.د. زانا ئەندام پەرلەمانى نوێى كوردستان لەسەر لیستى گۆڕان..بە بڕواى من هەموو مزایادەكردنێكى ئۆپۆزسیۆن لە گەڵ بەشدارى كردنى دەسەڵاتدا مایە پ�

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

2300 بینراوە


.د. زانا ئەندام پەرلەمانى نوێى كوردستان لەسەر لیستى گۆڕان

.بە بڕواى من هەموو مزایادەكردنێكى ئۆپۆزسیۆن لە گەڵ بەشدارى كردنى دەسەڵاتدا مایە پوچ بونى ئۆپۆزسیۆنەكە دەگەیەنێت لە لایەك لە هەمانكاتدا كەم بونى ڕێژەى لایەنگران و هەوادارانى ئەو پارت و لایەنەش دەگەیەنێت كە دێتە ناو حكومەت و بەڵام ناتوانێت هیچ ڕۆڵێكى فعلى ببینێت لە ئەداى حكومەتدا

دیدارى: ژیار عمر

یەكگرتوو: پێناسەت بۆ ئۆپۆزسیۆن چیە؟

د.زانا:بە شێوەیەكى گشتى لە سیستمى پەرلەمانى كاتێك كە باس لە چەمكى ئۆپۆزسیۆن دەكەین باس لەو ڕەوت و پارت و قەوارانە دەكەین كە بەشدارى ناكەن لە حكومەتدا وە لە هەمان كاتدا بونیان هەیە لە ناو خودى پەرلەماندا بەو اعتبارەى كە ئەوان نوێنەرایەتى ژمارەیەكى كراو لە خەڵكان دەكەن لە كۆمەڵگا لە هەمانكاتدا وەك چاودێرێكیش وان بەسەر ئەداى حكومەتدا بەڵام بونیان نیە لە ناو حكومەتدا بەڵام بونى هەیە لە ناو پەرلەماندا..هەندێ جارى تر لە ناو پەرلەمانیش بونى نیە بە هۆى ئەوەى كە نەیتوانیوە ڕێژەیەكى پێویست لە دەنگ بە دەست بهێنێت تا بگاتە پەرلەمان.

یەكگرتوو:جۆرەكانى ئۆپۆزسیۆن چین ئایا دەكرێت بەتاكە كەس بوترێت ئۆپۆزسیۆن؟؟

د.زانا: دەكرێت ئۆپۆزسیۆن پۆلێنێكیان بۆ بكەین .. ئۆپۆزسیۆنەكان دابەش دەبن بەسەر دوو تەوەردا.1- ئۆپۆزسیۆنێك هەیە لە دەرەوەى پەرلەمان

2-ئپۆزسیۆنێك هەیە لە ناوەوەى پەرلەمان.

بەشێوەیەكى گشتى دەكرێت بە تاكە كەس بوترێت ئۆپۆزسیۆن بەڵام لە ڕووى دەستوریەوە تەنها بە لایەنێك یان قەوارە دەوترێت ئۆپۆزسیۆن.

یەكگرتوو: بە پێى ئەو پێناسەیەیە بەڕێزت بۆ ئۆپۆزسیۆنت كرد و پۆلێنت كرد دەتوانرێت بوترێت پێشتر لە كوردستاندا ئۆپۆزسیۆن بونى نەبوە یاخود بونى هەبووە؟

د.زانا:ئەگەر بگەڕێنەوە لە ناو پەرلەماندا ئۆپۆزسیۆنمان نەبووە بەڵام دەكرێت بوترێت لە دەرەوەى پەرلەمان هەمان بووە.لە ڕێگەى كۆمەلێك سەندیكا بوبێت ڕەنگە لە ڕێگەى ڕۆژنامەى ئازاد بوبێت ڕەنگە لە ڕێگەى كۆمەڵێك ڕەوت بوبێت كە نەیتوانى بێت بگاتە پەرلەمان. بەڵام ئەگەر بە مانایەكى تر بڵێیین ئایا ئۆپۆزسیۆن بونى هەبووە لەناو پەرلەماندا .بە دڵنیایەوە بەو مانا باوەى كە هەیە لە چوارچێوەى فقهى دەستوریدا ناتوانین بڵێین ئۆپۆزسیۆنێكمان هەبووە لە ناو پەرلەماندا كە كارا بوبێت چونكە ئەگەر دیقەتى پێكهاتەى حكومەتى پێشوو بدەین دەتوانین بڵێین ئەو لایەن و قەوارانەى كە لە ناو پەرلەماندا بوون لە هەمانكاتدا بونیان لە ناو خودى حكومەت لە بەرئەوە ئەم چەمكى ئۆپۆزسیۆنى نەهێشتبوو لە ناو پەرلەمانى كوردستاندا.بە تایبەت لە خولى دووەمى پەرلەماندا.

یەكگرتوو: ڕۆڵ و كاریگەرى ئۆپۆزسیۆن لە ئێستادا لە چیدا دەبینیت؟

د.زانا : گەورەترین ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن . من ناڵێم ئۆپۆزسیۆن هەمیشە بریتى یە لە ڕەخنەگرتن. بەڵكو بریتیە لە تعبیر كردن لەو كەمینەیەى كە لە ناو كۆمەڵگادا كە نەیتوانیووە زۆرینە پێك بهێنێت. ئەگەر دیموكراسیەت بریتى بێت لە حكومى زۆرینە لە هەمانكاتدا كەمینەیەكمان هەیە ڕەنگە نەیتوانى بێت فەرمانڕەوایى بگرێتە دەست. بۆیە ئەویش دەتوانێت نوێنەرایەتى شەریحەیەكى گرنگ بكات لە چوار چێوەى كۆمەڵگادا لە هەمانكاتدا چاوێكى كراوە بێت بەسەر ئەداى حكومەتدا بۆ ئەوەى بتوانێت بە باشترین شێوە حكومەت ناچار بكات پابەند بێت بەو بەڵێنانەى كە خۆى بە خەڵكى داوە. نەریتێك هەیە لەسەرجەم وڵاتانى جیهاندا بەوە ناوزەند دەكرێت دەڵێن دەسەڵاتى ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنى سبەینێیە. ئۆپۆزسیۆنى ئەمڕۆش دەسەڵاتى سبەینێیە. كەواتە هەمیشە ئەم چەمكە بریتى یىە لە ئاڵگۆڕكردنێكى ئاشتیانەى دەسەڵات.لەسەر بنەماى زۆرینەو كەمینە لەسەربنەماى گەیشتنە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن . عادەتەن ئەوانەى زۆرینەن حكومەت تشكیل دەكەن ئەوانەى كەمینەن هەمیشە دەبنە ئۆپۆزسیۆن. جارى وا هەیە حكومەتەكە دەبێتە حكومەتى اتلافى . لەم حكومەتەدا ئۆپۆزسیۆنەكانیش بەشداریان پێدەكرێت بەڵام لە ساتەى كە دێنە ناو حكومەتئیتر وەك ئۆپۆزسیۆن مانایەكیان بۆ نامێنێتەوە بۆیە دەتوانین بڵێین چاوێكە لە هەمانكاتدا ڕێگریكارێكە بۆ بەردەم لادانى حكومەت یاخود دەسەڵاتى زۆرینە لە بە عاقاربردنى دەسەڵات بە عاقارێكى هەڵە لە هەمانكاتدا گوزارشت كردنە لە بەشێك لە كۆمەڵگا كە ڕەنگە لەم قۆناغەدا وەك كەمینە دەربكەون. كەمینەش بە ماناى ژمارە نەك پێكهاتەیەك. وەكو لە ڕوى ژمارەیانەوە نەیانتوانیووە دەنگى زۆرینەى خەڵك مسۆگەر بكەن. لە هەمانكاتدا پێداگرى كاربێت لەسەر ڕێك كردنەوەى ئاراستەكانى حكومەت بەو ئاڕاستەیەى كە حكومەت بتوانێت گوزارشت كارێك بێت لەو شەریحەیەى ئەویش با خۆشى لەناو حكومەتدا نەبێت.

یەكگرتوو: ئەو دەستەواژەیەى كە زۆرجار لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەوەى كوردستان پێویستى بە ئۆپۆزسیۆنێكە پشگیرى لە دەسەڵات بكات و بە بیانوى پاراستنى ئەزمونەكەمان خوێندنەوەى بەڕێزتان بۆ ئەم دەستەواژەیە چى یە؟؟

د.زانا : بە دڵنیایەوە ئەم دەستەواژەیە هەڵەیە بە داخەوە لەكوردستاندا نەریتێكمان نیە بۆ پەسەندكردنى ئۆپۆزسیۆن چەمكى بەشدارى كردنى سیاسى بریتى یە لە كۆمەڵێ فعالیات ارادى كە لە لایەن خەڵكەوە دەكرێت لە دوو ئاستدا بەدى دەكرێت :ئاستى یەكەمیان دەكرێت بریتى بێت لە پشگیرى كردنى دەسەڵات , بەڵام ئاستى دوەمیان كە پێى دەوترێت بەشدارى كردنێكى نا تقلیدى هەموو هەوڵەكان بۆ تجاوز كردنى دەسەڵات لە مەوداى یاسایى خۆی بریتیە لە بەشدارى كردنێكى زۆر كارا. معارزە ماناى ئەوە نیە هەمیشە دژایەتى حكومەت بكات وە بە پێچەوانەشەوە هەمیشە پشگیرى حكومەت بكات. دەكرێت ئەمڕۆ بۆ نمونە ئۆپۆزسیۆن بین بەڵام لە هەندێ لە هەڵوێستەكاندا ئەو پەڕى پشگیرى لە حكومەت بكەین لە كاتێكدا وجودیشمان نەبێت لە حكومەتدا. كەواتە سەربەخۆیى لە بڕیار دان لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن ئەمە گەرەنتى بونى ئۆپۆزسیۆنە. بەڵام ئەگەر بەشێك بیت لە دەسەڵات ناتوانیت هەڵوێستى ئۆپۆزسیۆن بنوێنیت ئەو كات دەوترێت بیرو ڕایەكى جیاواز لەناو دەسەڵاتدا هەیە.بەداخەوە تا ئێستا لە هەرێمى كوردستاندا دەسەڵات بەوشێوەیە سەیرى ئۆپۆزسیۆن دەكات بەو جۆرەى كەخۆى دەیەوێتئۆپۆزسیۆن وا مامەڵە بكات.بەیە وەك وتت لە وتەى زۆر لە سەركردەكاندا دەڵێن ئێمە ئۆپۆزسیۆن قبوڵ دەكەین. بەڵام ئۆپۆزسیۆنێك كە پشگیرى ئێمە بكات .بەڵام ئۆپۆزسیۆن بەو مانایە دروست نابێتكە دەسەڵات دەیەوێت . بەڵكو بەو مانایە دروست دەبێت كە خۆى دەیەوێت .كەواتە ئەمەیە نەریتێكى هەڵە كە هەمیشە دەسەڵات پشگیرى لە بونى ئۆپۆزسیۆن بكات بەڵام ئەو ئۆپۆزسیۆنەى كە خۆى داواى دەكات نەك ئەوەى كە ناڕەزایى جەماوەر كۆدەكاتەوە كەواتە لەم دۆخەدا بەتایبەتى ئەگەر ئەم فكرەیە جێ بەجێ بكەین بەسەر هەرێمى كوردستاندا ساتێكى زۆر گرنگە ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەدا بە بڕواى من زۆر قورسترە لە خودى دەسەڵات خۆى چونكە دەتوانرێت بۆ یەكەمین جار لە هەرێمى كوردستاندا ناڕەزاییەكى ڕێكخراو دروست بكرێت لە ژێر سەقفى پەرلەماندا كە بتوانێت چاوى خەڵك بێت واتە بەرە بەرە ئەم دەستەواژەیە كۆدەكرێتەوە بەڵام لە هەمانكاتدا ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵێكى كارا دەگێڕێت لە بەشدارى كردنى سیاسى.

یەكگرتوو:پێتان وایە هەڵبژاردن چەمكى گێرە شێوێنى و دەستى دەرەكى لە پشت بوون ....كەپێشتر هەموو ئەمانە بە لایەنى دەرەوەى دەسەڵات دەوترا بگۆڕێت؟؟

د.زانا : ئەم هەڵبژاردنەى 25-7 بە ئەنجام گەیەنراوە هەموو ماناكانى گۆڕى .چونكە ئەگەر ئێمە ژمارەى ئەو ڕەوتو لایەنانە باس بكەین كە دەنگى هاوڵاتیانیان بە دەست هێناوە ژمارەیەكى زۆرە بە حوكمى ئەوەى ئەوەى ئێمە پێشتر نەریتێكمان نەبووە ئەزانین نزیكەى نزیكەى 104 ئەندامیان وەكو یەك كوتلە دابەزیون ئەوانى دیكەش وەك كۆتایەك بۆیان دابەشكراوە. كەواتە ئەوەى پێشتر هەموى ڕێكەوتنێك بووە لە دەرەوەى پەرلەمان لەبەرئەوە من بە هیچ شێوەیەك ناتوانم بڵێم ئۆپۆزسیۆن هەبووە لەناو پەرلەمانى ڕابردوودا. بە استسناى یەك دوو لیست نەبێت كە توایویانە لە هەڵبژاردنى ڕابردوودا كورسى بە دەست بهێنن من باس لە توركمان و ئاشورى و كەمینەكانى تر ناكەم كە ئە ئەوان كۆتان بەڕێژەیەكى دیارى كراوى خۆیانیان هەیە لەناو پەرلەماندا.. بۆیە ئەوەى لە ڕابردوودا هەبوە ناتوانین بڵێین بە مانایەكى تەواوو كامڵ ئۆپۆزسیۆنێكى راستەقینە بووە .ئەم ئۆپۆزسیۆنەى دواى هەڵبژاردن چیتر لە فەزایەكدا نامێنێەوە كە لە دەرەوەى حیاتى سیاسى هەرێمى كوردستاندا بێت.چیتر لەناو دام و دەزگاكاندایە ..بۆیە ئێمەین كە داوا دەكەین یاساكان وەك خۆى جێ بە جێ بكرێت.بە بڕواى من دەسەڵات ناتوانێت لەسەرهەمان ڕەوت بڕوات چونكە هەڵبژاردنەكان خۆى لە خۆیدا بەڵگەى ئەوەن كە ئەم لایەنانە شرعیەتیان لە خەڵكەوە وەرگرتووە نەك لە دەرەوە كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ئەمەى سەلماند نەك ئەمان لە گیرفانى خۆیانەوە هێنابێتیان. ڕەنگە پێشتر ئەم قسەیە ڕاست بوبێت لایەنێك وتبێتى من دەنگە خەڵكیم لە گەڵە ئەوان بڵێن سندوقى دەنگدان سەنگى مەحەكە. ئەوا لێرەدا سەلماندى سەرەڕاى بونى جەندەها سەرپێچى لە كاتى هەڵبژاردنەكان.لە هەمانكاتدا هەر ئەو هەڵبژاردنانە سەلماندى كە ئەو پارت و لایەنانەى وا چاوەڕوان دەكرێت ببنە ئۆپۆزسیۆن شرعیەتیان لە خەڵكەوە وەرگرتوە هاوشێوەى دەسەڵات كە شرعیەت لە خەڵكەوە وەردەگرێت. بۆیە دووبارە كردنەوەى ئەو ڕیتمە بە بڕواى من دەسەڵاتیش خۆى گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەى كە لە بەرژەوەندى خۆیشى نیە نەك پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان.

یەكگرتوو: ئەو بنەماو مەرجانە چین كەلایەنێك بچێتە ناو دەسەڵات پێویستە لە بەرچاو بگیرێت؟؟

د.زانا : بێگومان كاتێك هەرلیستێك زۆرینەیەك بەدەست دەهێنێت بۆ ئەوەى بتوانێت كەمترین ناڕەزایى لە خۆى دوور بخاتەوە هەوڵ دەدات كەمترین ناڕەزایى بهێڵێتەوە بۆیە هەوڵ دەدات جۆرە تماعێك بخاتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن یان ئەو پارت و لایەنانەى كە كورسى كەمیان بە دەست هێناوە بۆ دروستكردنى حكومەتى اتلافى.بۆیە هەوڵدانى دەسەڵات بۆ بەشدارى پێكردنى لایەنەكان ناكرێت هەمیشە بە كارێكى سلبى سەیر بكەین.چونكە زۆر ئاساییە بەڵام لێرەدا ئەو مەرجانەى كە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دایدەنێن ئەوانە چین بۆ بەشدارى كردنیان ئەمە هەندێك جار كێشە دروست دەكات. بۆیە سەیردەكەین پارتێكى ئۆپۆزسیۆنە ژمارەیەكى زۆر دەنگى پێدراوە بەڵام ئەو مەرجانەى كە دایدەنێن لە بەرژەوەندى خەڵك نین مەرجەكان شخێین كەواتە مەرجەكانى بەشدارى كردن گرنگن .بۆیە ئەو سازش كردنانە پەیوەندى بە خەڵكەوە هەیە؟ئایا كەمكردنەوەى مافى خەڵكیە یان زیادكردنێتى ؟ئایا بەرژەوەندى گشتى لە بەرچاو دەگیرێت یان تایبەت؟؟ ئەگەر ڕەچاوى ئەمانەكران ئەوا زۆر ئاساییە با اتلافات و هاوپەیمانیش هەبێت.دەبێت ئەوەش بزانین كە هەمیشە خەڵكێك لە دەرەوە هەیە چاودێرە بەسەر ئەداى حكومەت خۆى و بەسەر ئەداى ئەو پارتانەى كە بەشدارین كردووە لە حكومەت بۆیە دەمانبینى لە كابینەى رابردوىو چەند وەزیرێكى بێ وەزارەت هەبوو تەنها ئەو وەزیرە ڕاتبێكى وەردەگرت و لە بەرامبەر ئەو ڕاتبەدا هیچ ئەدایەكى فعلى نەبوو چونكە بڕیاردرابوو وەزیرێكت بدرێتێ نەك وەزارەتێك كەوەزارەتت نەبوو واتە نە قاچت لەسەر زەویە نە سەریشت لە ئاسمان. هەر مجرد ئەوەیە كەتۆ ناوێكت هەیە بەشداریت پێ كراوە لە كابینەیەكى حكومەتدا بۆیە ناكرێت دەورى ئۆپۆزسیۆن ببینیت ئەگەر ویستت سكاڵا بكەیت ئەبێت لە كۆبونەوەكانى ئەنجومەنى وەزیران سكاڵا بكەیت نەك لە دەرەوە. بە بڕواى من ئەو پارت و لایەنانەى كە ژمارەى كورسیەكانیان كەمە دەیانەوێت ڕۆلى ئۆپۆزسیۆن ببینن ئەوا ئەم قۆناغە زۆرگرنگ و هەستیارە چونكە ئێمە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى كوردستان و پەرلەمانى عیراق لە پێشە. مێداقیەتى ئەم پارپارت و لایەنە سیاسیانە زۆر بە ئاشكرا دەردەكەوێت .خەڵكێك كە دەنگێكت دەداتێ بۆ ئەوە دەنگت ناداتێ كە تۆ وەزیرێكى بێ وەزارەت وەربگریت یاخودلە كابینەكەدا بەشدارى كردووە كە هیچ ڕۆڵێكى فعلیت لە سیاسەتى حكومەت و بەشدارى خەڵكى نەبێت لە بونیادنان و بەشدارى كردنى خەڵك لە كایە جیاوەزەكاندا.لە بەرامبەر ئەو هەموو ناڕەزاییەى كە خەڵك لە بەرامبەر حكومەت و دەسەڵات هەیەتى. لە بەرئەوە دەبێت بە لامانەوە گرنگ نەبێت كێ دەچێتە سەر حكوم دەبێت بە لامانەوە گرنگ بێت كە چونە سەر حكوم چ دەكەن..بۆیە لەسەرچى ڕێك دەكەون ئەمە گرنگ ترە لەوەى كە كە بڵێێین چۆن ڕێك دەكەون. بۆیە ئەمەش یەكێكە لەو پەیامانەى كە ئۆپۆزسیۆن لە گەڵ خۆیدا دەیهێنێت ..بە بڕواى من هەموو مزایادەكردنێكى ئۆپۆزسیۆن لە گەڵ بەشدارى كردنى دەسەڵاتدا مایە پوچ بونى ئۆپۆزسیۆنەكە دەگەیەنێت لە لایەك لە هەمانكاتدا كەم بونى ڕێژەى لایەنگران و هەوادارانى ئەو پارت و لایەنەش دەگەیەنێت كە دێتە ناو حكومەت و بەڵام ناتوانێت هیچ ڕۆڵێكى فعلى ببینێت لە ئەداى حكومەتدا. بۆیە هەڵبژاردنى 25-7 لە نەغمەى دەسەڵاتدا كە گلە ییان ئاراستەى ئەو لایەنانە دەكرد كەوەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەردەخست و لە ناو حكومەتدا بوون گللەیى ئەوەیان لێ دەكردن دەیان وت بەڕۆژ لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنن بەشەو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندان ڕەنگە ئەمە وەك تێبینیەكى خۆم بەشێكى لاوازبونى لیستى چاكسازى لە بەدەست هێنانى دەنگى خەڵك سەرەڕایى ئەو سەرپێچیانەى كە كراوە ئەوە بێت كە ئەو پارت و لایەنانەى لەناو ئەو لیستەدان لە ئەزمونى چوار ساڵى ڕابردوودا نەیانتوانیوە لە ناو پەرلەماندا وەك ئۆپۆزسیۆن بن لەناو حكومەتیشدا ڕۆڵێكى ئەوتۆ بگێڕن كە تعبیر لە ارادەى جماوەرەكەى خۆیان بكەن لەناو حكومەتدا ئەمەیە وەك پێشتر وتم نەقاجت لە زەویە و نە سەرت لە ئاسمان

یەكگرتوو:بەڕاى بەڕێزتان بیت وانیە عقلیەتى دەسەلات لە ڕابردوو بە جۆرێك بووە كە بجوكترین لادان و جیاوازى لە گەلى سوتانى بارەگاو تەقەكردن و گرتنى بەردەم بارەگاو دەزگاى ئەو لایەنە دەرئەنجامەكەى بووە وەك لە بادینان2005 یاخود بڵێین ئەو چوار لایەن پێشتر لە دەسەڵاتیان ڕانەبینیووە كە وەك ئۆپۆزسۆن خۆیان یەك لا بكەنەوە؟؟

د.زانا :بەڵێ بەس خۆ نابێت ئۆپۆزسیۆن بناغەى كارەكانى لەسەر(رد فعلەكانى)دابنێت ئەمە كێشەكەیە. ئەو نمونەیەى بەڕێزت ئاماژەت پێدا ئەمە بەڵگەیە لەسەر نەبونى نەریتێكى دیموكراسى تایبەت بە مامەڵە كردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا. ئێمە زانیمان ئەو ڕوداوە لە بەر ئەوە بوو كە یەكگرتوو بەلیستێكى جیا بۆ پەرلەمانى عیراقى دابەزى نەك كوردستان كە لەگەڵ خۆیاندا بوو ..بە بڕواى من ئەمە دەبێتە پێشینەیەكى زۆرباش بۆ یەكگرتوو كە ئێستا لە ناو لیستى چوار حزبەكەدایە بەوەى هەموو ئەو شتانەى لە ڕابردودا ڕویداوە بە هەند وەربگرێت ئەبێت هەڵوێستەكان پێش وەخت یەكلایى بكرینەوە نەدرێتە دەست موقفى حكومەت لە بەرامبەریدا.

یەكگرتوو: سەبارەت بەكارى ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى داهاتووى كوردستاندا تا چەند كارى هاوبەشى هەردوو لیستى گۆران و خزمەتگوزارى لە پەرلەماندا كاریگەرى باشترە وەك بە تەنها؟

د.زانا :سەبارەت بە ژمارەى كورسیەكان تاژمارەى كورسى ئۆپۆزسیۆن زیاتر بێت دەتوانین دەنگێكى باشتر بە دەست بهێنن.ئەگەر ئەو دوولیستە نەچنە حكومەت كە ئێمە وەك لیستى گۆڕان خۆمان یەكلا كردۆتەوە كە بەشدارى حكومەت نەكاتبۆیە گەورەیى لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى لەوەدایە كەلەم خولەى پەرلەمان وەك ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە.چونكە بائەم ڕیتمەش تاقى بكاتەوە لە بەر خاترى ئەوە نا كە ئۆپۆزسیۆنێك بێت لە بەر خاترى مێداقیەتى ئەو جەماوەرەى كە دەنگى پێداوەئێمە دەزانین هەڵبژاردنى پێش وەخت لە ئارادایە بەڵام دەبیەكگرتوویەكگرتوویەكگرتوویەكگرتوویەكگرتوویەكگرتووێت تعمولى ئەوەش بكات كە ڕوبەڕوى چەندین تەنگ و چەلەَمەو پێهەڵچنین دەبێتەوە. دڵنیام ئەو بیرمەندانەى كە لەناو لیستى خزمەتگوزاریدان دەگەنە ئەو دۆخەى كامیان باشترە. بەڵام من واهەست دەكەم بە ئۆپۆزسیۆنى بمێننەوە نەك بچنە ناو حكومەت.

یەكگرتوو : وەك ئەندامێكى لیستى گۆڕان تاچەند پێك هێنانى فراكسیۆنێكى ئۆپۆزسیۆن لە لایەن هەردوو لیستەوە ئەگەرێكى چاوەڕوانكراوو نزیكە؟؟

د.زانا :خۆى نەچونە ناو حكومەتى لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى خۆى لە خۆیدا هەنگاوێكى گەورەیە با دوو لیستیش بین لە ناو پەرلەمان.من دلنیام تا ژمارەى ئەندامانى ئۆپۆزسیۆن لە ناو پەرلەماندا زیاتر بێت ئۆپۆزسیۆن زۆر كاراتر دەبێت.بۆیە ئێمە وەك لیستى گۆڕان هەمووكات دەرگامان كراوە بووە.

یەكگرتوو: بۆچونى تاكەكەسیت لەسەر ئەنجامى كۆتایى هەڵبژاردنەكان چى یە؟؟

د.زانا : بە داخەوە سەرەڕایى ئەو هەموو خروقات و سەرپێچیانەى لەلایەن دەسەڵاتەوە چ لە ڕۆژى دەنگداندا چ لە كاتى جیاكردنەوەى دەنگەكاندا ئەنجامدرا بەڵام ارادەیەكى نوێ سەرى هەڵدا. وە كۆمسۆن نەیتوانى لە ئاست ناوى خۆى بێت و بیپارێزێت. نەتوانى سەربەخۆ بێت نە توانى باڵا بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە