گەندەلیەكانى د. دارا جاف ڕاگرى كۆلیژى پەروەردەى زانستەكان

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2850 بینراوە


مامۆستایەكى زانكۆ هەموومان دەزانین كەوا زانكۆ چۆن بۆتە پێگەیەكى حیزبى و تەنها حیزب دەسەڵاتدارە و پیاوانى حیزب بە ئارەزووى خۆیان هەرچیان بیەوێَ دەیكەن و بە بىً ئەوەى كەس لێیان بپرسێت..
د. دارار جاف ڕاگرى كۆلیچى پەروەردە یەكێكە لە گەندەڵترین و سووکترین ڕاگر لە زانكۆدا،، بەڵام لەبەر ئەوەى لەگەڵ پێڕى سەرۆكى زانكۆیە و جەماعەتە مەسینە هەڵگرەكەى دوكانى ئوتووەكەى محمد ێدیق بووە لە بەریتانیا،، ئێستا وەك ئەوەى ئاسمان كون بووەو ئەو زاتانەى لێ هاتۆتە خوارەوە كە لەدەرەوە هاتوونەتەوە و تەجروبەى گەندەڵى فێر دەبن لە كوردستان ، خوا پێم نەگرێ لەوانەیە كە گەڕانەوە ووڵاتانى دەرەوەش فێرى گەندەڵى بكەن!!! باشە كوردستان پیاوێكى لێ نەبوو بیكەن بە ڕاگر یان سەرۆكى زانكۆ ئەوانە نەبن، خۆ سەدان مامۆستاى مەرد و كورد لە دژوارترین بارودۆخدا كوردستانین جێنەهێشت ، ئەو كاتە د. دارا و د. محمد ێدیق لە كوێ بوون؟؟؟

بەهەرحاڵ بۆ خوێنەارنى بەرێز چەند ڕاستیەكى ئەو ڕاگرەتان بۆ دەخەمە ڕوو:
د. دارار دواى ئەوەى بودجەى كۆلیژەكان خرایە سەر حیسلبى ڕاگرایەتى ئەمساڵ بڕى 4 ملیۆن دینارى دابڕى مەسرەفى ئەو رۆژانە بوو كە سەردانى مالأەوەى كرد لە بریتانیا دواى ئەوەى بە ئیفاد نێردرا بۆ سوید، هەرچەندە پارەى ئیفادى بۆ سەرف كرابوو بەڵام لەبەر ئەوەى ماڵیان لە بەریتانیایە و ئیفادەكە بۆ سوید بوو ناچار پارەى كولیەى بۆ خۆى دایرى. خۆ ئەگەر ئیفاد بێتە كولیە جگە لەو كەسى تر نیە بزانێ ئیفاد بكات ئەوان پێرى سەرۆكن تەنها خۆیان ەزانن چۆن ئیفاد بكەن تەنانەت ئەگەر بۆ مۆزەنبیقیش بێت ئەوا دەبێ هەر بەڕێوە سەردانى مالەوەى خۆیان بكەن لە بەریتانیا.
د. دارا چونكە زوگورتیە خانووێكى ناو قەریە زانكۆى پێدراوە لە كاتێك دا سەدان مامۆستاى گەنج لە كرێدا دانیشتوون.
د. دارا لە ماوەى پێشوو دا خێزانەكەى دواى دابرانى 20 ساڵ (كە بە خزمەت بۆى حیساب كرا) هێنایەوە موباشەرەو ئینفیكاكى لەیەك رۆژدا بۆ كرا و راتبى بۆ سەرف كرا، بۆ ئەوەى خانەنشین بێت بە پێى یاساى ئێستا كە فول دەرماڵەى بۆ حیسابە..
د. دارا لە بەرامبەر حیزبدا هیچى بۆ ناكرێت و حیزب چى پێ بڵێت ئەوە راستە،، چونكە كە گەندەڵیەكانى كۆلیژى پەروەردەى سۆرانى بەسەر كەشف بوو ، حیزب بەرگرى لێكرد و لە جیاتى ئەوەى سزا بدرێ پاداشت كرا بەوەى كرا بە ڕاگر لە هەولێر و هاتووچۆكەشى لەكۆڵ بووەوە..
بە ئەمرى حیزب فەرمانبەر دەبات و دەهێنێت،، كوڕِە فەقیرێك هەبێت لاى دەبات و كچە حیزبیەكى هین دادەنێت وەك ئەوەى لە ڕاگەیاندنى كولیە كرا.....
كۆبوونەوە بە فەرمانبەرەكان دەكات و داوایان لێدەكات كە دەنگ بدەن بە لیستى حیزبەكەى..
جا ئێوە حوكم دەن بەڕێزان..........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە