یەكێتى و پارتى تەنها لاشەیان پێ ئەگیرێ و ئەكوژرێ نەك فكرە و مبدأ

Thursday, 28/05/2009, 12:00

3779 بینراوە


بێگومان هەمو حزبێكى دەسەڵاتدار لە هەر وڵاتێكا كۆمەڵێك نەیار و پارتى ئۆپۆزسیۆنى هەیە, نامەوێت زۆر بچمە ناو وردەكاری ئەو بابەتانەوە. بەنمونە گروپى ئەنسار و لئیسلام كە رۆژانە لە سایتە كانەوە هەواڵى چالاكى و جموجۆڵەكانیان دادەبەزێت و خەڵكانێكى زۆر دەیخوێننەوە. ئەو گروپەى كە بونەتە مایەى تۆقاندنى ئەو دو پارتە زل هێزەى فەرمانڕەوایەتى دەكەن لەكوردستانى باشور لەژێر ناوى بە ناو حكومەتى هەرێمى كوردستان. خەڵكانێك وا دەزانن كە ئەم گروپە بونیان نەماوە و یان توشى شكستى سیاسى و عەسكەرى بون كە وانیە و ئەوەتا رۆژانە چالاكیان هەیە لەسەر سنورەكانى كوردستانى باشور. خەڵكینە وڵات وڵاتى خۆیانە ئەوانیش كوردن وەك ئێمە شانازى بە كوردایەتى خۆیانەوە ئەكەن. ئەى بۆ گەنجێكى كورد سنورى چەند وڵات ئەبڕێت تادەگاتە ئەو وڵاتەى مەبەستێتى و ئەبێت بە پەنا هەندە.. تادوایى, ئەمە لە سەردەمێكا كە شوڕشى تەكنۆلۆجیا بەرپا بوە و هەمو سنورەكان بە حساب كۆنترۆڵ كراون خەفەرى سەواحل هەمیشە لە گەڕانان بۆ گرتنى ئەو كەسانەى سنور ئە بەزێنن. كەواتە ئەوانیش بۆیان هەیە بەكەیفى خۆیان بێن و بڕۆن و دانیشن و بمێننەوە و چالاكى ئەنجام دەن.
لەم رواگەیەوە حەز ئەكەم جەماوەر و هەردو حزبەكە ئاكاداربن لەوەى بەم رۆژگارە ئەو دو پارتە بەردەوامن لە راوەدونان و گرتن و ئازار و ئەشكەنجە دان و یان كوشتنى نەیارەكانیان بەڵام كورد واتەنى خەیاڵیان خاوە تەنها لاشەكانیان پێ ئەگیرێ وە ناتوانن مسقاڵە زەڕەیەك لە فكرە و پەیام و پەیڕەویان كەم كەنەوە.. بیگۆڕن.. یان بیسڕنەوە, بەزمانى خۆشیان كەئێستا گەیشتون بە كورسى دەسەڵات كاتێك لەسەر شاشەكان ئەدوێن ئەڵێن, "ئێمە خەباتمان كردوە و قوربانى و شەهید و زۆر شتى ترمان داوە با درێژە بەقسەكانم نەدەم" ئەى بۆچى بۆ نەیارەكانتان بە رەوا نابینن كە خۆرى ئازادیان لێهەڵبێت و دەسەڵاتە گەندەڵكەتان كۆتایى پێبێنن و فەرمان رەوایەتى بگرنە دەست. بۆ كاكە قابیلە ئێوە كراس بن و بڕ رابن بە بەرى ئەم میلەتە داماوەى كە رۆژانە دەیچەوسێننەوە.
چییە ئەترسم بڵێن خۆرى ئازادى بەشى ئەوان نەماوە.. خەیاڵتان خاوە ئەمجارەش خۆرى ئازادى هەمو رۆژێك بەیانیان هەڵدێت و ئێواران ئاوا ئەبێ بەم شێوەیە هەر بەردەوامە هەتا ژیان هەبێت و بەردەوام بێت.
جا بەس نەبو هەڵهاتنى خۆر و مانگ و رۆژ و شەو و هەواو شتە سەرەكیەكان كە ژیانى رۆژانەى مرۆڤى لەسەر بەندە لە دەستى حزبە دەسەڵاتدارە فەرمان رەواكانا نەبو.. ئەگینا ئەوانیشیان ئەكرد بە ئەمپێرو تۆسقاڵ و گرام و هۆقە و سەنتەرێكى دابەشكردنیان بۆ دا ئەنا لە هەمو پارێزگایەك ئەبوایە رۆژانە یان هەفتانە یان بەپێی ئەوكاتانەى كە خۆیان دایان ئەنا خەڵكانى رەش و روت و داما و بێ واستە بڕۆشتنایە بەشى خۆیان وەرگرتایە و لەهەمان كاتسشا بەرپرسە گەندەڵەكانیش بۆیان ئەچوە ماڵەوە و عەرەب واتەنى (فۆگاهە بۆسە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە