پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


ئازاد به‌روارى :ئه‌وه‌ى دێت به‌خێربێت و ئه‌وه‌ى نایه‌ت به‌خێر نه‌یه‌ت

Saturday, 10.31.2009, 12:00

1002 بینراوە


ئازاد به‌روارى: ئه‌وه‌ى دێت به‌خێربێت و ئه‌وه‌ى نایه‌ت به‌خێر نه‌یه‌ت ،  ئێمه‌ مه‌رج له‌ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له‌ حكومه‌ت
سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌ردوو د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵًح و ئازاد به‌روارى)له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ رِاسپێردراون به‌ پێكهێنانى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،تاوه‌كو ئێستا كاتێك بۆ رِاگه‌یاندنى ئه‌و كابینه‌یه‌ دیارى نه‌كراوه‌ .

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئازاد به‌روارى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تاوه‌كو ئێستا ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون وه‌لاَمى هیچ لایه‌نێك بده‌نه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شدارى بكات ئه‌وه‌ وه‌لاَم لای خۆیه‌تى بۆ نمونه‌ هه‌ندێك حیزب به‌شدار ده‌بن له‌ حكومه‌تدا و هه‌ندێكى دیكه‌ش نایانه‌وێت به‌شدارببن.

ده‌رباره‌ى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه‌ هه‌ندێك لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دایان ناوه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر به‌شدارى كردنیاندا ،به‌روارى بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان مه‌رجى كه‌س قبوڵ ناكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر به‌شدارى كردنیان له‌ حكومه‌تدا ،ئه‌وه‌ى دێت به‌خێربێت و ئه‌وه‌ى نایه‌ت به‌خێرنه‌یه‌ت .

ناوبراو ده‌رباره‌ى دوا واده‌ بۆ رِاگه‌یاندنى كابینه‌كه‌یان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌روارێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆى پێكهێنانى كابینه‌ى شه‌شه‌م به‌رده‌وامه‌ .