د.ئیدریس هادی وەزیری خوێندنی باڵاو بەردەوام بونی بەرنامەی بەعسیانەی خۆی بەرامبەر زانكۆی سانت كلمنتس ی جیهانی !!!!!!

Thursday, 28/05/2009, 12:00

3955 بینراوە


دوای ئەوەی ئەم زانكۆیە لە ناو حكومەتی سلێمانیدا كرایەوە وەخوێندن تیایدا دەستی پێ كرد و هیچ كێشەی نەبوو...پاش یەكگرتنەوەی حكومەت ئدریس هادی دەستی كرد بەدژایەتی كردنی ئەم زانكۆیەو داخستنی نوسینگەكانیان لەگەڵیدا ئەم هەنگاوانەی نا
1.وەرگرتنی هەندێ لە هاوڕێكانی خۆی لە خوێندنی باڵای زانكۆی سلێمانی و سەلاحەدین وەك (ئەحمەد ئابڵاخی و دڵشادی وەكیل وەزیری دارای ....... وە هەندێكی تر)
2.كردنەوەی زانكۆی كوردستان و زانكۆی فەرەنسی لوبنانی كە بەشی خۆی و نێچیرە (مناڵانی شەهیدان لەو زانكۆیانە بخوێنن لەسەر حسابی حكومەت ,بەتیرێ دوو نیشان دەشكێنن , پارەی حكومەت دەدزن بەناوی شەهیدانەوە ,وەدڵی خانەوادەكانیان ڕازی دەكەن .
3.ئەو قوتابیانەی لە زانكۆی سانت كلمنتس شهادەیان وەر گرتوە ,شەهادەكانیان ناخوات و كەیفی خۆیانە ,زەمانی بەعس ئەگەر ئەوانیش وەك ئدریس هادی ئیمزای بەعسیان بكردایە ئێستا وەك ئەو دكتۆر دەبون و یاریان بەچارەنوسی ئەو خەڵكە دەكرد .
ئایا ئەمە حكومەتی گیرفان پڕكردنە یان بەرز كردنەوەی ئاستی خوێندنە ؟؟
بائدریس هادی باش بزانێ ئێمە واز لە مافی خۆمان ناهێنین ..چونكە مافی ئێمەی پێشێل كرد!!!!!

2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە