لە گەرمیان هێرش دەكرێتە سەر رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى

Sunday, 07/03/2010, 12:00

1338 بینراوە


لەكاتى روپێوكردنى هەواڵی هەڵبژاردن لەلایەن ئاسایشەى كەلارەوە هێرش دەكرێتە سەر پەیامنێری ئاوێنە لە گەرمیان.
پەیامنێری ئاوێنە كاوە گەرمیانى بە سایتى ئاوێنەى راگەیاند"كاتێك لە بنكەى دەنگدانى باخچەى رازاوەى كەلار سەرقاڵی روەپێوكردنى هەواڵ و وێنەگرتن بووم و وێنەى نوێنەرى ئەو لیستانەم دەگرت كە لەبەردەم بنكەدا بە بڵاوكردنەوەى شیرینى و چوكلێت پێشوازیان لە هاوڵاتیان دەكرد،لەلایەن ئاسایشێكەوە بە ناوى (پ)هێرش كرایە سەرم و سوكایەتیم پێكرا".وتیشی"دواتر بە ناوبژیوانیكردنى رۆژنامەنوسێكى دیكە كۆتاى پێهات،كە بە بۆكس كەوتە لێدانم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە