە سەریەكدی. بڕۆن ئەمانە تێپەڕێنن. من لەبەرگرینامەكەمدا باسی 12 كێشەی كۆمەڵایەتیم كردووە. ئەمانە دەستنیشانكراو ـ تەسپیت ـ ی گرنگن. ئەمانە لەنێو كۆمەڵگادا بوونە بە (گانگرین) ئەو كێشانەن كە پێویستە چارەسەر بكرێن. ئەمانە گفتوگۆ بكرێت و چارەسەریان بۆ بەرهەمبهێنرێت. من دەڵێم ئێوە تێناگەن، هیچ شتێك نازانن جەسارەت ناكەن. ئەگەر سیاسەتكردن نازانن، سیاسەت نەكەن. ئەگەر رێگای دادگاییان بۆ سەرۆككۆمار كردەوە، پەرلەمانتارێك زۆر بەئاسانی دەگرن، فرێی دەدەنە زیندانەوە. كردنەوەی رێگای دادگایی كردنی سەرۆككۆمار تەنها كاری یەك كەس نییە. كاری حەسۆ و حسۆ نییە. ئەو كەسەی لەبەرامبەر سەرۆككۆمار دۆزی كردۆتەوە بخرێتە ژێر چاودێرییەوە، دەزانرێت كە ئەوە كارێكی بەوشێوەیە نییە كە خۆی بەتەنیا ئەنجامی دابێت. هێزێكی زۆر گەورەی لەپشتە. پێویستە ئەمە باش تێبگەن و بدەنە تێگەیاندن. سیاسەت كارێكە پێویستە هەناسە بەهەناسە بكرێـت. ئاوەها كاری حەسۆ وحسۆ نییە.
لەلایەكەوە ئۆپەراسیۆن دەكەن، لەلایەكەوە دەخوازن دەتەپە بخنكێنن، هەوڵدەدەن ئەو پەرلەمانتارانەی حەسانەشیان هەیە دەستگیر بكەن. لەلایەكەوە لەبەرامبەر سەرۆككۆمار رێگای دادەوەری دەكەنەوە. من لێرە چی زوو بگرینە دەست دەڵێم. مادام بەقۆناخێكی مێژوویدا تێپەڕ دەبین، ئەو كات كێ چی دەكەوێتە ئەستۆ بەرپرسیارێتییەكەی جێبەجێبكات. بەڵام لەلایەكەوە ئۆپەراسیۆن بكەن، هەوڵبدەن ئەوانەی شاخ پاكتاو بكەن. لەلایەكی دیكەوە هێرش بكەنەسەر دەتەپە ناتوانن ئەم كێشەیە چارەسەر بكەن. لەكاتێكدا ئێوە هەستن پەرلەمانتارەكانیش دەستگیر بكەن ئەو پەرلەمانتارە یان دەچێتە دەرەوەی وڵات یان دەچێتە شاخ. ئەمە من نایڵێیم ئەحمەد تورك و ئەوانیش خۆیان دەیڵێن.
ئێوە گۆڕەپانی سیاسەتكردنیشیان لێ تەنگ بكەنەوە، ئۆپەراسیۆنەكانیش بەردەوام بكەن، ئەوەندە هێرش بكەنە سەر گەل. خۆ 200 كەستان دەستگیر كردووە، كوردانیش تا خۆیان بپارێزن بەرەو پاراستنی گشتی دەرۆن. ئەو كات هەردوو لایەن لەنێو خوێندا دەمێننەوە. بەرێز سەرۆك وەزیران دەڵێت ئێمە لەهەریمەكەدا دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنانمان كردووە. بەرێز سەرۆك وەزیران ئەگەر كێشەكە سیاسی چارەسەر نەكەی كێشەی ئابووری چارەسەر نابێت. حەیفی ئەو پارەیەش. پێویستە سەرەتا كێشەی سیاسی چارەسەر بكرێت. لەتوركیادا دوو رێگا هەیە؛ یان چارەسەری دیموكراتی پێشدەكەوێت، یان ئەو شەڕو پێكدادانەی هەیە بەردەوام دەكات.
باكەس بەهەڵە لە یەكی ئەیلول تێنەگات. من لێرەدا گوتوومە. دەتوانرێت ئەمە گفتوگۆ بكرێت. من تا مانگی ئاب نەخشەیەكی رێگا رادەگەیەنم. تا یەكی ئەیلول كاتمان هەیە. با یەكی ئەیلولیش یەكلایی بكەنەوە. ئینجا تا یەكی ئەیلول بەرگری رەوای خۆیان بكەن. منیش لێرە زیاتر قووڵ دەبمەوە، پاش ئەوەی بۆچوونی هەركەسێك وەرگیرا بە منی رابگەیەنن. بەرەو ناوەڕاستی تەموز بەمنی رابگەیەنن. منیش پاش ئەوەی ئەو بۆچوونانەم وەرگرت، لێدوانێكی نووسراو رادەگەیەنم. هەتا بەڵكو دەست بەنووسینەوەی بەرگرینامەكانیش بكەم. بۆ من ماندووكەر دەبێت. ئەگەر بنووسم. زۆر بەفراوانی دەینووسم. دەتوانرێت لەمانگی ئابدا لە هەولێر كۆنفرانسی ناوەندی كوردان بكرێت. كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی تەنها كوردەكانی باكوور و رۆشنبیران بەشداری دەبن، بەڵام كۆنفرانسی ناوەندی كورد لە هەولێر كوردی هەر هەموو پارچەكان بەشداری دەبن و نوێنەرایەتی دەكەن. من پێشتر پێنج پرەنسیپ و چوار پێشنیاری پراكتیكیم راگەیاندبوو. لەم چوارچێوەیەدا كۆنفرانس گفتوگۆ دەكرێت. ئەم گوتنانەی من، بۆچوونەكانم بەشێوەی نامە پێشكەش بە بارزانی و تاڵەبانی بكەن.
لە راگەیاندنەكاندا بەدواداچوونم كرد، ئۆفوك ئۆراس یان لەسەرۆكایەتی گشتی لابردووە. دەگوترێت هۆكاری لەكار لابردنەكەی ئەوەیە كە لەگەڵ كورداندا پەیوەندی دروستكردووە. پێویستە باش لەمە تێبگەیشترێت. لەگەڵ ئۆفوق ئۆراس و ئاكن بیردال و ئەوانی دیكەدا دەتوانرێت پەیوندی دیموكراتی قووڵتر بكرێتەوە. لایەنی چەپ تێناگەت، هیچ ناكەن، زۆر گێژبوونە.
كوردان زۆر سروشتییانە بۆ ئاشتی ئامادەن، كوردان ئاشتییان دەوێت. دەوڵەت هەندێك شت لەم بارەیەوە ناكات، نەك دەكات، هەوڵدەدات بیكات. ئەگەر سەرۆككۆمار دەڵێت هەركەس چی دەكەوێتە ئەستۆی بابیكات، ئەمە لەبەلاش ناڵێت. باهەركەس ئەمە باش بزانێت. نەخشەی رێگا بۆ ئەوە گرنگە. پێویست بوو خێرا دەتەپە پاكێتێكی چارەسەری پێشكەش بەسەرۆككۆماركردبا. لە دەوروبەرە جیاوازەكاندا بۆچوونی هەركەسێكی وەرگرتبا و پێشكەشی سەرۆككۆماری كردبا. ئینجا بەمشێوەیە دەتوانرا یارمەتی سەرۆك كۆمار درابا. سەرۆككۆمار لەنێو ئەوەندە كاردا بەتەنها كێشەی تۆ چارەسەر ناكات!! سەرۆككۆمار لەچوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا سنووردارە. پێویستە تۆ یارمەتی دەر بیت. ئەركی سەرەكی لەسەر سەرۆك وەزیرانە. تۆ چارەسەریت ئەمەیە. پێشكەشی دەكەیت تا ئەوانیش گفتوگۆی بكەن. یان كەس هیچ ناكات، تۆ دەیكەیت. من لێرەدا چی بكەوێتە ئەستۆم دەیكەم. ئەوە پازدە ساڵە بۆچارەسەری چییم لەدەست هاتووە كردوومە. بەڵام لێرەدا دەرفەتی من سنووردارە. لێرەدا تەنانەت نووسێنیكی تایبەتیش بۆ كەس نانووسم.
جەواد ئوێنەش دەستنیشانی دەكات كە لێدوانەكەی سەرۆككۆمار لەنێو كۆنسێپتێكدا گوتویەتی، پێویستە بەڕێز ئۆجەلانیش ئەم رەوشە باش هەڵسەنگێنێت و ئاراستە بكات. سوود لەوە وەربگرێت و گەریلا دەربخاتە دەرەوەی سنوور. دەركەوتن بۆ دەرەوەی سنوور نابێت؟!! شتی وەها نابێت. من بۆ ئاشتی لەوە زیاتر چی بكەم؟ لەكشانەوەكەی جاری دیكەدا بەسەدان هەڤاڵمان لەدەست دا. ئەم جۆرە كارانە بەوشێوەیە پێشناكەوێت. پێی ناوێت من بۆ چارەسەری چی پێویست بێت دەیكەم.
توركیا لەگەڵ ئێراق و باشووری كوردستاندا پەیوەندی باش پێشبخات هەر لایەك رەحەت دەكات. پەكەكە تا یەكی حوزیران بڕیاری بێ چالاكی داوە. ئەمە بڕیاری پەكەكە بۆخۆیەتی. هەمیشە بەزانابوون ئۆپەراسیۆن دەكرێت. ئەم ئۆپەراسیۆنانە نەكەن، هێرشیان نەكەنە سەر، تۆ لە شاخ كارت چییە؟ شانسێك بۆ ئاشتی بناسە. دەبیتە هۆكاری مردنی ئەوەندە گەنج لەلایەكەوە لەسەر ئێرانەوە هێرشیان دەكەیتە سەر، لەلایەكەوە لەگەڵ ئێراقدا دەكەونە نێو رێككەوتنەوە لەدژیان. لەلایەكی دیكەشەوە ئۆپەراسیۆن دەكەن. هێرش كرایە سەرتان هەموو جۆرە بەرگرییەكی رەوا دەكەن. كێ هێرشی كردە سەرتان خواستی پاكتاوتان بكات تۆش هێرش دەكەیت تۆش پاكتاوی دەكەیت. گەر ئێران بخوازێت، سووریا بخوازێت توركیا كێ دەبێت بابێت بخوازێت تۆ پاكتاو بكات تۆش پاكتاوی دەكەیت. تۆش ئەوەندە هێرشیان بكەیتە سەر ئەوانیش هێرش دەكەن ئەوەش ئەوكاریە كە ئەوان دەیزانن. بۆ پەكەكەش ئەوە دەڵێم، با رەوشەكە باش هەڵسەنگێنن، بەرگری رەوا هەتا دوایی بكەن. گەریلا بەهەموو شێوەیەك بەرگری رەوا بكات. لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتی هەموو ئامادەكارییەك بكات. خۆی ئامادە بكات.
دەتوانێت ئەم جۆرە شتانە پێشبخات. ئەم رۆژنامەی زەمانە دەخوازێت ئەم قۆناخە پرڤۆكە بكات وتێكی بدات. چونكە هەست دەكات بۆ خۆی لەمەترسیدایە، چارەسەری پێشبكەوێت وابیردەكاتەوە ئەو شتەی لەدەستی دایە دەڕوات. ئەم شێوازە بەربەستانە دەردەخات. دەزانن لێرە بەزۆر منیشیان بەعەردیدا دا. بەبریاری دادگا لێرەدا یازدە جار سزای ژووری تاكەكەسیم بۆ بڕاوەتەوە. ئەگەر ئاشتی و چارەسەری پێشبكەوێت كۆمار دیموكراتیزە دەبێت. بۆ كۆماری دیموكراتی دەگەڕێتەوە. ئەو كات دەبێتە كۆمارێكی بەفەزیلەت. لەمەدا توركیا هیچ لەدەستنادات، هیچ كەسێك لەمەدا هیچ لەدەست نادات. بەپێچەوانەوە توركیا قازانجی گەورە دەكات. ئەگەر توركیا كێشەی كورد چارەسەر بكات. لەرۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە مۆدیلێك. لەتوركیادا كێشەی كورد چارەسەر بكرێت بۆ دەوڵەتەكانی دیكە دەبێتە نموونە. چونكە ریشەی كێشە و چارەسەرییەكەی ئێرەیە. سڵاوی تایبەتم بۆ هەڤاڵانی پەژاك هەیە. لەهەرپارچەیەكدا جیاجیا كۆبوونەوە رێكبخەن. بەتایبەتی لەكۆبوونەوەی ئێراندا دەتوانرێت برادۆست بكرێتە ناوەندێكی فراوان، دەتوانرێت لەبرادۆست كەمپ دروستبكرێت.
لەزیندانەوە نامەی هەڤاڵێك سەبارەت بەچارەسەری گەیشتە دەستم زۆر رەنجی داوە. دەتوانرێت بۆچوونی هەڤاڵانی زیندان وەربگیرێت. دەتوانن بەنامە بۆمنیش بینووسن. سڵاوی تایبەتم بۆ هەڤالانی ژن هەیە، لەزیندان كتابەكانی: (لەكوردستاندا ئۆپەراسیۆن، خوێن و بڕوا) یان پێ نەدام. ژمارە یەكی (نیوزویل) یان بەدڕاوی پێ داوم. هەواڵەكانی سەبارەت بەئێمە و كوردان دەدڕێنن. سڵاوم بۆ خەڵكی سیلڤان هەیە. سڵاوم بۆ دۆستەكانمان لەچەرمك هەیە. سڵاو بۆ هەركەسێك
رۆژ باش
27 مایس 2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە