جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستان پێویسته‌ داوای لێبوردن له‌ به‌رپرسی کۆمیته‌ی کفری ڕێکخراومان بکات .

Monday, 05.25.2009, 12:00

9597 بینراوە


رۆژی 23 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری له‌ شارۆچکه‌ی کفری جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستان(عماد ئه‌حمه‌د) ئێواره‌ کۆڕێکی بۆ خه‌لکی ده‌ڤه‌ری ناوچه‌که‌ ئه‌نجام دا . ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگای نیگه‌رانیه‌ ، چه‌ند پاسه‌وانێکی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ، سوکایه‌تی و ئازاری به‌رپرسی کۆمیته‌ی چاودێری کوردۆساید (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان) له‌م کۆڕه‌دا داوه‌ ، بۆیه‌ دوا ده‌که‌ین
1. به‌فه‌رمی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران (عماد ئه‌حمه‌د) داوای لێبوردن له‌ به‌رپرسی کۆمیته‌ی ڕێکخراومان بکات .
2. لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌م پاسه‌وانانه‌ بکرێت که‌ ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داوه.

چاودێری کوردۆساید /چاک
www.chaknews.com
[email protected]
24‏/05‏/2009