لیستە دروستکراوەکانی یەکێتی و پارتی

Friday, 30/08/2013, 12:00

1806 بینراوە






بۆئەم هەڵبژاردنە نوێ یە چەند لیستێکی ڕاستەقینە بەشداریان کردووە بۆ پەرلەمانی کوردستان بەلیستەکانی بەکێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆنەوە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هەندێ لیستی دەستکردی دەزگای پاراستن و زانیاری هەندێ لیستیان هێناوەتە کایەوە کە بەشداری ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە بکەن کەنە کارەکتەرەکانیان کەسایەتی ناسراون نەگروپ و دەستەکانیشیان ئەتوانێ کاریگەریشیان هەبێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات. بۆیە باسی هەندێ لەولیستانەتان بۆ دەکەین کەدەزگای پاراستن و زانیاری بە چ ئامانجێك دروستی کردوون.
(هەندێ لیستی حیزبی بچوك هەیە ئەمانە لەدەرەوەی ئەم پڕۆسەیەن)
ئەو لیستانەی پاراستن کاری بۆ کردن و پارەی بۆ دابین کردوون ئامانجەکەی ئەمەیە
١- لیستی مافی گەلی ژمارە ١١٦ کە کاروان هەولێری دایناوە پیاوی پاراستنەوە پارەکەشی لەلایەن پاراستنەوە دابین کراوە بە ئامانجی ئەوەی کە ئەم دەنگانە لە دەرەوەی پارتین بۆ ئەوەی ئەم دەنگانە کەلە دەسەڵات ناڕازین بەقازانجی ئۆپۆزسیۆن نەگەڕێتەوە و دڵنیا لەوەی بۆ پارتی نی یە وەناگەنە ڕادەی دەنگ هێنان و کورسی هێنان وە ئەم دەنگانە دەسوتێن وە هەندێ کاندیدیشیان بەئامانجی بەدەست هێنانی کورسی چونە پەرلەمان بەڵام بێ ئاگا لە پلانەکەی پارتی چونکە سیاسی نین بەژداریان لە لیستەکا کردووە بەمەش گورزێك لەبەرەی ئۆپۆزیسۆن بوون دەدەن هەر بۆیە دوێنێ ٣٠ کاندیدی لیستی مافی گەل کشانەوە خۆیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەرۆك لیستەکەیان پێیان ووتوین(٥٠٠٠٠٠)پێنج سەد هەزار دۆلار لە پارتی وەردەگرین بۆ کاروبارەکانیان و دەبێ ئیمزاکەی بکەن دواتر هەر کاندیدێکی لیستەکەتان دەرچێت دەبێ لە پەرلەماندا لە خزمەتی بەرنامەی پارتی دا بێت بۆیە ئەو ٣٠ کاندیدە داوایان کردووە دەنگ نەدەن بەمافی گەل لەبەر ئەوەی سەربەخۆنین.
هەندێ خەڵکی ناڕازی لەدەسەڵات بەداخەوە نازانن جەستەی سەربەخۆبوون واتای چییە
وەهەروەها ٢٥ ئەندام پاڵێوراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیان لە کار کێشایەوە. پاراستن بۆ لیستەکەی (غەفور مەخموری) و لیستی (١٠١) بزوتنەوەی ئیسلامی و هەندێ لیستی تریش هەمان پیلان و پڕۆتۆکۆڵی لەگەڵ کردون بێ ئاگاداری هەندێ لە کاندیدەکانیان و کاندیدەکانیشیان بەم ژێربەژێرە نازانن چونکە یەکێك لەبەندی ڕێکەوتنەکانیان بریتیە لەوەی کە دەنگ تەنها بەو یەك دوو کاندیدە بدەن کە هەست دەکەن دەربچێ نەك بەوانەی دیکە چونکە لیستەکەیان دواتر کە دەنگەکانی بۆ دەگەڕێتەوە زۆرترین دەنگ بۆ کێ چووە کە بریتیە لەکەسە باوەڕ پێکراوەکانی ئەو حیزبە کە پڕۆتۆکۆڵەکەی لەگەڵ پارتی کردووە ئەوە دەردەچێت بۆ پەرلەمان واتە کاندیدەکانی تر بەکاردەهێنن بۆ ئەم مەبەستە بەبێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێ کەلە خزمەتی چی دان. باشتر وایە بکشێنەوە وەك کەسێکی ئازاد نەك وەك کەسێکی دیل کراو لەخزمەتی کارێكدابن کەبەرهەمەکانیان بۆ خۆیان نی یە.

٢- ئەو لیستەی کە پارتی لە سنوری سلێمانی دا بەکاری هێناوە بەئاشکرا بریتیە لە لیستەکەی (حسك) حەمەی حاجی مەحمود کە لیستی ١١١ یە. کاکە حەمە وەك خۆی دەڵێ ئەوەتەی مام جەلالی لێ نیە یەکێتی بێ پارەی کردووە بۆیە پارتی جگە لە پارە بۆ خۆی وە بۆ عەبەی برای (٥٤٥) ملیۆن دیناری لە پاراستەوە وەرگرتتوە بۆ هەڵبژاردن و وە پۆستەرو چاپەمەنێکانی لەسەر حسابی ئیتلاعات بۆی کراوە. پارتی بەم مەبەستەی لای خوارەوە یارمەتی داوە
دەنگەکانی حسك پەرشوبڵاو دەبنەوە بەسەر گۆڕان و یەکگرتوو یەکێتی دا بۆ ئەوەی ئەم دەنگانە بۆ ئەوانە نەبێت ئەگەر لەو ١٠٠ کاندیدەی حسك یەکی ١٠٠ دەنگیش بهێنن ئەوەندە دەنگ لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن و یەکێتی کەم دەکاتەوە ئەمەش لە قازانجی پارتییە چونکە سلیمانی بەلای پارتی یەوە ناوچەیەکی دورە دەستی لە دەست چووە بە چ شێوەك زیانی پێ بگەیەنێت بە قازانجی خۆی ئەزانێ .ئەمە لەلایەك لەلایەکی تریشەوە حەمەی حاجی مەحمود لە هەڵبژاردنی پێشودا ئەو ٢ کورسیەی بەدەستی هێنابوو هی لیستی چاکسازی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بوو بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا کورسیەکیشی بۆ نایەت وە حەمەو لیستەکەشی ئەو ڕاستیە باش دەزانن بەڵام هەندێ کاندیدیان بەناوی سەربەخۆ بێ لایەنی یەوە لەگەڵی دان بەڵام لە پروپاگەندەی هەبژاردنەکە بەس وێنەی عەبەی برایان هەڵواسیوە چونکە لیستێك ئازادە لەوەی کام کاندید بنێرێ بۆ پەرلەمان بەمەرجێ ئەو دەنگە بهێنێ کە هەر بەتەمان هەر عەبەی برایان بنێرن و کاندیدەکانی تر ببن بە پلەی پەیژەو ئەوان پێیدا سەرکەون کەواتە پارتی پارەی نەداوە بە حیزب و لیستەکان بەڵکو پارەی پێ داون بۆ بەتاڵ کردنەوەیان لەدەنگ دان.

٣- یەکێتی بۆ لیستی سەربەخۆکان و هەندێ کاندیدی سەربەخۆی لیستی ئایندە قادر عەزیز پارەی پێ داون بۆ ئەوەی ئەو دەنگانە بۆ گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن نەچن دوای ئەوەی کە دڵنیا بوون هەندێ لەم کەسانە ناتوانن دەنگ بە یەکێتی بدەن. بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئەوانەی دەنگ دەدەن بەو لیستانەو بەو سەربەخۆیانە دەنگەکانیان دەفەوتێن بۆیە دەنگیان پی مەدەن و دەنگ بدەن بە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وە کەسوکارەکانیان یان دەنگ بدەن بە ئۆپۆزسیۆن یان دەنگ بدەنەوە بە دەسەڵات باشترە لەوەی کە دەنگەکانیان بێ بەها بێت چونکە ئیتر پێویستە مۆدێلی دوکانی حیزبی سیاسی کۆتایی پێ بێت لەژێر ئەو چەترەدا هەندێ دزو جەردەو ساختەچی یاری بە موقەدەساتی دەنگی هاونیشتیمانان نەکەن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە