سەیركەن ئەیانەوێ هەولێر ناشرین بكەن

Sunday, 27/02/2011, 12:00

1281 بینراوە


دەسەڵات لەترسى سازدانى خۆپیشاندان لەشارى هەولێر بە چەندین شێوازى جۆراو جۆر هەڵمەتى ڕەشبگیرى لە هەڕەشەو رفاندن و دەستگیركردنى دەستیپێكردووە، سەربارى ئەوەش شەو و ڕۆژ بەسیناریۆى جۆراوجۆر خەڵك چەواشە دەكەن بەردەوامن لە كردەوە نەشیاوەكانیان، لەكاتێكدا شارى سلێمانى و شوێنەكانیتر خەڵتانى خوێن كراون و خەڵكى بێتاوان شەهید كراون كەچى لە شارە خۆڕاگرەكەى هەولێر چەند كەسانێكى سەر لێشێواویان بەكارهێنا بۆ ئیستیڤزازكردنى خەڵك و بە هەراوهۆریاى ناشارستانیانە خەریكى ئاهەنگ گێڕان بوون، هەرچەندە ئەم كردەوەیە که‌سانیكى ڕێژەكەمى شارى هەولێرن كە بەهیچ شێوەیەك گوزارشت لە خەڵكى شارى هەولێر ناكەن چونكە خەڵكى هەولێر هەمیشە وەك ئیلتیزامێكى ئەخلاقى هەرگیز لەگەڵ ئەوە نەبووە كە لەلایەك شین و گریان بێ ئەویش ئاهەنگ و زەماوەند ساز بكا بەڵكو هەولێر و هەولێریەكان بەدڵ لەگەڵ شارو ناوچەكانیترى كوردستانن و هەمان هەڵوێستیان هەیە، بەڵام بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى كە زۆر بەتوندى بەسەر هەولێر سەپێندراوە، تا ئێستا نەگونجاوەو دەرفەتى ئەوەى نەبووە خۆپیشاندان ساز بكا، ئەگینا هەولێر مەیدانى یەكلاكردنەوەى كێشەكانە هەموولاش نزیك بوونەوەى ئەم ڕۆژە ئەبینن كە هەولێر لەچ چركە ساتێكدا ئەتەقێتەوە و زاڵم و دیكتاتۆرەكان لەگۆڕ ئەنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە