كچە شەهیدێك لە هەولێر لە لایەن ئەندام سكرتاریەتى قوتابیانى پارتى هەڕەشەى سێكسى لێدەكرێت!

Sunday, 04/03/2012, 12:00

1597 بینراوە


ئەندامى سكرتاریەتى یەكێتى قوتابیانى پارتى (دانا عبدالعزیز) لەدەستپێكى ساڵى خوێندنى (2011-2012) خانوویەك بۆ چەند كچە خوێندكارێكى زانكۆ ئەهلییەكان بەكرێ ئەگرێت، پاش چەند مانگ مانەوەى ئەو خوێندكارە كچانە لەم خانووە، دانا عبدالعزیز چەندین جار بە تەلەفۆن داواى مومارەسە و هەڕەشەى سێكسى لە كچە خوێندكار (خ...) كردووە، كە كچە شەهیدە، بەرامبەر ڕازینەبوونیشى هەڕەشەى دەركردنى لەو كچە شەهیدە كردووە، بۆ ڕاستى دروستى قسەكانیشمان چەندین خوێندكارى ئەم خانووە ئاگادارى ئەم بابەتەن و گوێبیستى سەرجەم قسەكان بوون كاتێ دانا تەلەفۆنى بۆ خوێندكارەكە كردووە، ئێستا سەرجەم نامە و دەنگى تەلەفۆنى لاى ئێمە و سەنتەرى كۆڕەك تیلیكۆم پارێزراوە، خوێندكارەكە ئەڵێ: ئەگەر پارتەكەى بنەماڵە لێپێچینەوە لە سەر ئەم بابەتە نەكات من پەنا ئەبەمە بەر دادگا و سەرجەمى بەڵگەكانم ئەخەمە ڕوو.
ئەوەى جێگاى خۆشحاڵیە ئەم خوێندكارە ئەوەندە بە جورئەت بووە بە هیچ شێوەیەك ڕازى نەبووە لە بەرامبەر مانەوەى لەم خانووە سەردانەوێنێ بۆ داواكارى و حەزەكانى دانا عبدالعزیز، بۆیە ئێستا دانا عبدالعزیز ئەو خوێندكارە كچەى لەو خانووە دەركردووە و چەند شەوێكە ئەم خوێندكارە لە ماڵى هاوڕێ كچەكانى ئەمێنێتەوە، خوێندكارەكانى تریش سەرجەمیان خانووەكەیان چۆڵكردووە هەڵاتوون بۆ شوێنێكى نادیار، ئەمەیە ئەخلاقى كادرانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان! ئەمەیە ئەخلاقى قوتابیانى ڕێبازەكەى بارزانى!
بۆیە كۆمەلێك خوێندكارى زانكۆ ئەهلیەكان كەمپینێكیان پێكهێناوە بۆ داكۆكیكردن لە ماف و ئازادیى ئەم كچە شەهیدە، داواكارن لە سەرجەم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لێكۆلێنەوە و بەدواداچوونى جددى بكەن و سزاى توندیى ئەم كادرەى خۆیان بدەن، ئەگینا ڕێگاى تر ئەگرنە بەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە