مالیكى:بەناچارى پیرۆزبایم لەبارزانى كرد

Sunday, 02/08/2009, 12:00

1999 بینراوە


په‌یامنێری كوردستان پۆست
دواى ئەوەى بۆماوەیەكى درێژ لەسەر نەوتى هەرێمى كوردستان مالیكى و بارزانى لێك توڕە بووبوون ئیمڕۆ بەهۆى فشارى وەزیرى بەرگرى ئەمریكا مالیكى و تاڵابانى و بارزانى لەدوكان كۆبونەوە بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەشداربوو لەكۆبونەوەكە بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كە كەكۆبونەوەى ئیمڕۆ هیچ دەرئەنجامێكى نەبوو بەڵكو تەنیا چەواشەكردنى لایەنى ئەمریكى بوو چونكە بەوتەى بەرپرسەكەى یەكێتى لایەنى ئەمریكى دەیەوێت عێراق بەئارامى جێبهێڵێت هاوكات نێردراوى كوردستان پۆست لەهاوینەهەوارى دوكان ڕوونیكردەوە كە
جلال و مەسحود و مالیكى بەقاقاى پێكەنین ڕۆژنامەنوسیانى بەشداربوشیان چەواشەكرد بەگوێرەى بەدواداچونەكانى كوردستان پۆست هیچ یەكێك لەو كەناڵانەى بەشداربوون لەم كۆنگرەیە ڕۆژنامەنوسیە بەشێوەیەكى وەها بابەتەكانیان لەسەر ئەم كۆنگرەیە نەكرد،
كوردستان پۆست لەچەندین سەرچاوەى تایبەتەوە ئەوەى زانیوە كەمالیكى لەم كۆبونەوەیە ساردبووە لەگەڵ مەسحود و لەكۆبونەوەكەى سلێمانیش مالیكى بەجلالى ووتووە كەناچاركراوە ئەگینا پیرۆزبایى لەمەسحود نەدەكرد.
بەگوێرەى زانیاریەكانى كوردستان پۆست مالیكى لەوكاتەى زانیویەتى بەرهەم ساڵح نابێتەوە سەرۆكى حكومەتى داهاتوو بۆیە ڕێڕەوى سەردانەكەى لەسەرى ڕەشەوە گۆڕیوە بۆ هاوینەهەوارى دوكان.
بەڕاى چاودێرانى سیاسیش نەچونى مالیكى بۆ سەرى ڕەش پێچەوانەى تەواوى سەردانەكانى ترى بەرپرسە بیانیەكانە بۆ هەرێمى كوردستان كەئەوان سەردانى سەرى ڕەش دەكەكن ئەویش سەردانى دوكانى كردوو چووە لاى جلال.
هەرپەیوەست بەم گۆڕانیاریانەى لەهەرێمى كوردستان ڕوویانداوە كوردستان لەبەرپرسێكى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە زانیویەتى كەهەریەكە لەجلال تاڵابانى و مەسحود بارزانى نەسریە تایبەتیەكەى(على باپیر و ێلاح الدین بهاالدینى و محمدى حاجى محمود و قادر عزیز)یان بڕیوە لەكاتێكدا پێشتر قادر عزیز و محمد حاجى محمود لاى جلال تاڵابانى و على باپیر و سەلاح الدینیش لاى بارزانى هەریەكەى مانگانە بڕى پەنجا هەزار دۆلاریان وەكو دیوەخانانە وەردەگرت،بەڵام بەهۆى ئەوەى كەلیستى چوار حیزبەكە بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم دەنگیان بەبارزانى نەداوە ئەم
نەسریەیان بڕاوە.ئەندامێكى نوسینگەى ئەمیندارى یەكگرتوى ئیسلامى سەرەڕاى ئەوەى هەواڵەكەى پشتڕاستكردەوە بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند بەهۆى ئەم نەسریە بڕینە لەماوەیەكى نزیكدا سەركردەى هەر چوارحیزبەكە ڕووبەڕووى گەورەترین گرفتى دارایى دەبنەوە،كوردستان پۆست بۆ بەدواداچوونى ئەم هەواڵە پەیوەندیكرد بەنوسیگەى على باپیرەوە سەرچاوەیەكى بەرپرس لەو نوسینگەیە ڕایگەیاند كەئەمیرى كۆمەڵیش ئەم پەنجا هەزار دۆلارەى بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆى بەكارهێناوە هیچ بەرپرسێكى باڵاى كۆمەڵى ئیسلامى لەوەرگرتنى ئەم پارەیەى على
باپیر ئاگادارنین.نێردراوى كوردستان پۆست لەوەزارەتى دارایى هەرێم سەرەڕاى ئەوەى بێئاگایى خۆى لەوەرگرتنى ئەم بڕە دۆلارانە دەربڕى ڕوونیكردەوە كە وەكو ئەوان زانیاریان هەبێت ئەم پارەیە لەبودجەى سەرۆكى هەرێم و سەرۆك كۆمارى عێراقەوە دەدرێت بەم چوار بەپرسەى كوردستان.
لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى تایبەت لەسلێمانى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كۆمپانیاى ووشە جارێكى تریش بەڕێوەبەرى كەناڵى(KNN)گۆڕى و كەلەدواى كوردە حسن جلال سەلاح ڕەشید ئەم پۆستەى وەرگرتبوو،بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێكە ئەم پۆستەى لێوەرگیراوەتەوە،پەیامنێرى گەڕۆكى هەرێمى كوردستان تائەوكاتەى كوردستان پۆست كارەكانى خۆى ڕادەگرێت و دووبارە دەست بەكاركردن دەكاتەوە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ڕووداوانەى لەهەرێمى كوردستان جێگەى سەرجن؟؟؟
پەیامنێرى گەڕۆكى كوردستان پۆست،
لەهەرێمى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە