رەنگە بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم کاندید بکرێت!

Wednesday, 26/06/2013, 12:00

2525 بینراوە


ئەم هەواڵەم لە چەند خزمێکی خۆمەوە بەر گوێ کەوتووە، لەبەر گرنگی سەرچاوەکە بە پیویستمزانی بیگەینمە مالپەری کوردستانپۆست، هیوادارم ئێوەش بە چاککردنی رێنووسەکەی ئەگەر بە باشتانزانی بڵاوی بکەنەوە:
کۆمەلێ خزمم لەسەرۆکایەتی هەریم و دەزگای پاراستن لەسەری رەش کار دەکەن و بەلام لە ناخیاندا ئاواتەخوازی ئەو رۆژەن کە ئەو دەسەلاتە بگۆرێ، بۆیە زۆرجار دەردی دڵی خۆیان لەلای من و لەگەڵ یەکدا باس دەکەن ، لەم رۆژانە هەوالی ئەوەم لەو خزمانەم پرسی کە دەنگوباسی خۆ کاندیدکردنی سەرۆکایەتی هەریم و کاندنیدکردنەوەی بارزانی لای ئیوە چییە ؟ لە وەڵامدا وتیان ئێمەش بەتەواوی نازانین هەر ماوە ماوە سیناریۆیەک دادەریژرێ و دوایی سینارێویەکی دیکە دەهێننە پێشێ، ئەویش بەپێی رووداو و لێدوانەکان. لە نویترین سیناریۆ کە ئێمە گوێبسیتی بووینە و باس دەکرێت، بەلام ئەوەش نازانین جێبەجێ دەبێت یان نا؟

پارتی ویەکێتی لە نیوان خۆیان رێک کەوتون، کە سەرۆکایەتیەکان ئالۆگۆر بکەن ، بەوەی سەرۆکایەتی هەریم بدرێتە یەکیتی، لە ژێرەوە پارتی و یەکیتیش بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بەرهەم ساڵحیان کاندید کردووە، کە دواتر دەسەلاتی جێگرەکەی دەدرێتە پارتی، لە بەرامبەریشدا بارزانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەردەگرێ . بەلام ئەمەش هەوڵێک لە هەوڵانە، کە ئیستا لە ناو پاراستندا باوە، چونکە ئامانجی پارتی ئەوەیە
یەکێتی و ئۆپزیسیۆن بەگشتی، گۆران بەتایبەتی رووبەروی دژایەتی یەکتر بکاتەوە. بارزانی ترسی هەیە، ئەگەر خۆی کاندید بکات، ئەوا گۆران نەوشیروان کاندید بکات، بەمە زۆر لە یەکێتییەکان دەنگی پێدەدەن ..
لەبەردەوامی گفتوگۆکاندا پرسیم: بەلام ئەوا میدیای ئەهلی و رووداو دەلێن بەرهەم ساڵح و چەند ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتیی لەبەرامبەر پارتییدا توندن و دژی سیاسەتی بارزانیین! تەنانەت وا داوا دەکەن سیاسەتییان لەبەرامبەر پارتی توندتر بێت و چیتر سازشیان بۆ نەکەن . لە وەڵامدا یەکێک لەو کەسایەتییانەی پارستن وتی: ئەوە بەشێکە لەریکلام بۆ بەرهەم سالح کە هەندێ لە میدیاکان لە نەزانینەوە دەکەونە ناو گەمەکەیە، بەلام هەشیانە بە بەرنامە کار بۆ ئەوە دەکەن، بەلام لە هەموو حالەتێکدا ئیستا بارزانی لە ناو قەیراندایە هەست بەوە دەکات زەمەنی ئالتونی بەرەو ئاوابو دەروات.

سەرنجی کوردستانپۆست: ئێمە دەستکاری شێوازی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵەمان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە