KURDISTANPOST
هەقیقەت کوردی
شیعر بۆ كوردستانپۆستى ئازیز
Thursday, 18/02/2010, 12:00
1688
بینراوە
شیعر بۆ كوردستانپۆستى ئازیز
تاقانەیە ...
تاقانەیە و بەرزە فرە
پێگەكەى من
لە پاى عەرشی یەزدانى بەرزەگۆییدا ..
لە كرۆكى ناخى ویژدان
سەراب هەڵدەقرچێنێت
لە نەمریدا وا خوڵقاوە
فێلخوازیم بۆ
دەتۆقێنێت
یاداشتێكە لەلوتكەى بیرى مرۆیی
پۆستەكەى من دەسەڵاتی درۆیین
هەڵدەپروكێنێت
هەڵمەتى راستى و دروستى
لێرەوە هێرشى كردووە
راستى ، خۆى و ماڵباتەكەى
رادەستى كوردپۆست كردووە ..
كوردستان پۆست نركەى یەكەمى نەخێربوو
لەسەنگەرى دژ بەكارى ناكاراكان
پێشمەرگەى ئاگربەزێن بوو ..
تا ئێستاش كاروانى بەرزى لەرێدایە
دڵى ئەویش لە قوڵایی هەستماندایە ..
هەقیقەت کوردی
© 2019- Kurdistanpost