دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە ٢٠٢٠دا


بە خوا مامە ئەم جارەش خۆت فرۆشتۆتەوە !

Sunday, 05.24.2009, 12:00

15183 بینراوە


دوێنێ ئاگاداركراینەوە لە لایەن كۆمیتەی پێشمەرگەدێرینەكانی یەكیەتی كە ئەمڕۆ 22/5/2009 بەڕێز مام جەلال لە گەڵ پێشمەرگە دێرینەكان كۆدەبێتەوە ، كۆبونەوەكە لە شاری سلێمانی بوو لە هۆلی ڕۆشنبیبری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگەكانی سنوری بیتوێن و پشدەرو كۆیە ئامادەی بوون كە سەیارەیان بۆ دابینكرابوو لە لایەن كۆمیتەی پێشچمەرگەدیرینەكانی سنوورەكانیان .
دوای دوو سعات لە چاوەڕوانی بەڕێز مام جەلال هات و كۆبونەوەكە دەستی پێكرد بە چەند قسەیەكی جەمیل هەورامی كە بە ناوی ئێمەی كرد هەرچەندە ئێمە بێبەرین لەو وتانەی ئەو . ئەوەی بە لای ئێمەوە نامۆ بوو بوو ئەوە بوو مام جەلالی ئەمڕۆ وەك كادیرێكی پارتی دەردەكەوت و ڕیكلامی بۆ مسعود بارزانی دەكرد و داوای لێمان دەكرد كە لە هەڵبژاردن دا دەنگ بۆ ئەو بدەین .
بەڕاستی ئەوەی مام جەلال دەكات خیانەتێكە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانی وەك (سمایل وەرتی و علی نەبی و حسن كوێستانی و رەحمان سەیدەو شێخ شوان و ڕێباز).
بۆیە بەلێن دەدەین بە لیستی گۆڕان كە بە هەمان ئەو ڕۆحیەتەی كە كاتی خۆی تێكۆشاین دژی ڕژێمی بەعس و دوژمنانی یەكیەتی بە هەمان ڕوحیەت تێدەكۆشین دژی جاش بارزانیەكان و داوێن پیسان.
پێشمەرگەیەكی كۆنی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)