بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


پەیامێك لەسەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوا بۆ سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی.

Saturday, 28/05/2011, 12:00


كاتێك ئێمە وەكو فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوا گوێبیستی ئەوە بوین كە ئەندازیار عیرفان ناوێك دەكرێتە بەڕێوبەری شارەوانیەكەمان توشی شوك بوین. چونكە ئەمە پێچەوانەی سەرجەم بڕیارەكانی د. بەرهەم واتە كردار شەرتە. چونكە ئەم منداڵەی كەئێستا بۆتە یەكەم شیرە خۆری دەزگاكەمان. هەمو رۆژێ دەنگی زاق و زیقی ئەم منداڵە مێشكی قاڵ كردوین. چونكە ئەم ئەندازیارە بچكۆلە لەسەر دەستی چەڵكاوخۆرێكی وەك بەرهەم فەوزی كراوە بە بەڕێوبەری شارەوانیەكەمان. ئێستا ئێمە وەك سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوا زۆر بەتوندی دژی ئەم كارە نایاسایە دەوەستینەوەو بەردەوام ئیهانەشی دەكەین. ئەگەر دەزگای دژە تیرۆریش بێتە پاسەوانی دەزگاكە ئەوا ئێمە لەسەر وتەو كرداری شەرتە هەڵوێستی خۆمان وەردەگرین بەرامبەر بەم كارە نەشیاوەی كەكراوە بەرامبەر شارەوانیەكەمان. ئەم ئەندازیارە هەموی 5 ساڵە دەبێ هاتۆتە ناو شارەوانی. هیچ ئەزمونێكی ئیداریی نیە.ئێستا دەیەوێت كاری ڕیشوەت خۆری خۆی لەسەر فەرمانبەران و شارەوانیەكەمان بقۆزێتەوە. 
بۆیە داوا دەكەین زۆر بەزوترین كات دوربخرێتەوە لەو پۆستەو كەسی شیاو بخرێتە شوێنەكەی. دەگینا هەڵوێستی زۆر رەق و توندو رەشمان دەبێ بەرامبەری و وە سەرجەم كەناڵە ئیعلامیەكان و سەرجەم رۆژنامەكان تێدەگەیەنین كەبۆ یەكەم جار ئەندازیارێكی شیرە خۆرە دەكرێتە بەڕێوبەر بەبێ رۆیشتنی بە فیلتەرەكەی كردار شەرتە. واتە دكتۆر بەرهەم ساڵح. كاكە ئەندازیار تۆ وەكو ئەو گودرێژی زێبڕایە هەتا ماوەی ئەو لەقەبە گەندەڵیەت لەكۆڵ نابێتەوە.بۆیە باشتر وایە هەتا شارو كوچەو كۆڵانەكانیشت لێ نەبوە بەدوژمن خۆت بەسەری كزەوە بڕۆیت و بەخۆت بڵێت من لەم سەردەمی لافاوی گەندەڵیە خۆم ناكەمە قوربانی ماسیە گەورەكان..
سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە