یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


که‌سوکاری قوربانیانی سه‌نگه‌سه‌ر نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ده‌ده‌نه‌ ده‌ست سه‌رۆکی هه‌ریم له‌مه‌ڕ ڕاده‌ست نه‌کردنی عه‌باس بایز به‌

Saturday, 12.26.2009, 12:00

1157 بینراوە


له‌میانی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی بۆ شاری قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی کۆنه‌ موسته‌شاری به‌عس..
عه‌باسی بایزی باڵوو، نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ڕاده‌ستی مه‌سعود بارزانی ده‌کرێت..
له‌دوتوێی نامه‌که‌دا هاتوه‌ که‌ ئه‌م کۆنه‌ موسته‌شاره‌ ده‌یان تاوانی ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئه‌نجام داوه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاتر له‌ 150 که‌س ده‌بن بۆ دووسال ده‌چێت 47 داوای داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ تۆمار کراوه‌ هێشتا نه‌ک هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی یاسایی له‌گه‌ڵ نه‌کراوه‌ به‌ڵکو جارێکی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕیته‌ته‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر که‌ بۆ که‌سووکاری قوربانیان قابیلی قبوڵ نیه..‌
دوای وه‌رگرتنی نامه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی هه‌ڵگری نامه‌که‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌کردنیه‌وه‌..
به‌و هیوایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ ڕاده‌ستی دادگا بکات وبا یاسا له‌ کوردستان سه‌روه‌ر بێت..
که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی عه‌باس بایز له‌ سه‌نگه‌سه‌ر
26.12.09



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر