ڕۆژنامەی (كوردستانی نۆێ) یان ڕۆژنامەی (عیراقی نوێ)

Sunday, 11/01/2004, 12:00

2628 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا یەكێتییەكان مۆمی (12) هەمین ساڵەی دامەزراندی ڕۆژنامەكەیان (ڕۆژنامەی كوردستانی نۆێ) یان كوژاندەوە . ڕاستە یەكێتیەكان مافی خۆیانە شانازی بەوە بكەن كە خاوەنی یەكەم ڕۆژنامەی (ڕۆژانەی) كوردین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی من لە مەڕ كاتی دەركردنی نییە, بەڵكو سەرنجی من لەوەوە سەرچاوە هەڵدەگریت ئایا سیاسەت و فەلسەفە و موڕاڵی ئەم ڕۆژنامەیە بە ڕاستی لە تەك ناوه‌كەیدا (كوردستانی نۆی) تەبا و گونجاو دەبێ یان نا؟!
وەڵام نەخێر و نەخێریش بۆچی؟!
چونكە ڕۆژنامەیەك كە هەڵگری ناوی پیرۆزی كوردستان بێت و پاش ناوی (نۆێ) ش لە خۆی بنێ دەبێ لە فەلسەفەی كورد لێوه‌ی دوورە، بەڵكو دژیشێتی . ئەم ڕۆژنامەیە نە خزمەت بە بیری نۆی كوردیی (واتە دیموكراتی)، نە بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری كوردیی، نە بیری نەتەوایەتی كوردی كردووە و دەكات. بە پیچەوانەشەوە مادامێكی زمانحالی (ڕیكخراویكی سیاسیی وەك یەكێتییە، كە هەمیشە چەماوەتەوە بەرامبەر بە بەرژەوەندیەكانی ئەو ڕیكخراوە، بۆیە لە كاتی بەیەكداچوونی یەكیتی لە تەك هەر ڕیكخراویكی تری كوردییدا (ئیسلامیەكان، پیكاكا، پارتی، كۆمۆنیستەكان) بەسەخترین شێوە و (نا كوردانەوە و نامرۆڤانە و نا دیموكراتیانە) داكۆكی لە سیاسەتی دیكتاتۆریانەی یەكێتی و تاڵەبانی و شەری براكان كردووە. ئاماژەكردن بە سەرچاوە و هانینەوەی بەڵگە بۆ ووتاریكی كورت, جیێ نییە ئەگینا خەرمانەیەك بەڵگە هەیە . ئەم ڕۆژنامەیە (هەندی جار) زیاتر لە ڕۆژنامەیەكی شۆڤێنی و (عەرەبی عیراقی چەپ) دەچی وەك لەوەی ڕۆژنامەیەكی كوردی بێت، چونكە ئەوەندەی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ خزمەت بە بەرژەوەندی ناسیونالیستی عەرەبی عیراق و پاراستنی سنورە دروستكراوەكەی ئینگلیز دەكات بە پلەیەكی زۆر پچوك ئاوڕ لە گرفتی نەتەوەی كوردی ناداوه‌تەوە , گەر بەراوردیكی بچوكی كوردستانی نۆی و پاشكوی (الفكر الجدیدە) (بیری نۆی) ی كۆمۆنیستە عیراقیەكان بكەین جیاوازیكی تیدا نابینین ! گرفتەكەش لە هەگبە هزرییەكەی (تاڵەبانی) وەرگیراوە وەكو خۆیان شانازیشیی پێوە دەكەن. ئەم سیاسیە بە ڕەگەز كوردە (تا سەر مۆخ عیراقیە) كە ئەم ڕاستیە خۆشی و خۆشیان نكۆلی لێناكەن ... مادام تاڵەبانی خاوەنی ڕەسەنی ئەم ڕۆژنامەیەیە، شتێكی سرۆشتی و لۆژیكە فەلسەفە و بیر و هزری ئەم پیاوە پیادە بكات . بێگومان بۆ هەڵشیڵانەوە و پشكنینی ئەو خەرمانە ووتارانەی وەك فرمیسك لە ماوەی ئەم (11) ساڵەدا بۆ عیراقەكەیان ڕشتویانە هێندە زۆرە كاتیكی فرەی دەوی , ئەمە شتیك نیە كە خودی یەكیتی و بە تایبەتی (تاڵەبانی) وەك دیكتاتۆریەكی مۆدیرن نكۆلی لێبكات و لێناكەن ئەم دیكتاتۆرە بە ڕەگەز كوردە نەك لە مەڕ ناوەڕوكی ووتارەكان و گۆڕینی سەرنووسەر و خاوەنی ئیمتیاز ڕۆلی (شێری) هەیە، بەڵكو هەندی جار لە مەڕ ڕەنگی نووسینەكان و هونەریی (مونتاج) یش قسە دەكات. ئاشكرایە ئەم هەڵویست و بیركردنەوەیە تایبەت بە (یەكیتی) و تاڵەبانی نییە هەموو پارتەكان و دیكتاتورەكانی ئەم دونیایە وادەكەن و ڕۆژنامە و كەنالەكانی میدیا دەخەنە خزمەت فەلسەفەی خویانەوە . (الاتحاد)یش كە وەرگیراوی كوردستانی نۆێ یە بۆ براعەرەبەكانیان بە ئاشكرا نەك داكۆكی لە سەر كەرامەتی كورد (كەركوك) ناكات، بەڵكو بە شانازییەوە بە شاری عیراقیەكانی دادەنی .
پێموایە ئەركێكی نەتەوەییە لەم بوونەدا (یەكیتی)ه‌ئاگادار بكرینەوە . تكایە ناوی (كوردستان) لە ناوچەوانی ڕۆژنامە (عیراقچیەكەتان) بكەنەوە، چونكە ڕیكخراوێك مافی ئەوەی هەیە ووشەی پیرۆزی كوردستان بە كاربهینێ كە ڕێزی بۆ گرفتی ڕەسەنی خاوەنەكەی (میللەتی كورد) هەبێ، كە گرفتی (نەتەوایەتیە) نەك عیراقچیتی ! عیراقێك كە لە سالی 1921 وە , ساڵ بە ساڵ شمشیری فاشیزمیان لە لەشی ڕەش و ڕووتی كورددا سووركردوە .
بۆیە جی خۆیەتی لێرەدا ئەوە بڵین ناوی ڕۆژنامەكەتان بنێن (عیراقی نۆی) و خاوەنەكەشی بكەن بە یەكی لە برا گەورەكانتان یەكیكی وەكی (نزار خەزرەجی) و جیگرەكەشی كوردبێ، چونكە بە كوردی دەنووسرێت و لە خزمەت بیری ڕاسیستی ناسونالیستی عەرەبیدایە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە