لە ٥٠ ملیۆن دەنگدەر لە تورکیا ٣٦ کورسی بۆ کورد لە باکووری وڵات

Monday, 13/06/2011, 12:00

1669 بینراوە


هەڵبژاردنی ١٢ حوزەیران وەرچەرخانێکی مێژووی گرنگە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کە ئەوڕاستی یەی سەلماند ئیتر گەلی کورد لەواری کرداریدا خاوەن ئەوهێزەیە پرسە ڕەواکەی خۆی بە قۆناغی چارەسەری بگەیەنێت ،لەهەمان کات ئەوڕاستیەشی سەلماند ئەوەی لە تورکیادا دەوڵەتی تورکی ناچاری دەستبەرداربوون لە هەندێک سیاسەتی نکولی کردن و نەناسینی کورد کردووە هەمان ئەوهێزەیە نەک میهرەبانی ئەردۆغان و حیزبە ساختەکارە بەناو ئیسلامیە کەی کە بەداخەوە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشور بەتایبەتی ئیسلامیە سیاسی یە کانیش کاریان لەسەر دەکرد.

بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی ئەم سەرکەوتنە مەزنە ببێتە مایەی تێگەیشتن هەوڵدەدەم کە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی گرنگ ئاشکرابکەم کە بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی زۆر گرنگە لێ باش شرۆڤە نەکراوە، هەرچەندە خاڵی بەهێزی پرۆسەی دەنگدانەکەن ئەویش ڕێژەی دەنگدەرە کە بە ٥٠ ملیۆن دەنگ دەر کە مافی دەنگدانیان هەیە دەستنیشان کرا بەبێ ئەوەی سەرچاوەی ئەو ئامارە ئاشکرابکرێت کە ئەوڕێژەیەی دەسنیشان کردووە ،لێرەدا فلاش باکێک بۆ دوو هەڵبژاردنی ڕابوردوو وە بەراورد کردنی ڕێژەی دەنگدەری ئەو دوو هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنی ١٢ی مانگ کۆمەڵێک سەرنجی سەیر و سەمەرەمان بۆ ئاشکرا دەکات و پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەخاتە ژێر کۆمەڵێک پرسیارەوە.

بەپێی ئاماری هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٧ لە تورکیادا ٤٢ ملیۆن دەنگدەر هەبووە و پارتەکەی ئەردۆغان زیاتر لە٣٤٤ کورسی بەدەست خستووە لەهەمان کات گەلی کورد تەنها ٢١ کورسی ،پاشان ڕێژەی دەنگدەر لە تەنها ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ ی هەڵبژاردنی شارەداری یەکانی تورکیا بۆ ٤٨ ملیۆن بەرز بۆتەوە کە ئەمە ئامارێکە هەرگیز ناکرێت باوەڕی پێ بکرێت ،چۆن دەکرێت تەنها لەماوەی دوو ساڵ دا ڕێژەی دەنگدەر ٨ ملیۆن کەس زیاد بکات؟لەهەمان کات پێش هەڵبژاردنی ١٢ ی مانگ ئەم ڕێژەیە بەرزبۆوە بۆ ٥٠ ملیۆن ئەمەش بەواتای لەنێوان ٢ساڵدا دوو ملیۆن دەنگدەر زیاد بووە ،بەگشتی لەنێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١ لە تورکیادا ٨ ملیۆن دەنگدەر زیادی کردووە!

لەگەڵ ئەوەی لە تورکیادا ڕێژەی بێکاری لە ئاستێکی بەرزدایە کە بە سەدا ٨٠ خەمڵێنراوە ئەو پرسیارە دێتە پێش هەڵبژاردنەوەی حیزبێک کە هەتائێستا نەیتوانیوە قەیرانی ئابوری دەربازبکات وچاکسازی ئابوری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی پێکبێنی مایەی سەرسوڕمان نی یە لەکاتێکدا شۆڕشی گەلان لە ناوچەکە بۆ ئازادی و دادپەروەری بە پێشەنگایەتی چینە هەرە هەژارەکانی کۆمەڵگا لەوپەڕی گوڕ و تیندایە؟ئایا گەلانی تورکیا لەخەوی یارانی ئەشکەوتدان یاخود لە پشت ئاکەپە و ئەردۆغان هێزێک هەیە و وەک ناچاری بەسەرگەلانی تورکیا و ناوچەکەدا دەسەپێنێ؟

لەهەموو ئەمانە سەیرتر وێڕای کەمبونەوەی کورسیەکانی ئا کە پە لە تورکیا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لێ ئەوڕێژەیەی کورد کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە تا ئەمڕۆ بە لەسەدا ٥،٥ وەک خۆی ماوەتەوە و زیادی نەکردووە تەنانەت لەم هەڵبژاردنەدا وێڕای زیادکردنی کورسیەکانی لە ٢١ بۆ ٣٦ ئاستی بەرزبونەوەی ڕێژەی کورد کە پارتی ئاشتی و دیموکراتی ڕێبەرێتی دەکات زۆر بە کەمی بۆ ٥،٩ زیاد بووە!بە واتایەکی تر کورد لە ٥٠ ملیۆن دەنگدەر خاوەنی ٢،٩٠٠٠٠٠دوو ملیۆن و نۆسەد هەزار دەنگدەرە !لێرەوە ساختەکاری یە مەزنەکە لە ڕێژەی دەنگدەردا کە لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ١٢ی جون ٢٠١١ دەردەکەوێت زیاد کردنی ڕێژەی دەنگدەر بەو جۆرە ئامانجی کوردە کە نەتوانێت ئەو ڕێژە بەناو یاسایی یە ی کە بۆ بەشداری بوون وەک پارتی سیاسی لەتورکیا دانروە و بە سەدا ١٠ ناسراوە دەرباز بکات کە دەکرێت وەک پیلانگێڕی هەرە کاریگەر دژ بە کورد ببینرێت کە وێڕای زیاد بوونی کورسیە کانیشی بەڵام هەر ڕێژەکەی بۆ دەرباز بوونی لە کۆتی سەد ١٠ زیاد نەبووە، ئاکەپە لەڕێگای میلیتاریزە کردنی کوردستان بووونی زیاتر ٣٠٠ هەزار سەرباز و میت و پۆلیس و دەزگاکانی تری هەواڵگری تورک و هێشتا ئەو کوردانەی کلکیان بە ئەردۆگانەوە گرێداوە کۆمەڵێک کورسی لەکوردستان دەست خستووە لەهەمان کات ئەوزیاد بوونە سەرسوڕ‌ێنەرە لە ڕێژەی دەنگدەرداکە خۆی لە ٨ ملیۆن دەدات باشترین دەرفەتی ساختەکاریەکی یاسای پێکهێناوە لەکاتێکدا ئەمساڵ پۆلیس چاودێری سندوقەکانی دەنگدانی کردووە! لەشاری ئەستەمبوڵی تورکیا بە ئاشکرا ئەودەنگانەی درابوونە کورد لەسەرشەقامەکانی ئەو وڵاتە بەسوتاوی دۆزرانەوە بەڵام لە کوردستاندا ساختەکاری یەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی کارتەکانی دەنگدانەوە کە پێشتر ئامادە کراون لەڕادەیەکی بەرزدا بووە،کەواتا دەستنیشانکردنی ڕێژەی دەنگدەر خاڵی گرنگ بوو کە کورد بەباشی کاری لەسەر نەکردبوو لەسەرەتاوە،بەبڕوای من چەند دڵخۆشین بە و سەرکەوتنە مەزنە ی گەل لەباکور دەبێت ئەوەندەش بیر لەوە بکەینەوە کە هەڵەیەکی ستراتیژی بەوجۆرە تێنەپەڕێت بەسەرماندا ولەداهاتوودا سەرژمێری گشتی لەتورکیادا لەهەمان کات ئاماری فەرمی ڕێژەی ڕاستەقینەی دەنگ دەر گرنگ ببینین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە