حیزبه‌کانی ئێمه ‌حیزبنین به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی یه‌که‌م

Saturday, 30/04/2011, 12:00

1574 بینراوە





به‌ڕێزان من وه‌ک چاودێرێک له‌ دووره‌وه‌ 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆم ده‌رکه‌وت که‌ حیزبه‌کانی ئێمه ‌حیزبنین به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ میلیشیای چه‌کدارن، کۆمه‌ڵێک که‌ تووشی مرۆڤ کوشتن ئیتر به‌ هه‌ق یا ناهه‌ق تووش بوون، ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ مه‌به‌ستێکی عاتیفی و نیشتمان په‌روه‌ری، به‌ڵام بێ گوومان که‌ مرۆڤ ده‌ستی دایه‌ کارێکی وا نه‌ک قیروسیا له‌و ڕوداوانه‌ ده‌کا، به‌ڵکو ئامه‌ده‌یه‌ واز بێنێ له‌ ژیانی خۆی و له‌وانه‌یه‌ بکوژرێ. له‌ ساڵی 1982 که‌ ووڵاتم به‌جێ هێشت به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌، زۆرحه‌زم ده‌کرد که‌ بچمه‌ شاخ و شه‌ره‌فی تێکۆشانی پێشمه‌رگایه‌تی بگرمه‌ ده‌ست وه‌ک هه‌زاره‌ها له‌ هاو ووڵاتیان و براده‌ران و خزم و که‌س و کار، به‌لام که‌سێکی نزیکم له‌ده‌ره‌وه‌ له‌ناو یه‌کیه‌تی دا پێشمه‌رگه‌ بوو، له‌ ماوه‌یه‌کدا که‌ دێهاته‌کان نه‌مابوو، پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت خواردنی ده‌ست ده‌که‌وت، وه‌ک جارێکیان ئه‌و زه‌لامه‌ باسی کرد که‌ خۆی پێش مه‌رگه‌ بوو ووتی: برا به‌خوا نه‌یه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ چاکتره‌، وا ئێمه‌ نانمان ده‌ستناکه‌وێ بیخۆین، به‌ڵام که‌ ده‌چینه‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی سه‌یرده‌که‌ین زه‌لام له‌ په‌ڕی مریشک و قه‌ل هه‌ڵ ده‌خلیسکێ، ئێمه‌ش له‌ ناوچه‌ی به‌رزنجه‌ شه‌وی وا هه‌یه‌ به‌س نانی ووشک و چای تاڵ زیاترمان ده‌ست ناکه‌وێ. به‌هه‌رحاڵ، به‌ته‌واوی ئه‌وبۆچوونه‌ ڕاست بوو، که‌ کورد سه‌رکرده‌ی زاناو لێهاتووی نی یه‌ و به‌تایبه‌ت به‌زه‌قی ده‌رکه‌وت له‌ کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا که‌ ئێران هه‌ڵه‌بجه‌ی گرت و یه‌کیه‌تی وئیسلامیه‌کان پێش پاسداره‌کانی ئێران که‌وتن بۆ گرتنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌وکاره‌ساته‌ دڵ ته‌زێنه‌ڕوویدا، شناسنامه‌ی ڕاستی ئه‌وحیزبانه‌ ده‌رکه‌وت بۆ‌ خه‌ڵکێکی زۆرو به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌رله‌کاتی ڕووداوه‌که‌دا چه‌ند بریندارێک گه‌شتنه‌ له‌نده‌ن و خۆم گه‌یانده‌ لایان و باسی ڕاستی ڕووداوه‌که‌یان بۆکردم. له‌وکاته‌وه‌ ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌وانه‌جاشی خومه‌ینی بوون نه‌ک پێش مه‌رگه‌ی کورد، که‌ به‌ پێی ویستی کۆماری شه‌یتانی ئێران، به‌زۆری هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یان هێشته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک بکوژرێ بۆ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی ئه‌و ڕووداوه‌ بۆ مه‌به‌ستی ڕژێمی فاشی ئێران دژی فاسی سه‌ددام. زۆرسه‌یره‌ تا ئێستا ڕووداوی وا له‌مێژوی شه‌ڕو شۆڕشی هیچ ووڵاتیکدا ڕووی نه‌دواوه‌، وه‌ به‌جوره‌، به‌بێ هێچ هۆیه‌ک پێشمه‌رگه‌و چه‌کداری میلله‌ت دژ به‌ میلله‌تی خۆی جاشیه‌تی وابکاو هه‌زاره‌ها خێزان و منداڵ و خه‌لکی بێ تاوان بده‌ن به‌کوشتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن. من له‌وکاته‌وه‌ هاوارمکرد له‌ خه‌ڵک که‌ ئه‌مانه‌ شۆڕش گێرو دڵسوزی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت نین. خۆئه‌گه‌ر له‌بێ ده‌ره‌تانی و له‌به‌ر هه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسیش بوایه‌، ده‌یانتوانی هه‌موو به‌ڵێنێک بده‌ن به‌ کۆماری شه‌یتانی ئێران و له‌نیوه‌شه‌وی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌موو ماڵو منداڵ و خێزانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رکه‌ن بۆ ناوچه‌ی چنارو مۆردین و جه‌می سیروان بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارین بێ له‌به‌کۆمه‌ڵ کوشتن.
هه‌رئه‌و پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانه‌ی کورد که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ میلله‌تمان گۆرانی به‌ باڵایانا ده‌ووت خواردن و یارمه‌تیان ده‌دانێ، هه‌ر ئه‌وان به‌ هه‌ڕهشه‌ی کوشتن و زمانی لووس هه‌موو هه‌وڵێکیان دا که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک نه‌ڕۆن شار به‌جێ نه‌هێڵن وده‌بێ هه‌موو بکوژرێن، وه‌ک برادرێکم به‌ یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ووتبوو، تۆ چۆن ده‌ڵێیت نایه‌ڵین ته‌یاره‌ی سه‌ددام له‌ چه‌می زه‌ڵم بێ به‌م لاوه‌ له‌ کاتێکدا وان به‌سه‌ر شاری قوم و تارانه‌وه‌؟ پاش کیمیا بارانه‌که‌ش پاسداره‌کانی ئێران بێنه‌ سه‌ر لاشه‌ی مردووه‌کانی که‌سوکارو میلله‌تیان بۆ تاڵانی و ڕاوه‌ڕووت، هه‌ر ئه‌و موجریمانه‌ش خۆیان به‌شداری تاڵانی هه‌ڵه‌بجه‌و قۆڵبڕینی ئافره‌تی کوژراو بۆ بازن زێڕ و ئاڵتون باڵیان ببرن . ئه‌گه‌ر حیزب بوونایه‌ ئه‌ڵبه‌ت چه‌ند جارێک لێپرسینه‌وه‌ ده‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و جه‌ریمه‌ گه‌وره‌یه‌. ئیسلامیه‌کان، وا ئێستا خه‌ریکن و ده‌ستیان خستۆته‌ چالاکی ڕاپه‌ڕین و داوای گۆڕان ده‌که‌ن، هه‌رئه‌وان بوون به‌شداری ئێران و به‌کرێگیراوی ئیرانن بۆ هێشتنه‌وه‌ کوردوستان به‌ عێراقه‌وه‌و کارده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورد به‌ناوی ئاین و یه‌زدانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وانن ده‌یانه‌وێت به‌عسیه‌کانی بێننه‌وه‌ سه‌رکۆڵمان که‌ میلله‌ت له‌ ده‌رگای پێشه‌وه‌ به‌ ڕاپه‌ڕین ده‌یانکردوون، وا ئیستا ده‌یانه‌وێت به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ له‌ده‌رگای پشته‌وه‌ بیان هێننه‌وه‌. هه‌رله‌وکاته‌وه‌ که‌ بینیم له‌ مه‌یدانی ئازادی به‌رده‌رکی سه‌را که‌ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعرێک به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه‌ هه‌موو ده‌ستیانکرد به‌ الله‌ و اکبر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س گوێی له‌ شیعره‌که‌ نه‌بێت، په‌یوه‌ندیمکرد به‌ مامۆستا جه‌مال نه‌بزه‌وه‌ ووتم ئای باوکه‌ڕۆ وا ئه‌م جاره‌ش ده‌ستی دوژمنمان تێدایه‌ و وا لییان تێکداین. وه‌ک هه‌موو ده‌زانین، دین هه‌میشه‌ بۆ گێره‌شوێنی و مه‌به‌ستی لایه‌نێک یان چه‌ند لایه‌نیک به‌کار هینراوه‌، هه‌موو ده‌زانین ئه‌وروپا بۆ وا پێش که‌وتن، چونکه‌ ئاینیان له‌ ده‌سته‌ڵات و سیاسه‌ت دورخسته‌وه‌. له‌میژومانا ئاشکرایه‌، که‌ ئه‌وه‌ 1400 ساڵه‌ کورد ئیسلامه‌ و هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بووه‌ بۆ که‌س، کورد هه‌رگیز کێشه‌ی ئاینی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵگای ئاینی جیاواز له‌ ناوکوردا ژیاون و هه‌رگیز کێشه‌مان نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ که‌سیان، وا ئێستا ئه‌گه‌ر بۆ گێره‌شێوێنی و سه‌ر لێ شێوانی هه‌وڵدانی ئازادی خوازای کورد نه‌بێت حیزبی حه‌ره‌که‌و بزوتنه‌وه‌ که‌ڵکی چی یه‌؟ کورد ئه‌وه‌ چوارده‌سه‌ده‌یه‌ ئیسلامه‌و به‌بێ بوونی هیچ حیزبێک. سه‌یرده‌که‌ی دوژمنانی دیموکراسی و ئۆپۆزیسیۆن ئێستا ده‌توانن بوونی ئه‌وحیزبانه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕینا به‌کار بێنن بۆ مانه‌وه‌ی هه‌وڵی دیکتاتۆری خۆیان، خۆ هه‌ر ئه‌و ئه‌وحیزبانه‌ ده یانتوانی له‌ ناوڕاپه‌ڕینا بن و به‌بێ ناوی ئاین و نوێژکردن و هیچ ده‌نگه‌ده‌نگێکی ئاینی، ئه‌گه‌ر بۆ ئاشوب نانه‌وه‌ نه‌بوون ده‌بوو بێ ده‌نگ بن، ئه‌وه‌تا هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر داموده‌زگا جیهانیه‌کان که‌س باستان ناکا، چوونکه‌ ئیسلامی تیکه‌ڵاوبوو ئێمه‌ش پێویستیمان به‌ پشتگیری رۆژئاوایه‌. ئه‌رێ توخوا له‌به‌رنامه‌ی چی ئاینێکدا دیموکراسی ره‌وایه‌؟ فه‌لسفه‌ی ئاینی هه‌میسه‌ فه‌لسه‌فه‌ی دیکتاتۆری و تۆقێنه‌ره‌، فه‌لسه‌فه‌ی به‌خشیشی به‌هه شت وسوتاندنی ئاگری جه‌هه‌نممه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە