سەر پەڕاندن و تۆقاندن لە پێگەکانی فەیسبوکدا

Sunday, 28/04/2013, 12:00

1463 بینراوە







ماوەیەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك هاوڕیان و ئەندامانی پێگەکان دەستیان داوەتە بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی نەگونجاو بەراوردی دەکەن لەگەڵ کۆمەڵگای کوردیدا ، پێویست دەکات هەر هاوڵاتیەك لەو جۆرە ڤیدیۆیانە دادەبەزێنێت پەیامی ڕەخنەی ئاراستە بکرێت ، باشترە هەوڵبدات بەنوسین یان خوێندنەوە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەندێك شتی بەسود وەرگرنێت.
ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیانیان ئەندامن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا بە شتی سەیروسەمەرە و گونجاوەوە خۆیان سەرقاڵ کردووە و کاتەکانیان دەبەن بەسەر.
بەڵام هاوڵاتیانی کورد خویانگرتووە بە شتەترسناکەکانەوە ئەویش مرۆڤ خواردن و سەرپەڕاندن و زۆر شتی نەگونجاو کە لەژیانی مرۆڤایەتیدا کە قەدەغەکراوە ، لەبیرچونەوەی مەحاڵە لای زۆر کەسی دەرون ناسك
ئەوەی لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە هیچ پەیوەندیەکی بە کۆمەڵگای کوردیەوە نیە بەڵام هاوەڵان و ئەندامانی فەیسبوك توانیویانە بەهەڵە کورد بناسێنن بەوەی کە سڵمان لێ بکرێتەوە . ڤیدیۆیەکان سودبەخش نابن لەڕوی تەندروستیەوە وە کاری گەری دەرونی لێ دەکەوێتەوە بەتایبەت منداڵان ، لای زۆر لەندامانی فەیسبوڵ لەخێزانێکدا تەنها یەك پێگەیان کردۆتەوە زۆرجار منداڵ یان خانمان لەو ڤیدۆ نەگونجاوانە دەڕوانن کە دەبێتە مایەی دڵ ناخۆشکردن لەوکاتانەدا کە کلیکی ئەو ڤیدیۆیەدەکات
لەکاتێدا تێبینی درابێتە بینەر نابێت بۆ 18 ساڵ خوارتر ، بەڵام مرۆڤ زۆرجار بەهەڵەکانی خۆی دەنازێت






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە