پارێزگاری هه‌ولێر بێ گوێگرتن له‌ رای شوینه‌وارناسان، 35 خانوو له‌گه‌ره‌کی ته‌عجیل ته‌خت ده‌کات

Friday, 06.05.2009, 12:00

2142 بینراوە


 پارێزگاری هه‌ولێر بێ گوێگرتن له‌ ڕای شوێنه‌وارناسان، 35 خانوو له‌گه‌ره‌کێکی کۆنی مێژویی هه‌ولێر (ته‌عجیل) تێک ده‌دات  
 په‌یامنێریکوردستانپۆست:هه‌ولێر
 دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ره‌و بریاری جێبه‌جێ کردنی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر هه‌نگاوی نا ، که‌به‌ شێک له‌ پیلانه‌که ، تێکدانی چه‌ندین گه‌ره‌ک و شوێنه‌واری دیرۆکی گه‌له‌که‌مانی ده‌گرێته‌وه‌ ، ناره‌زایه‌تی به‌ شیوازی جۆراو جۆر دژ به‌م پیلانه‌ هاته‌ ئاراوه‌ ، که‌ به‌پێی هه‌واله‌کان ،  ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ماسته‌ر پلانه‌ قورخکردن و کۆنترۆلکردنی بازاری هه‌ولێره ‌ تا بکه‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌لاتی گه‌وره‌ مافیای کورد (نێچیرڤان بارزانی) که‌به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل حه‌نا ناوێک که‌له‌ئه‌مه‌ریکاوه‌ داده‌نیشێت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن  .  
  رۆژی 03/06/2009   به‌ بریاری پارێزگاری هه‌ولێر 35 خانوی  ‌یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێر  به‌به‌رچاوی خه‌لک  تێکدرا که‌ئه‌و وێنه‌ی ناردومانه‌  ‌دروستی هه‌واله‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت .
 کوردستانپۆست هه‌ر له‌م باره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌
 قادر نادر کرد  که‌یه‌کێک له‌ هه‌لسوراوانی دژ به‌ تێکدانی ئه‌م گه‌ره‌که‌ مێژویانه‌یه‌   ورای گه‌یاند  که‌ئێمه‌ له‌ماوه‌ی رابردو که‌مپینێکمان کرد، که‌ به‌چه‌ندین شیوه‌  ناره‌زایه‌تیمان ده‌ربڕی بوو ، وه‌  یادشتنامه‌مان نارد بۆ به‌رپرسانی باشور و په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریشمان له‌گه‌ل کردن ،  تا ‌ئه‌م پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌ جێ به‌جی نه‌که‌ن. به‌لام ئه‌مڕۆ ئاگادرکراینه‌وه‌که‌ 3 ی ئه‌م مانگه‌ 35   خانو له‌گه‌ره‌کی ته‌عجیل به‌بریاری پاڕیزگار تێک دراوه‌   . ئێمه‌ له‌ماوه‌ی رابردو په‌یوه‌ندیمان به‌ رێکخراوی جیهانی یۆنسکۆکرد که سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌و ‌تایبه‌ته‌ به‌داکۆکیکردن له‌  شوێنه‌واره‌ مێژویه‌کان ،ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ بزانین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل به‌رپرسانی کردوه‌  تائه‌م  کاره‌ نه‌که‌ن  ، وه‌ له‌ م  3 رۆژه‌ی رابردو، کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی قه‌لاتی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا  و‌زیاتر له‌ 100 که‌سایه‌تی له‌ شوێنه‌وارناس  و رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ  به‌ شداریان تیا کردوه‌   و  رۆژی یه‌که‌م به‌ زۆرینه   داوا و ره‌خنه‌یان له‌ پارێزگاری هه‌ولێر کردوه‌  ‌ که‌   ده‌بێت ئه‌م خانوانه‌ تێک نه‌درێت  و گرنگی پێ بدرێت و نۆژه‌ن بکرێته‌وه‌ ،  ئه‌وه‌ی بۆ پارێزگار جێگای شه‌رمه‌زاریه‌ ده‌یان که‌سایه‌تی عه‌ره‌بی وبیانی ره‌خنه‌یان له‌پاڕیزگاری کورد زمان گرتوه‌ که‌نابێت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدات  ، چونکه‌ ئه‌م گه‌ره‌کانه‌ درێژ کراوه‌ی خانوه‌کانی قه‌لاتن به‌لام پاریزگاری هه‌ولێر له‌بڕی گوێگرتن له‌ شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌  ، بۆ ڕۆژی دوایی و ته‌حه‌داکردنی ئه‌و شوێنه‌وارناسانه‌ ،  35 خانوی تێک داوه‌ وه‌به پێی ئه‌وزانیارینه‌ی به‌ ئێمه‌ گه‌یشتوه‌  به‌ نیازی  ئه‌وه‌یه‌ ده‌یان خانوی تریش له‌گه‌ره‌کی خانه‌قا  تێک بدات
 بۆیه‌ ئێمه‌ ش له‌ رۆژانی داهاتوو ئه‌م تاوانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی که‌ پاریزگار سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ، به‌به‌لگه‌ ودۆکۆمێنت و وێنه‌وه‌ ‌ زۆرێک له‌ و شوێنه‌وارانه‌ی له‌ چه‌ند سالی رابردو تێکیان داوه ، وه‌ ‌ له‌به‌رده‌ستمانه‌ بۆ زیاتر له‌ 3600 ڕیکخراو ناوه‌ند ومیدیای جیهانی ده‌نیێرین، که‌له‌قۆناخی پێشوو نه‌مان کرد ئامانجی سه‌رکی له‌وه‌دابوو که‌ هیوادار بوین ، گوێ له‌ره‌خنه‌ و پێشنیازی کوردان و شوێنه‌وارناسان ده‌گرن  . به‌لام وا پێ ده‌چیت ئه‌م  ده‌سه‌لاته‌ ترس و شه‌رم له‌ زمانی ره‌خنه‌ به‌ زمانی کوردی ناگرێت، بۆیه‌  پێویسته‌ به‌زمانه‌ زیندوه‌کانی جیهان ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمی و میدیاکانی جیهان له‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ ، وه‌هیواداریشین شوێنه‌وارناس و ڕۆشنبیرانی کورد له‌ئاست تێکدانی گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێر بێ ده‌نگ نه‌بن ، چونکه‌ بێده‌نگ بونی ئه‌وانیش به‌ شداریکردنیانه‌ له‌م تاوانه‌. زۆر سوپاسیش بۆ مالپه‌ری بوێری کوردستان پۆست که وه‌ک یه‌کێک له‌ مینبه‌ره‌ ئازاده‌کانی کوردی ،‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ مه‌ترسیه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی کردۆته‌ خه‌مێکی به‌رده‌وامی .