شۆرشى نوێ بوو بە كورد كوژى نوێ

Thursday, 25/11/2010, 12:00

1897 بینراوە


لە دواى شكانى شۆرشى ئەیلولى ساڵى 1961 بۆ ساڵى 1975ى باشوورى كوردستان هەرپارت و رێكخراوەیەكى رامیارى لەچوار پارچەى كوردستان دا ناوى لەخۆى نا شۆرشى نوێ تەنانەت پارتى دیموكراتى كوردستانیش ناوى لەخۆى نا شۆرشى گوڵانى پێشكەوتن خواز لە باكورى كوردستاندا پارتى كرێكارانى كوردستان و لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا كۆمەڵەى شۆرشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان و لە باشورى كوردستاندا كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستان پێداویستى مێژوویى بوون بۆ رەتاندن و خنكاندن و خەساندنى داگیركەرانى ملهوڕى ستەمكارى نەتەوەى سەردەستى تورك و فارس و عەرەب بە ڕێبەرایەتى رێبەرانى چالاك و لەكارزانى هەرە نمونەیى ڕەوشت بەرزو بەناموس و پاكى گەلى قارەمانى كورد پێشڕەوانى نەمر مەزڵوم دۆغان و كاك فوادى مستەفا سوڵتانى و شاسوار جەلال (ئارام) كە بەداخەوە زۆر زوو سەرى بەرزیان بردە ژێر خاكى بەهەشتى هەمیشەیى گەلى قارەمانى كوردو گەلانى ژێر دەستە (كوردستان)پەكەكە بەهۆى گورج و گۆڵى و توندو تۆڵى و لەكارزانى سەرۆكەكەى (ئاپۆوە) عەبدوڵڵا تۆڵە ستێنەر لە هەر چەشنە شكان و كەوتنێك هەستایەوە بەڵام كۆمەڵەى زەحمەتكیشان و كۆمەڵەى رەنجدەران وانەبوو كۆمەڵەى زەحمەتكێشان لە ساڵى 1983دا بەرەو لاڕێ بوون چوو كۆمەڵەى رەنجدەرانیش هەر لەهەمان ساڵدا ملى لاڕێ بوونى گرت شەڕى نێوان كۆمەڵەو دیموكرات زۆر بەگەرمى دەستى پێكرد و شەڕى نێوان كۆمەڵەى رەنجدەران و سۆسیالیست و پاسۆكوو شیوعى و پارتى زۆر بەگەرمى دەستى پێكرد لێرەدا دوژمنى هاوبەشیان لەبەرچاو نەگرت كە داگیركەرانى كوردستان بوون بە تایبەتیش كەڵكیان لە شەڕى نێوان دوو رژێمى داگیركەرى خومەینى و سەدامى وەرنەگرت كۆمەڵەى رەنجدەران كە لەسەدا هەشتاى یەكێتى پێك هێنابوو لەساڵى 1986 لەگەڵ چوار لایەنەكەى تردا ئاشت بوونەوەو بەرەى كوردستانیان پێكهێنا كە ئەوەش زیاتر بە گرانایى خستنەسەرى خومەینى بوو لەدژى سەدام كۆمەڵەو دیموكرات هەتا ساڵى 1988 هەر یەكتریان بەشەڕى چەكدارانە زۆر بە تووندى خواردوو ئەوكاتەش دیموكرات بوو بەدوو بەشەوەو هەتا ساڵى 1995 هەر یەكتریان كوشت و وە هەردوو خەباتى نەتەوایەتى و ئیسلامى كوردستانیش لەساڵى 1987 دا هەر وایان كرد كە ئەوكاتە بوونە دوو بەشەوە هەر لەساڵى 1977دا بەزمى جەلالى و مەلایى لەباشورو باكورو رۆژهەڵاتى كوردستاندا دەستى پێ كردەوەو لە هەرسێك بەشە خاكى كوردستاندا لەسەر سنورە دەستكردەكاندا دەستیان بەیەكترى كوشتن كردەوەو جوڵانەوەى كورد هاتەوە ناو بازنەى بیرۆكەى جەلالى و مەلاییەوە لەچوار پارچەى كوردستاندا كەوتنە خۆخۆرى و كوردو كوردستان خۆرى كردن وە لەساڵى 1980 هەتا ساڵى 1985 شەڕى نێوان پارتى و دیموكرات هێندە بێتام بوو گەیشتە لوتكە پارتى بوو بەپاستار مۆقەتە لەلاى دیموكرات دیموكراتیش لەلاى پارتى بوو بەسەدام لوو كە شەڕى پارتى و دیموكرات لەو دوو هۆكارەوە سەرى هەڵدا ،
1- خاڵبەندى (8) كەخاڵێك بوو لەخاڵەكانى سەرۆك و سەرانى جوڵانەوەى رۆژهەڵاتى كوردستان بۆ خودموختارى كوردستان و درایە خومەینى بەناوى دەركردنى قیادەى مۆقەتە سەركردایەتى كاتى پارتى لە ئیران و رۆژهەڵاتى كوردستاندا .
2- دەرهێنانەوەى تەرمى مەلا مستەفا بارزانى لەناو گۆڕەكەى دا لەشارى شنۆى رۆژهەڵاتى كوردستاندا كە لە 1979/3/1لە ئەمریكا بەنەخۆشى شێرپەنجە كۆچى دوایی كردبوو لەبەرئەوەى بۆم ڕوون نەبۆتەوە كێ تەرمى مەلا مستەفا بارزانى لەگۆڕەكەى دا دەرهێناوەتەوە ناتوانم بڵێم ئەم یان ئەوبوو بەڵام سیخوڕانى حەمەڕەزاشا و خۆمەینى و سەدام بوون بەتایبەتیش لەناو دیموكرات و پارتیدا كە پەیوەندى نێوان پارتى و دیموكرات هەتا ئەوكاتە زۆرباش بوو، پەیوەندى دیموكرات لەگەڵ یەكێتیدا خراپ بوو چونكە دیموكرات كۆمەڵەى بەدەستكردى یەكێتى دەزانى لەدژى خۆى كەهەرگیز وانەبوو كۆمەڵەى زەحمەتكێشان لەساڵى 1969دا دامەزرابوو كۆمەڵەى ڕەنجدەران لەساڵى 1970دا دامەزرابوو پەكەكەش وەكو دەستەیەك لەساڵى 1973 دا دامەزرابوو بەڵام كۆنگرەى یەكەمى پارتەكەیان لەكۆتایی ساڵى 1978دا بەست لەساڵى 1986دا پارتى دوو ئەندامى سەركردایەتى دیموكراتى كوشتن بەناوەكانى قادر لاجانى لەشارۆچكەى سەنگەسەرى سەر بەشارى قەڵادزێ و رەسوڵى بابی گەورە لە شارى سلێمانى دا كە لەساڵى 1985دا لەلایەن دكتۆر ڕەحمانى قاسملوى ڕەشەكوژ كراوەوە لە دیموكرات دەركرابوون ئەوانە بەناوى دەرهێنەرەوەى ترمى مەلا مستەفا بارزانى بۆ سەدام كوژران هەردوو دیموكرات و كۆمەڵە لەساڵى 1991دا لەگەل پارتی دا ئاشت بوونەوە.
دەربارەى دەرهێنانەوەى تەرمى مەلا مستەفا بارزانى و خاڵى (8)ى خود موختارى مامۆستا هەژارى شاعیر گوتویە مەلا حەسەنى ڕەگەزپەرستى تورك لەشارى ئۆرمێ دەرهێنەرەوەى تەرمى مەلا مستەفا بووە سەرۆك و سەرانى جوڵانەوەى رۆژهەڵاتى كوردستان هیچ ناڕەزایییان نیشان نەدا لەدژى ئەوكارە وە دەربارەى دەركردنى پارتیش گوتویە كارى سەلاحى موهتەدى براى عەبدوڵڵاى موهتەدى خەڵكى شارى بۆكانى رۆژهەڵاتى كوردستان بوو كەئێستا یەكەم راوێژكارى رامیارى سەرۆك مام جەلالە وە مامۆستا هەژار زۆر بەخراپ باسى سەڵاحى كردووە وەكو تێكدەرو سیخورى ساواكیش ناوى بردووە لەسەر زمانى عەبدوڵڵاى ئیسحاقى رێبەرى بێ سەروشوێن كراوى دیموكرات لە ساڵى 1972 دا لەلایەن سەدامەوە لەشارى بەغدادا وەخدر مەرەسەنەى نوسەرو نیو سەدە خەباتگێڕ لەناو دیموكراتداو خەڵكى گوندى بێورانى خوارێى سەر بەشارى سەردەشتى رۆژهەڵاتى كوردستان لەنامیلكەیەكى بیرەوەریەكانیدا گوتویە خاڵى (8) لە شارى بۆكان لەماڵى دكتۆر جەعفەرى شەفیعى ئەندامى رێبەرایەتى كۆمەڵەى زەحمەتكێشاندا دانراوە لەلایەن سەلاح و دكتۆر جەعفەرەوە و سەلاحیش لەدواى لەژیاندا نەمانى كاك فوئادى مستەفا سوڵتانى یەوە گوتویە ئەوە كارى كاك فوئاد بووە كە دكتۆر جەعفەر هاوسەرى مەلەكە خوشكى كاك فوئادە سەڵاح درۆو بوختانى بۆ كاك فواد هەڵبەستووە سەڵاح دیموكرات بووە بەڵام كۆمەڵە نەبووە نەخشى هەرە دیارو لەبەرچاویشى هەبووە لە تێكبەردانى جوڵانەوەكانى كوردستاندا لە باكوورى كوردستانیشدا هەرپارت و رێكخراوەیەكى بەناوى كوردو توركەوە بوو راستەوخۆ هاوكارى رژێمى توركان هاتنە ناو گۆڕەپانى كاركردن لە دژى پەكەكە هەتا ئێستاش هەروان . شەڕى نێوان پەكەكەو پارتى و یەكێتیش كە لەساڵى 1992دا دەستى پێكرد لەوەوە هات هێزى گەریلاى پەكەكە لە چیاكانى حەفتەنین و مەتیناو جوودى و گاراو خواكوڕكەوە تەواو گەمارۆى شارۆچكەكانى بادینانى دا بوو وەكو زاخۆو بێگۆڤەو باتوفەو كانى ماسى و ئامێدى و مێرگە سوور وئاكرێ كە بڕیارى پێك هێنانى حوكومەتى بۆتان و بادینانى دابوو هەتا ساڵى 1999پێك دادانى پەكەكەو پارتى زۆر توند بوو لە ناوەندى ساڵى 2000دا شەڕى نێوان یەكێتى و پەكەكەش دروست بوو كە لەڕێكەوتن نامەى واشنتۆنى ئامریكاى نێوان مام جەلال و كاك مەسعود بارزانى دا بوو بە خاڵێك و بەسەر مام جەلالدا سەپێندرا لە ساڵى 1998 هەتا ساڵى 2000 مام جەلال هەر خۆى لەو خاڵە دزیەوە دواى ئەوە پەسندى كردو شەڕ دروست بوو ئەو كاردانەوەى كاك مەسعود لەبەرانبەر مام جەلالدا هاوكارى تەواوى یەكێتى بوو بۆ پەكەكە لە دژى پارتى كلكو پاشكۆو هاوپەیمانەكانى یەكێتى لەگەڵ پەكەكەشدا جوود ببوون لەدژى پارتى و شەڕیان كرد بە هەموو شێوازەكانى شەڕەوە كە سۆسیالیست و زەحمەتكێشان و پارتى پارێزگاران بوون بە سەرۆكایەتى محەمەدى حاجى مەحمود و قادر عەزیز و عومەراغاى سورچى كە كاك مەسعود تۆڵەى خۆى لە ئەوانیش كردەوە لەسەر هاو پەیمانەتى یان لەگەڵ یەكێتى و پەكەكەدا لە دژى پارتى وە لەساڵى 1988دا لە ناوچەى بادینان لەسەر سنوورە دەست كردەكان لەلاى چیاى حەفتەنینى زاخۆ شەڕ لە نێوان پەكەكەو حیزبى شیوعى عیراقى دا درووست بووە هەموو شەڕە خۆخۆریەكان و كوردو كوردستان خۆریەكان لەچاو چنۆكى رامیارى و دەسەڵاتى پاوان خوازى و دەست وەردان لە كاروبارى یەكترى و خۆ بەزل زانین و بەرانبەر بەهیچ نەزانینى سەرۆك و سەرانى جوڵانەوەكانەوە دروست بوون كە لەبیرو باوەڕو ئامانجى دەمارگیرى حیزبایەتى خێڵەكیانەى هەرە گەوجایەتى یەوە سەرچاوەیان گرتووە دەزگا سیخوڕیەكانى داگیركەرانى كوردستان بە تایبەتیش ئیتلاعات و میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن لەبن باڵى دیموكراتەكان و پەكەكەو یەكێتى و پارتى و كۆمەڵەكان و لایەنەكانى تردا كارى خۆیان كردوە هەتا ئێستاش لە یارى لە كارزانانەى خۆیاندا هەر بەردەوامن سەرۆك و سەرانى حیزبان هەموویان تاكڕەوى دكتاتۆرى لاسارى خۆبەزل زانن بەسەر گەل و نیشتیمان و حیزبەكاندا و لەبەرانبەرى داگیركەرانیش دا زۆر بچكۆلە و خۆ بەكەم زانن كورد گوتەنى شێرى ماڵەوەو رێوى دەرەوەن خۆیان كردۆتە خوداوەند و پێیان وایە نابێت كەس رەخنەیان لێ بگرێت و پێشنیارو داخوازى یان لێ بكات دیموكراسى و مافى مرۆڤ تەنیا دوو ناوى بێناوەڕۆكن بۆ دەسەڵاتى پاوان خوازیەكانى خۆیان هەن و هیچى تر بۆیە ناوەكانیان پێش كوردو كوردستان كەتوون كە ئەوە تایبەتەمەندى و حەزو ئارەزوو بیرو باوەڕو ئامانجى رەهاو گشتگیرى نەگۆڕى چەق بەستووى سەران و سەرۆكانى تیرەو هۆزو خێڵ یان دەرەبەگى كوردى یە ئەو لاچێت و ئەم بێتیش هەر قازانجى بۆگەل و نیشتیمان و جوڵانەوە نى یە چونكە هەموویان هاوشێوەو وێك چوون كورد گوتەنى كەشكیش هەر براى دۆیە ئەوانە سەرۆك و سەرانى جوڵانەوەى راستەقینەى نەتەوەیى و نیشتیمانى نین و و كرچوكاڵى نەتەوەیى و نیشتیمانین و تێكهەڵكێشى خێڵایەتین ئەو جۆرە جوڵانەوە خۆ خۆرو كوردو كوردستان خۆرەیەن بۆیە داگیركەرانى كوردستان بە هیچیان نازانن و زمانى ئاشتى و وتوو وێژ لەگەڵیاندا نازانن بۆ چارەسەرى كێشەى كورد چونكە هەروا فێركراون و بێ دڵیش نەكراون سەیر لەوەشدایە دەستیش هەڵناگرن لەو هەموو خۆخۆرى و كوردو كوردستان خۆرییەدا بەهەموو شێوازەكانى لەبەریەك هەڵوەشاندنى یەكێتى ڕیزەكانى گەلى كورد كە داگیركەریش هەرواى كردووە سەركەوتنەكانیشى لەشەكاندنى ئەو یەكێتى یە نەتەوەییەى كورداندا بینیوەتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە