د.فواد مەعسوم براى لێپرسراوى كۆمیتەى یەكێتى سەروچاوە بەپارە دەكڕێتەوە،

Monday, 06/07/2009, 12:00

1945 بینراوە


بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەدكتۆر فواد مەعسوم ئەندامى مەكتەبى سیاسى و ڕاسپێردراوى یەكێتى بۆ سنورى پشدەر و بیتوێن برایەكى لوقمان مێرگەسەرى بەبڕى 1000دۆڵار كڕیوەتەوە بەووتەى ئەو بەرپرسەى یەكێتى فواد مەعسوم تەنیا ئەو بڕە پارەیەى بەخشیوەو هەرچى داواكارى هەیە هەمووى وەرگرتووە وەڵامى هیچى نەداوەتەوە بەپێى زانیاریەكانى كوردستان پۆست كەلەناو بەشى ڕێكخستنى مەڵبەندى هەشتەوە دەستى كەوتوون تائێستا نزیكەى 2500داواكارى ئاراستەى فواد مەعسوم كراوە بەڵام پێناچێت هیچیان جێبەجێبكات
ڕۆژى یەكشەممە كارگێڕێكى لقى یازدەى پارتى لەڕانیە هەواڵى سوكایەتى پێكردنى دكتۆر ڕۆژ نورى شاوەیس و محمود محمد و عیزەدین بەروارى لەلایەن هەزاران كادیرى توڕەى پارتیەوە پشتڕاستكردەوە و ووتى بەبڕیارى مەسحودبارزانى ئەم سێ ئەندامەى مەكتەبى سیاسى پارتى بۆ ئەم سنورە دانرابوون بەڵام بەهۆى ئەوەى لەلایەن كادیرانى توڕە لەلقى یازدەوە سوكایەتیان پێكرا پێناچێت هاتنیان بۆ سنورەكە هیچ ئەنجامێكى هەبێت ئەو كارگێرەى لق ئەوەشى بۆ كوردستان پۆست ڕوونكردەوە كەبەهۆى ئەم سوكایەتى پێكردنەوە هەرسێ ئەندامەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى هەڕەشەى لەسەركارلابردنیان لەهەڵۆى ئەحە سمێڵ كردووە هاوكات هەربەهۆى ئەم سوكایەتى پێكردنەوە هەر دوێنێ سێ ئەندامەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى سنورەكەیان بەجێهێشت و گەرانەوە هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە