كاتى ئەوە هاتوە چەكدارەكانى حیزبەكان بە سەركردەكانیان بڵێن (نــــــــــــــاااااا)

Tuesday, 26/04/2011, 12:00

1530 بینراوە





هەموو دەزانین هێزە چەكدارەكانى ناو هەرێم هەر ڕۆڵەى ئەم گەلەنو هى ئەم خاكو وڵاتەن، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆى خیانەتى سەركردەكانیانەوە لولەى چەكەكانیان كردۆتە سنگى هاونیشتمانیانى خۆیان هەر بە فرەرمانى سەركردەكانیان ئەم كارە ئەنجام ئەدەن بێ لێكدانەوە لە كاریگەریەكانى و لەترسى موچە بڕین.
هەروەها هەر دەزانین ئەوانەى كە چونەتە ڕیزى هێزە چەكدارەكانو چەكى بەناو (پاراستنى وڵات) پاراستنى حیزبەكانیان كردۆتە شان زۆربەیان ڕۆڵەى هەژارو فەقیرى وڵاتنو ڕۆڵەى گوندنشینەكانن كە كاتى خۆى سەدام وێرانى كرد بۆیان ئەمانیش بۆیان ئاوەدان نەكردنەوە لە كاتى پێویستو بانگەوازى بەچەكداربونى بۆكردن وەهیچ ڕێیەكى ترى ژیانیان بۆ نەهێشتنەوە تا هەمویان چەكدارى هەڵبژێرن. بەڵێ زۆر بە بێباكانەو بە منەتەوە موچەى چەكدارى بۆ بڕینەوە چەكى پاراستنى گەندەڵیەكانى خۆیانیان كردە شانیان. كە دەبوو ئێستا ئەوانە هەموو هەریەك لە گوندى خۆى خاوەنى ئەرزو ئاوو كشتوكاڵى خۆى بوایەو بەرهەمووى هەموو ڕوەكە خۆراكیەكانى ژیانى هەموومان لەلاى ئەوان بەرهەم بهێنرایە نەوەك لە وڵاتە دوژمنەكانى چواردەورمان كە چ ئێرانو سوریاو توركیا دەستیان سورە بە كوشتنى هەزارەها كوردو ئەمڕۆش هەموو بەرهەمە خراپەكانیان لەبەر نەبوونى كشتوكاڵى خۆمان بە مەمنونى لێیان دەكڕینو دەیهێنینە وڵاتمانەوە.
بێ لەمانە كە دەبوو هەریەك لەمانە لەبرى بەچكدارىكردنیان بارى گوزەرانیان هێندە لەباربكردایە تا توانى خوێندنى پلەكى تاڕادەیەك پەیمانگایان بەدەست بهێنایەو ئاستى ڕۆشنبییان لە هیى ئێستایان بە دەقات بەرزتربوایە، كاتێ ئەم كەسانە پلەى ڕۆشنبیرىو خوێندنى بەرزبكرێتەوە باشترو زیرەكانەتر دەتوانێ لەسەر ئەركە كۆمەڵایەتىو نەتەوایەتیەكەى بڕیاربدات، ئەوكات ناكەوێتە ئەم ڕەوشەى ئێستایەوە كە ملكەچى تەنها موچەیەكبێتو گەورەترین تاوانى لەبەرامبەر هاونیشتمانیانى خۆى پێ بكرێت لە پێناو بەرژەوندى تەنها چەند سەركردەیەك.
بۆیە لێرەدا دەبێ بە چاوێكى بەزەییانەوە بڕوانینە چەكدارەكانو هەوڵبەین كە ئەو ترسەى خراوەتە دڵیانەوە بڕەوێنینەوەو لەوەش تێبگات كە ئەو موچەیەى وەرى دەگرێ هیچ منەتى تێدانیە و لە گیرفانى سەركردەكان نیە دەبوو زۆر لەوە زیاتریان هەبوەایە نەوەك بە موچەى چەكدارى بەڵكو بە ئاوەدانكردنەوەى گوندەكایانو خۆشكردنى گوزەرانیان لە شوێنى خۆیان.
دەبێ بەرچاوى ئەوانە ڕونبكرێتەوە لەو تاواناى سەركردەكانیان پێیان تۆمار دەكەن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان براو خوشكى خۆیانو چیتر بە درۆو دەلەسەكانى سەركردەكانان سەرۆكەكانیان هەڵنەخەڵەتێن، لەوە زیاتریش با دەستیان سورتر نەبێ بە خوێنى هاوڕێو كەسوكارى خۆیان ئیتر كاتى ئەوە هاتوە لەبەرامبە سەرۆكەكانیان بڵێن (نــــــا) بەگم نــــــــایكەم براكەم ناكوژم خوشكەكەم ئازارنادەم مامۆستایانى زانكۆى مناڵەكەم ناگرمو سوكایەتى پێناكەم چیتر بە فە رمانى تۆ خیانەت لە گەلەكەم ناكەم. ئەمانە داواى مافى ڕەواى خۆیان دەكەن كە مافى منیشە.
گەر نا بەم هەڵوێستەى ئێستاتان دەكەونە بەر نەفرەتى گەلو لە پاش نەمانى سەركردەكانتان كە بۆ ئایندەیەكى نزیك چاوەڕێ دەكرێ ئێوەش بە سزاى خۆتان دەگەن لە ڕێى دادگاى گەلەوە نمونەى لەمانە زۆرە لە ناومێژوى گەلاندا ئامان سەد ئامان خۆتان نەخەنە بەر دادگاى گەل هێشتا كات بەبەریەوە ماوە با هەموومان بەیەكەوە بڵێن (نــــــــــــــا) بۆ گەندەڵى (بەلـــــــــــــــَێ) بۆ ئازادىو دادپەروەرى. روناك عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە