ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

کومپانیای Nokia ، Siemens، دژی ناڕازیانن!

Saturday, 06.27.2009, 12:00

2061 بینراوە


کومپانیای نوکیا Nokia فینلاندی و سمینس Siemens ئەڵمانی، دامودەزگای تەکنەلۆجیای زۆر مۆدێرنی بە حکومەتی ئێران فرۆشتووە تا سانسۆر و بەربەست و چاودێری خەڵکی بکەن لەکاتێکدا لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێتن!
بیانویان لەبەرانبەر ئەو رەخنەیەدا بۆ ئەو کاری کردوویانە ئەوەیە؛ دامودەزگای چاودێرییە وەک مولحەق لەگەڵ وەسائیلی تردایە، نەک بەتەنها، پێی درا بێت!
ئەمە بۆ وڵاتیکی ئەورووپی گونجاوە، کە ڕێز لەتایبەتمەندییەکانی هاووڵاتی خۆی دەگرێت نەک وڵاتە ڕۆژهەڵاتییەکان، کە هیچ بەهایەکیان لانییە، مەشهورن بەوەی پێشێلکارێکی عەیارە بیستویەکی مافی مرۆڤن!
وەک نارەزایەتی دەربڕین، دەنگۆی ئەوە لەئارادایە کەمپینێک بۆ نەکڕینی بەرهەماکانی ئەو دو کومپانیایە بەڕێبخرێت. 09.6.26
--------
ڕۆژنامەی THE WELL STREET JOURNAL کلیک بکە:
http://online.wsj.com/article/SB124562668777335653.html






(دەنگدراوە: 0)