بەرپرسى لقى 23 ى مەخموور دەكات لەسەر كوردستان پۆست هەڕەشە لە كادیرانى دەكات

Sunday, 11/10/2009, 12:00

1791 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
بە هۆى ئەو شەپۆلە نوسینە رەخنەییانەى لەسەر رەوشى ئاڵۆزى مەخمور و گەندەڵیەكانى بەرپرسى لقى 23ى پارتى و بەرێوەبەرەكانى سنورەكە دەنوسرێن، بۆیە (ئەحمەد كانى) بەرپرسى لقى 23ى مەخموورى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبونەوەیەك بە كادیرانى خۆى دەكات و بەشێوەیەكى ناشرین جنێو بە خەڵكى مەخموور و كادیرەكان دەدا بە تایبەت بەو كەسانەى كە لە پشت ئەو نووسینانەوەن.
بە پێى گوتەى كادیرێكى ئەو لقە كە كە تایبەت بە پەیامنێرمانى راگەیاند، لە بەروارى 8ى ئەم مانگە (ئەحمەد كانى كۆنە رەفیقى بەعس و پیاوە ماستاو ساردكەروەكەى فازل میرانى)، كۆبونەوەیەكى بە سەرجەم كادیرانى ناو لق و ناوچەكان كردووە، لەو كۆبونەوەیەدا زۆر بەشێوەیەكى بەدرەوشتى تەهدیدى كادیرەكانى كردووە كە ئەوان دەستیان لەو نوسینانە هەیە، كە لە ماڵپەرى كوردستانپۆست بڵاودەكرێنەوە، بۆیە ژمارەیەك كادیر لێى بە دەنگ دێن و هەڕەشكانى (ئەحمەد كانى) قبوڵ ناكەن و كۆبونەكە جێدەهێڵن.
ئەوكادیرەى پارتى وتیشى "ئێستا بەداخەوە حزبەكەم توشى نەخۆشى دەرونى بۆتەوە بەوەى گومانمان كەوتۆتە سەر سێبەرى خۆشمان، كە ببێتە مراقیب و لە كوردستان پۆست شتمان لەسەر بنووسن، بۆیە رۆژانە چەند جارێك سەردانى ئەو ماڵپەرە دەكەین تاكو بزانین چ لەسەرمان نوسراوە.
ئەندام لقێكیش بەو شێوە لەسەر ئەو حاڵەتەى ئەحمەد كانى دوابوو كە وتبووى: "كردنەوەى لق لە مەخمور بەم شێوەیە زەرە بوو بۆ پارتى، چونكە پارتى بە ناردنى (ئەحمەد كانى) لە رووى پێگەى جەماورەى زۆر زەرەى كردووە، بەوەى رۆژێك بە خەڵكى مەخمور دەڵێت (گەو...) و رۆژی دەڵێت (زمانتان دەبڕم) و رۆژێك دەڵیـَت خەڵكى مەخمور هەمووى (هەژار و بۆگەنن، وەشەرم بەخۆم دەكەم بەرپرسى لقیانم).
بۆیە خەڵكیش ئێستا رو لە لق ناكەن و پێگەى پارتى روو لە دابەزینە.

خوێنەرانى كوردستانپۆست ئاگەداردەكەمەوە كە چاوەروان بن لەم نزیكانە وێڕاى بڵاوكردنەوەى چەند زانیاریەكى گرنگ لەسەر گەندەڵیەكانى ناو لقى23 و ئەحمەد كانى، هاوكات لە راپۆرتێكى شیكاریدا هۆكارى رەوانەكردنەوەى هەردوو مدیر ئەمنى مەخمورى پارتى بۆ ماڵەوە بڵاو دەكەینەوە. چاوەڕوان بن.

http://www.kurdistanpost.info/news/1871.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە