جوینه‌وه‌ی رشانه‌وه
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
3265 بینراوە
له‌و رۆژه‌وه
که راستییان تیا نه‌ماوه
به‌رنامه بێت
شیعر بێت یان لاوانه‌وه
له‌م بازنه‌یه تێ ناپه‌ڕێت:
جوینه‌وه‌ی رشانه‌وه.
2007-04-22
شه‌رمه‌زاریی
ره‌گیان بڕیت
قه‌دت نه‌یکرد به هاوار
ئێستا تۆ چیت؟
قوتووه به‌تاڵی
سه‌ر شه‌قامی شار.
له‌م سه‌ره‌وه بۆ ئه‌و سه‌ر
به ده‌م نوکه شه‌قه‌وه
رۆژانه دێیت و ده‌چیت
ئێوارانیش به عه‌ره‌ق
پێک پێک خۆت پڕ ده‌که‌یته‌وه
پێت وایه کێشێک هه‌ر ده‌ده‌یت به خۆت
که‌چی کاتێک
ره‌شه‌بایه‌ک لێت هه‌ڵده‌کات
به تلاوتل به‌ره‌و چاڵی خۆڵت ئه‌بات.
شه‌وانه دڵ پڕ له رق، ده‌م به جنێو
پێخه‌فه‌که‌ت لێ ده‌بێته جنۆکه و کێو
بۆ سه‌بوریی سه‌ر ده‌که‌یته
سه‌ر گۆشت و چێشت
ورگ زل و
خوێنت چه‌ورو
زه‌ختت به‌رز
تۆ خواردن ده‌خۆیت و
خواردنیش تۆ.
به رۆژ نێچیری دائیره‌و بازاڕ
شه‌ویش زه‌لیلیی ئه‌شکه‌نجه‌ت ئه‌دات
سه‌ر ده‌که‌یته سه‌ر سه‌رین
چاوه‌ڕێی مردن ئه‌که‌یت
ته‌گبیر بۆ ژینت بکات.
2009-02-27
ناله
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست